.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ڕیخۆڵە کوێرە دەبێتە هۆى مردن ؟
تیمێکى پزیشکى ئەمریکى ڕویانکردەوە کە ڕۆڵى ڕاستەقینەى ڕیخۆڵە کوێرەیان دۆزیوەتەوە کە ماوەیەکى زۆر بوو زاناکانى سەرقاڵ کردبوو.بەرپرسیارى ئەو ئەندامەش_ڕیخۆڵە کوێرە بریتیە لە دروستکردنى کۆمەڵێکى زۆر لە بەکتریا و میکرۆب کە بەسوودن بۆ گەدە! ئەو تیمەى سەر بە زانکۆى دیوکى ئەمریکین گەیشتونەتە ئەو بڕوایەى کە کۆتاى بەو مشتومڕە دوور درێژە بێنن کە ماوەیەکى زۆر بوو باڵى کێشابوو بەسەر ناوەندە پزیشکییەکاندا دەربارەى بوونى ڕیخۆلە کوێرە تاواى لە هەندێک لە ناوەندانە کردبوو کە وادانێن ئەو ئەندامە ڕیخۆڵە ڕۆڵى نەماوە لەگەڵ پەرەسەندنى مرۆڤ و بڕین و لابردنى هیچ کاریگەریەکى خراپى نابێت. بە پێى تۆژینەوەى ئەو تیمەى کە ئەنجامەکانى لە گۆڤارى نۆژدارى تیۆریدا هەیە ژمارەى ئەو میکرۆب و بەکتریایانەى وان لە نێو لەشى مرۆڤدا لە ژمارەى خانەکانى لەشى مرۆڤ زیاترن و زۆربەى ئەو زیندەوەرانە ڕۆڵى باش دەبینین لە لەشدا وەک هەرسکردنى خواردن.هەروەها هەر لە تۆێژینەوەکەدا هاتووە کە هەندێک نەخۆشى دیاریکراوى وەک کۆلێرا و سکچوونى توند دەبنە هۆى لە ناو بردنى ئەو میکرۆب و بە کتریایانە لە ڕیخۆڵەکاندا. لێرەوە ڕۆڵ و بایەخى ڕیخۆڵە کوێرە دەردەکەوێت کە ئەویش بەرهەمهێنانەوە و پاراستنى ئەو میکرۆب و بەکتریایانەیە.بەڵگەش بۆ ڕاستى ئەو توێژینەوەیە شوێنى ڕیخۆڵە کوێرە دەکەوێتە لاى ڕاستى بەشى خوارەوەى ڕیخۆڵە ئەستوورە. توێژینەوەکەش ئەوە دەردەخات کە لە سەرەتاى ژیانى مرۆڤ لەسەر زەوى ئەو ڕیخۆڵە کوێرەیە ڕۆڵى گرنگى هەبووە چونکە ئەو کاتە مرۆڤەکان تاک یان لە گروپى کەم کەمدا دەژیان بەڵام لەدواى ئەوە بەماوەیەکى زۆر کە ژمارە و کۆمەڵەکانى مرۆڤ زۆر زیادیان کرد ئیدى پێویست بەو ئەندامە کەمبووەوە.چونکە مرۆڤ دەتوانێت ئەو میکرۆبو بەکتریانە لە دەورو پشتیەوە وەربگرێت! توێژینەوەکە ئاماژە بەوەش دەدات کە ئەو دۆزینەوە نابیتە هۆى ڕێگرتن لەلابردنى لەکاتى هەوکردنیدا.چونکە نزیکەى 300 تا 400 کەس بەو هەوکردنە دەمرن چونکە زانراوە کە ڕیخۆڵە کوێرە زۆر هەستیارە بۆ هەو کردن و هەندێکجار دەبێتە هۆى مردنى خاوەنەکەى و هەر لە ساڵى 2005 دا 32 هەزار کەس لە ئەمریکا بە هۆى هەوکردنى ڕیخۆڵە کوێرەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە..
rezhinblogfa

عادهتی ئهم چهرخه وایه ، ئههل دڵ غهمگین ئهکا
شا ههمیشه ماته ، پیاده پهیلی جێی فهرزین ئهکا
لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت بابهتێکی بهسوده ههر بژی گیانه

لهسهر هێڵ نییه