❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تكايه هاورييان يارمه تيم بده ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-01 15:33:31

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsVistaMSIE7

تكايه هاورييان يارمه تيم بده ن

هاورييان بيويستم به رابؤرتيكه له سه ر به رنامه ي نان خواردني كة سيكي ئاساي رؤزانة بؤماوةي يةك هةفتة زؤر سوباسي هاوكاري كردنتان ئةكةم زؤر زةروورم ئةكةر  ئةرك نية زوو وةلامم بدةنةوة.دووبارة سوباس.......................

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ئيزي (2009-12-01 15:34:36)

Kurdzhin
جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ..
" بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە "...................
لە بەر ئەوەی , دایکمم ,خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-01 15:38:33

Kura Hawlerii
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: کوردستان-هه ولێـ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-13
دواترین سه‌ردان: 2010-06-29
په‌یامه‌كان: 498
WindowsXPFirefox

Re: تكايه هاورييان يارمه تيم بده ن

خواردن یه‌کێکه‌ له‌ به‌رده‌کانی بناغه‌ی چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشیی شه‌کر. به‌ هه‌مووکه‌سێک ده‌گوترێ: ئه‌و خواردنه‌ی بۆ تۆ سپێردراوه‌ که‌ نه‌خۆشیی شه‌کرت هه‌یه‌،ئه‌و خواردنه‌یه‌ که‌ هه‌موو مرۆڤێک ده‌بێ بیخوات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیی باش بێت.مه‌به‌سته‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و خواردنه‌ی ده‌یخۆیت، ده‌بێ یارمه‌تیت بدات و ته‌ندروستیتباش بکات له‌ کاتی ئێستا و له‌ داهاتووشدا، به‌وه‌ی که‌وا مه‌ترسیی کێشی زیاد ونه‌خۆشیی دڵ-بۆڕیی خوێن که‌م بکاته‌وه‌. به‌زۆری پێویست به‌وه‌ نییه‌ به‌ته‌واوی ئه‌وخواردنانه‌ بپێچیته‌وه‌ که‌ له‌سه‌ریان ڕاهاتوویت، به‌لآم چه‌ند و چه‌ند به‌زۆری بیانخۆیت،ئه‌وا کار له‌سه‌ر شه‌کری خوێنه‌که‌ت ده‌که‌ن.

مرۆڤ ئه‌مڕۆ خواردنێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و جۆراوجۆر ده‌سپێرێ که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بێتبه‌ ڕیشاڵ، میوه‌ و سه‌وزه‌. ده‌شێ چه‌ندێتیی که‌می شه‌کر له‌ناو ژه‌مه‌خواردنێکداهه‌بێت، نزیکه‌ی 1-2 ملآکی چایه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی شایانی باس بێت که‌ کار له‌سه‌رشه‌کری خوێنه‌که‌ بکات. ئه‌گه‌ر شه‌کری زۆر بخۆیت، ئه‌وا چاکتره‌ که‌ خواردن که‌م بکه‌یته‌وه‌.

خواردن و وه‌رزش

یه‌ک له‌و مه‌به‌ستانه‌ له‌ خواردن ئه‌وه‌یه‌ که‌ وه‌چه‌رخاندن له‌ شه‌کری خوێنه‌که‌داکه‌م بکرێته‌وه‌ و، هه‌ردووک زۆر زیادی و زۆر که‌می دووربخرێنه‌وه‌. ژه‌مه‌خواردنه‌کانبه‌ڕێکی به‌سه‌ر ڕۆژدا دابه‌ش بکه‌، به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ تۆ ڕۆژی سێ ژه‌مه‌خواردنیسه‌ره‌کی و دوو هه‌تا سێ ژه‌مه‌خواردنی سووک بخۆیت. ده‌شێ ژه‌مه‌خواردنێکیسووک بۆ نموونه‌ میوه‌یه‌ک، یاخود بابۆڵه‌یه‌ک بێت.

* ژه‌مه‌خواردنه‌کان به‌سه‌ر ڕۆژدا دابه‌ش بکه‌

* قاپی مۆدێل به‌کاربهێنه

‌* خواردنێک هه‌ڵبژێره‌ که‌ زۆر ڕیشاڵی تێدابێت

* سه‌وزه‌ی زۆر بخۆ

* خواردنی شه‌کر و شتی شیرین که‌م بکه‌ره‌وه

‌* چه‌وریی له‌ جۆری دروست هه‌ڵبژێره‌ و ئه‌گه‌ر کێشیزیادت هه‌یه‌، چه‌ندێتیی چه‌وری که‌م بکه‌ره‌وه‌ 

قاپی مۆدێل

که‌ره‌سته‌یه‌کی یارمه‌تیده‌ری چاک بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی دروست له‌ کاتی ژه‌مه‌سه‌ره‌کییه‌کانیخواردن (نیوه‌ڕۆ/ئێواره‌)دا بکه‌یت، ئه‌وه‌یه‌  که‌ قاپی مۆدێرن به‌کاربهێنیت.   

یه‌ک له‌ چواربه‌شی قاپه‌که‌ پڕ بکه‌ له‌ گۆشت/ماسی/په‌له‌وه‌ر/هێلکه‌، یاخودئالته‌رناتیڤی ڕووه‌کی. پاشماوه‌که‌ی تری قاپه‌که‌ بکه‌ به‌ دوو به‌شی وه‌کیه‌ک گه‌وره‌وه‌، به‌شێکیان پڕ بکه‌ له‌ سه‌وزه‌/ میوه‌ی ڕه‌گی (ژێر زه‌وی) وبه‌شه‌که‌ی تریشی له‌ برنج/پاسته‌/په‌تاته‌/نان/ساوه‌ر/جۆی هاڕراو،یاخود بڕووش.

خواردن و وه‌رزش

ئه‌گه‌ر بته‌وێ کێشت که‌م بکه‌یته‌وه‌، ده‌کرێ (به‌شه‌سه‌وزه‌که‌) زیاد بکرێتبه‌ شێوه‌یه‌ک که‌ نیوه‌ی قاپه‌که‌ بگرێته‌وه‌ و چه‌ندێتیی برنج/پاسته‌/په‌تاته‌/نان بۆ یه‌ک له‌ چواربه‌شدا که‌م بکرێته‌وه‌.

  برنج، پاسته‌، په‌تاته‌، نان، ساوه‌ر، جۆی هاڕراو و بڕووش ئه‌و که‌ره‌سته‌ خاوانه‌ هه‌موویان کاربۆهیدرات (kolhydrat)یان تێدایه‌ و له‌به‌رئه‌وه‌که‌م یان زۆر شه‌کری خوێن به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌. برنجی کاڵ، جۆی هاڕراو و بڕووششه‌کری خوێنه‌که‌ له‌سه‌رخۆتر به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌، وه‌ک بۆ نموونه‌ برنجی سپی وبڕووش. له‌وانه‌یه‌ ئه‌و خوارده‌مه‌نییه‌ له‌سه‌رخۆیانه‌ ئالته‌رناتیڤێکی چاکتر بن بۆئه‌وه‌ی شه‌کری خوێنه‌که‌ له‌ ئاستێکی ڕێکتردا ڕابگریت.

خواردن و وه‌رزش

سه‌وزه‌، میوه‌ی ڕه‌گی (ژێر زه‌وی) و میوه

‌سه‌وزه‌ و میوه‌ی ڕه‌گی له‌سه‌رخۆ شه‌کری خوێن به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌.

ئه‌وانه‌ڕیشاڵ، ڤیتامین، کانزا، دژه‌ئۆکسید و هه‌ستێکی باشی (تێری)ش به‌ئێمه‌ ده‌به‌خشن. میوه‌ و گوێژیش له‌و به‌شه‌ی قاپی مۆدێلدا داده‌نرێن.

میوه‌ و گوێژیش شه‌کریخوێن به‌ ئه‌ندازه‌ی جیاواز به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌ جۆره‌کانییه‌وه‌هه‌یه‌، به‌لآم مادده‌ی خوارده‌مه‌نیی گرنگیان تێدایه‌. سپارده‌یه‌کی گشتی ئه‌وه‌یه‌ که‌ڕۆژی سێ میوه‌ی ئاسایی (نه‌ گه‌وره‌ و نه‌ گچکه‌) بخۆیت. میوه‌کان به‌ڕێکی به‌سه‌رڕۆژدا دابه‌ش بکه‌ و بخۆ، بۆ نموونه‌ میوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کاتی خواردنی سووک یانپاش خواردن.

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ کێشت که‌م بکه‌یته‌وه‌، ئه‌وا سه‌وزه‌/میوه‌ی ڕه‌گی یارمه‌تییه‌کیگه‌وره‌ن. ئه‌و جۆرانه‌ هه‌ستێکی چاکی تێربوون ده‌ده‌ن و "کالۆری"ی که‌متر ده‌ده‌ن.(ته‌ماشای لاپه‌ڕه‌ی 5 بکه‌)

گۆشت، ماسی، په‌له‌وه‌ر، هێلکه‌ یان ئالته‌رناتیڤی ڕووه‌کی گۆشت، ماسی، په‌له‌وه‌ر، هێلکه‌ به‌لآم هه‌روه‌ها فاسۆلیا، نیسک و به‌زالیا له‌ پێشهه‌مووانه‌وه‌ پڕۆتینمان ده‌ده‌نێ. پڕۆتین هه‌روه‌ک "که‌ره‌سته‌ی بینا" له‌ له‌شداپێویسته‌ بۆ شانه‌ی ماسوولکه‌کان و هێندێک له‌ هۆرمۆنه‌کان.

خواردن و وه‌رزش

چه‌وری

چه‌وری به‌وزه‌ترین مادده‌ی خواردنی له‌شی ئێمه‌یه‌. خواردنی زۆر چه‌وری و زۆر پڕ له‌چه‌وری، ده‌شێ ببێته‌ هۆی کێشی زیاد، ئه‌وه‌ش له‌خۆیدا، ده‌شێ ببێته‌ هۆی به‌رزبوونیئاستی شه‌کر له‌ خوێندا و له‌ داهاتوویه‌کی دوورتردا مه‌ترسیی تووشبوونی نه‌خۆشییدڵ-لووله‌ی خوێن زیاتر ده‌کات. به‌خۆشییه‌وه‌ زیاتر ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ هه‌ڵبژێره‌ که‌زیاتر چه‌وریی سووکیان تێدایه‌.

شتی پڕ له‌ چه‌وری، پێش هه‌موو شتێک له‌ناو ئه‌مانه‌دایه‌:

که‌ره‌سته‌ی شیره‌مه‌نیی چه‌ور، بۆ نموونه‌: (که‌ره‌،سه‌رتوێژ، ڕۆنی په‌یت)، که‌ره‌سته‌ی گۆشتفرۆشیی چه‌ور، بۆ نموونه‌: (باسترمه‌ی چه‌ور، پاسته‌) وگوێزی هیندیی چه‌ور.

شتی که‌متر چه‌وریی تێدابێت، پێش هه‌موو شتێک له‌ناو ئه‌مانه‌دایه‌:

ڕۆنی گیازه‌رده‌ "گوڵه‌زه‌رده‌"، ڕۆنی گه‌نمه‌شامی وڕۆنی زه‌یتوون، چه‌وریی ماسی، بۆ نموونه‌:(ماسییه‌سلێمانکه‌، ئه‌سقه‌مری، ڕه‌نکه‌، سه‌ردینه‌کان)،ڕۆنه‌ سووکه‌کان، ڕۆنی شل، باده‌م، دانه‌وێڵه‌کان وئاڤۆکادۆ.

* به‌خۆشییه‌وه‌ هه‌فته‌ی دوو جار ماسی بخۆ.

* یاسایه‌کی به‌بیرهێنانه‌وه‌ی باش بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وریی له‌جۆری دروست بخۆیت، ئه‌و چه‌ورییانه‌ن که‌ نه‌رمن کاتێ له‌یه‌خچاڵه‌وه‌ ده‌ریان ده‌که‌یت.

* که‌ره‌سته‌ی شیره‌مه‌نیی و- که‌ره‌سته‌ی گۆشتفرۆشیی لاواز هه‌ڵبژێره‌، ته‌ماشایکونه‌کلیله‌که‌یان بکه‌.

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ کێشت که‌م بکه‌یته‌وه‌، باشتر وایه‌ بیر له‌وه‌ بکه‌یته‌وه‌ که‌ سنووربۆ چه‌ندێتیی چه‌وری دابنێیت له‌ کاتی خواردن دروستکردندا و، ئه‌و خواردنانه‌هه‌ڵنه‌بژێری که‌ چه‌وریی زۆریان تێدایه‌.

ئه‌گه‌ر به‌خێرایی ئه‌و خواردنانه‌ی که‌ شه‌کر له‌ خوێندا به‌رزده‌که‌نه‌وه‌ بگۆڕیت به‌و خواردنانه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ که‌ شه‌کر له‌خوێندا له‌سه‌رخۆتر به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌، ده‌شێ یارمه‌تیت بده‌نکه‌ شه‌کری خوێنه‌که‌ت ڕێکتر ڕابگرن. بۆ نموونه‌:

له‌جیاتیی ئه‌وانه‌ – بیانگۆڕه‌ به‌برنجی سپی، که‌پک -                 برنجی کاڵ یان که‌ پێی ده‌گوترێ (parboiled ris)بڕووش -                                   ساوه‌ر، جۆی هاڕراوپاسته‌ی برنج/برنجی ماکه‌رۆن -   پاسته‌ی ئاسایی، پاسته‌ی قه‌ره‌وڵنانی سپی -                              نانی زبر به‌ هه‌موو کاکڵه‌کانییه‌وه‌،                                                    به‌خۆشییه‌وه‌ ته‌ڕهه‌ویرپه‌تاته‌ی هه‌ریسه‌-                      په‌تاته‌ی ته‌واو کولآوساردی و ئاوی شیرینی میوه‌ -   ساردیی سووک و ئاوی سووکی میوه‌مه‌که‌رۆنی خێراکوڵ -    پاسته‌ی که‌ وه‌ختی زیاتری بوێ بۆ کولآن                                                 کولآندنی به‌ "تۆزێ ڕه‌ق"گه‌نمه‌شامیی برژاو -   (Allbran, Branflakes)شه‌ربه‌تی میوه‌ -                      میوه‌ یاخود گوێژی ته‌واو

هه‌موو ڕێنماییه‌کانی سه‌ره‌وه‌ ده‌رباره‌ی خواردن بۆ گشتین. ئه‌گه‌ر پێویستیت به‌ڕێنیشانده‌ری هێشتا زیاتر هه‌یه‌، ده‌توانی له‌ پزیشک یاخود سسته‌ره‌که‌ت بپرسیت،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌ت بکه‌ن بۆ لای که‌سی که‌ پارێزت پێشان ده‌دات.

  وه‌رزش

زۆر گرنگه‌ که‌ بجووڵێیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیت باش بێت. ئه‌وه‌هه‌موو مرۆڤێک ده‌گرێته‌وه‌ و بۆ تۆ هێشتا له‌وه‌ش گرنگتره‌ که‌ نه‌خۆشییشه‌کرت هه‌یه‌. وه‌رزش له‌گه‌ڵ خواردنی باش ده‌توانن یارمه‌تیت بده‌ن که‌شه‌کری خوێنه‌که‌ت باشتر بێت به‌وه‌ی که‌ هه‌ستی له‌ش بۆ ئینسولین زیادببێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کێشت ئاسانتر که‌م ده‌کات و په‌ستانی خوێن وچه‌ورییه‌کانی خوێن که‌م ده‌که‌ن. کاتێ تۆ به‌ڕێکوپێکی ده‌جووڵێیته‌وه‌،ئاستی دڵه‌ڕاوکێشت که‌م ده‌بێته‌وه‌، که‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی نزمییشه‌کر له‌ خوێندا. به‌ وه‌رزش به‌ڕێکوپێکی و کێشی که‌م، مرۆڤزۆروه‌خت ده‌توانێ پێویستیی ده‌رمانی نزمکردنه‌وه‌ی شه‌کر له‌خوێندا که‌م بکاته‌وه‌.

پێویست ناکات که‌ وه‌رزش له‌ ئاستێکی زۆر سه‌ختدا بکه‌یت. بنچینه‌سپارده‌یه‌کی باش، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕۆژی 30 خوله‌ک و به‌لانی که‌م پێنج ڕۆژ له‌هه‌فته‌یه‌کدا پیاسه‌ بکه‌یت. ئه‌وه‌ گرنگه‌ که‌ ببێته‌ خوویه‌کی ڕێکوپێک!به‌خۆشییه‌وه‌ به‌ڕۆژ بجووڵێوه‌، بۆ نموونه‌ له‌جیاتیی ئه‌سانسۆر پێپیلکه‌کان به‌کاربهێنیت، یاخود وێستگه‌یه‌کی زیاتری پاسبه‌پێ ببڕه‌.

بابه‌ته‌که‌ به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌:

سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کر کریستینا هێللگرێن (Christina Hellgren)، ناوه‌ندی چاودێریی (Tureberg)،

سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کر ئوللا لێننه‌رتسسۆن (Ulla Lennartsson)، ناوه‌ندی چاودێریی (Väsby Centrum)،

سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کر کاییا سه‌ییبۆلت (Kaija Seijboldt)، ناوه‌ندی چاودێریی (Jakobsberg).

بابه‌ته‌که‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ ڕاست و لێکۆڵراوه‌ته‌وه‌:

پرۆفێسسۆر و سه‌رۆکی پزیشکان کلاس-یوێران ێوێستێنسۆن (Claes-Göran Östenson)،

کلینیکی لوو، میتابۆلیزم (زینده‌کار) و نه‌خۆشیی شه‌کر، نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی کارۆلینسکا له‌ سۆلنا.

که‌سی بۆ پارێز مارییا ئاندێرسسۆن (Maria Andersson)،

کلینیکی لوو،میتابۆلیزم (زینده‌کار) و نه‌خۆشیی شه‌کر، نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی کارۆلینسکا له‌ سۆلنا.

که‌سی بۆ پارێز ئێڤا ترۆتزیگ پێرسسۆن (Eva Trotzig Persson)، به‌شی چاودێری،نه‌خۆشخانه‌ی دانده‌رید.

سسته‌ری نه‌خۆشیی شه‌کر سوسان ئه‌یڤازی (Susan Eyvazi)، ستۆکهۆڵم

وه رگیراو
به س ئه مه توانی ده ر بێــنــم له گووگــلی!!

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Kura HawlerY (2009-12-01 15:39:12)

Kurdzhin
My apple is yours. Your apple is mine

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-02 14:13:07

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsXPMSIE

Re: تكايه هاورييان يارمه تيم بده ن

زؤر سوباس كورى هةوليري بؤ هاوكارى كردنت دةستةكانت خؤش بيت دووبارةو سةد بارة سوباس....................ماندووم كردى...........

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net