.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









هك هه‌مووان ده‌زانین كه مامۆستایانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان دهوریَكی سه‌ره‌كیان هه‌یه له پیَگهیاندنی كادیری سه‌ركه‌وتوو بۆ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و پیَگهیاندنی نه‌وه‌ی دوارۆژمان وه له هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه هاتوونه‌ته ریَگهی گه‌له‌كه‌مان ئه‌م مامۆستا بهریَزانه بویَرانه دریَژهیان به‌كاره‌كانی خۆیان داوه وه ئه‌و ههڵویَستهیان له‌بیر ناكریَت كه‌له دوای راپهریَنه مهزنهكی كوردستاندا ئاماده‌بوون بهبیَ به‌رامبه‌ر وانه بلیَنهوه , بهلاَم ئیَستا ههندیَك له‌و مامۆستا بهریَزانه تهمهنیَكی زۆریان له ژیان بهریَكردووه كه به‌لای ههندیَك له قوتابیانه‌وه توانای تیَگهیشتنیان كه‌متر بۆته‌وه بۆیه له‌م وریپۆرتاژهداچهند قوتابیهكمان دواندوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه" ئایا ته‌مه‌نی مامۆستا تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر ئاستی تیَگهیهشتنی قوتابیانه‌وه؟
سه‌ره‌تا قوتابی( ئه‌ڤین محمد) قوتابی له زانكۆی سلیَمانی ووتی : "بیَگومان ته‌مه‌ن كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو بوونهوهریَك مرۆڤیش یهكیَكه له بوونه‌وه‌ره‌كانی سه‌ر زه‌وی كه هه‌موو شتیَك كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ری بۆیه ته‌مه‌نی مامۆستا كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤ نیَگهتیڤی هه‌یه له‌سه‌ر قوتابیان له‌رووی پۆزه‌تیڤه‌وه مامۆستا به‌ته‌مه‌نه‌كان زیاتر ئاشنای زانسته‌و ده‌وڵه‌مه‌نده له‌بواری زانسته‌كه‌یدا به‌مه‌ش خویَنكار بیَبهش نابیَت له‌و زانسته‌ی كه ئه‌و مامۆستایه هه‌یه‌تی لایه‌نی نیَگهتیڤیشی ئه‌وه‌یه كه له‌لای هه‌مووان ئاشكرایه كه زۆربه‌ی قوتابی زانكۆ ته‌مه‌نی له 25 ساڵ كه‌متره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مامۆستاكان زۆر له‌و ئاسته به‌رزتره به‌مه‌ش لایه‌نی بیركردنه‌وه‌یان جیاواز دهبیَت و زۆرجار ناگونجیَن".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ههندیَ له قوتابیان پیَیان وایه كه مامۆستا به‌ته‌مه‌نه‌كان توانای تیَگهیشتنی قوتابیانیان كه‌متر بۆته‌وه له‌م باره‌یه‌وه قوتابی (ژیان محمد ) قوتابی له زانكۆی سلیَمانی ووتی :" ئاستی تیَگهیشتنی قوتابی له مامۆستایه‌كه‌وه بۆ مامۆستایه‌كی تر دهگۆریَت چونكه مامۆستایانی به‌ته‌مه‌ن ئاستی تیَگهیشتنی قوتابیانیان كه‌متره له مامۆستایانی گه‌نج چونكه كهمیَك توند‌و تیژی له‌به‌رامبه‌ر قوتابیاندا بهكاردههیَنن كه له‌سه‌رده‌می خۆیاندا مامۆستاكان به‌كاریان هیَناوه به‌رامبه‌ریان وه تاراده‌یه‌كی كه‌متر ئه‌توانن هاوریَی قوتابی بن ئه‌مه‌ش واده‌كات كه قوتابیه‌كان نه‌توانن تیَبگهن له مامۆستاكه , بهلاَم نابیَت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه گرنگی پیَنهدانی قوتابی به وانه‌كان هۆكاریَكی تری تیَنهگهیشتنی قوتابیه له‌وانه‌كان". بهلاَم قوتابیان هاوریَیتیهكی باش و ته‌ندرووستی مامۆستا له‌گه‌ڵ قوتابیاندا به‌هۆكاری سه‌ره‌كی تیَگهیشتنی قوتابی دهگیَرنهوه له‌م رووه‌شه‌وه قوتابی (شۆخان جه‌مال) له زانكۆی سلیَمانی زیاتر بۆ مان دهدویَت ودهلیَت : "ده‌توانین بلیَین ته‌مه‌ن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر مامه‌ڵه كردن و زیره‌كی مرۆڤ , چونكه ههندیَ مامۆستای به‌ته‌مه‌ن هه‌یه له‌لای قوتابی زۆر خۆشه‌ویسته ئه‌مه‌ش ئهگهریَتهوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مامۆستایه تهمهنیَكی له‌گه‌ڵ قوتابیدا به‌سه‌ر بردووه هه‌وڵ ده‌دات به هیَمنی و له‌سه‌ر خۆ بجوڵیَتهوه و مامه‌ڵه بكات وه وابكات له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابیه‌دا ههاوریَیهتیهك درووست بكات به‌تایبه‌ت ئه‌و مامۆستایه شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له بواره‌كه‌ی خۆیدا ههبیَت كاتیَ قوتابی پرسیاریَكی لیَدهكات بتوانیَت پربهمیَشكی ئه‌و قوتابیه وهلاَمی پرسیاره‌كه بداته‌وه ئه‌مه واده‌كات كه ئه‌و قوتابیه مامۆستاكه‌و وانه‌كه‌شی له‌لا خۆشه‌ویست ببیَت . ههندیَ مامۆستا هه‌یه تهمهنیَكی كه‌می هه‌یه بهلاَم به‌هۆی زیره‌كی خۆی له بواره‌كه‌یدا و مامه‌ڵه‌ی جوان له‌گه‌ڵ قوتابیاندا واده‌كات ئه‌و قوتابیانه به باشی تیَبگهن له وانه‌كه‌ی بهلاَم ههندیَ مامۆستای گه‌نج هه‌یه زۆر ره‌ق له‌گه‌ڵ قوتابیدا ئهجولیَتهوه چونكه وا ئهزانیَت ئه‌گه‌ر نه‌رم له‌گه‌ڵ قوتابیندا بجولیَتهوه ئه‌وا ئه‌و قوتابیانه هه‌ل ئه‌قۆزنه‌وه‌و گویَ به مامۆستاكه‌و ده‌رسه‌كه‌ی ناده‌ن بۆیه به‌رای من مامۆستا ئه‌گه‌ر گه‌نج بیَت یان به‌ته‌مه‌ن بیَت گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانیَت ئه‌و زانیاریه‌ی پیَیهتی زۆر به‌جوانی بیگهیهنیَته میَشكی قوتابیه‌كانی چونكه مامۆستا هه‌یه زیره‌كیشه بهلاَم ناتوانیَ ئه‌و زانیاریه‌ی پیَیهتی بیگهیهنیَته قوتابیه‌كانی".
هه‌روه‌ها قوتابی (ریَناس ساڵح) له زانكۆی سلیَمانی له دریَژهی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ی خسته روو كه مامۆستا یانی به‌ته‌مه‌ن ئه‌زموونیان زیاتره و ووتی : "گومانی تیًَدا نی یه كه ته‌مه‌ن كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر مامۆستا چ له رووی زیره‌كیه‌وه بیَت یان له رووی مامه‌ڵه كردنه‌وه بیَت له‌گه‌ڵ قوتابیاندا, هه‌رچه‌نده مامۆستا به‌ته‌مه‌نه‌كان ئهزموونیَكی باشتریان هه‌یه له‌رووی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه دهیانهویَت به قوتابی بگه‌یه‌نن بهلاَم له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ههندیَ له مامۆستا به‌ته‌مه‌نه‌كان مامهلهَیان له‌گه‌ڵ قوتابیاندا ره‌قه ئه‌مه‌ش به‌هۆی جیاوازی تهمهنیانهوهیه بهلاَم ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه تهمهنیَكی كه‌میان هه‌یه له‌رووی مامه‌ڵه كردنه‌وه باشترن له‌گه‌ڵ قوتابیاندا و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و زانیاریه‌ی كهپیَیانه به باشترین شیَواز بیگه‌یه‌ننه قوتابیان, بۆیه هۆكاری سه‌ره‌كی و كاریگه‌ر كه‌سایه‌تی و هه‌ڵس و كه‌وتی مامۆستایه كه‌ئه‌مه‌ش واده‌كات كاریگه‌ری راسته و خۆی ههبیَت له سه‌ر قوتابیان".
گه‌ر به برواری زۆربه‌ی قوتابیان ته‌مه‌نی مامۆستاكانیان كاریگه‌ری ههبیَت له‌سه‌ر ئاستی تیَگهیشتنیان ئه‌ی ئهبیَت چاره‌سه‌ری چۆن بكریَت لهكاتیَكدا سالاَنه چه‌ندین قوتابی له زانكۆكانی كوردستان بروانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌رده‌گرن له‌م روه‌وه قوتابی (دلاوه‌ر عوسمان ) قوتابی له په‌یمانگای ته‌كنیكی سلیَمانی به‌م جۆره وهلاَمی داینه‌وه : "جیَگهی خۆیه‌تی كه سوپاسی ئه‌و مامۆستایانه بكه‌ین كه له‌میژه‌وه دریَژهیان به تواناكانیان داوه له قوناغه جیاوه‌زه‌كانی خویَندندا به‌تایبه‌ت له‌و رۆژه سه‌ختانه‌ی كه ههریَمی كوردستان دووچاری گهلیَك ناهه‌مواری بۆته‌وه ئه‌و مامۆستایانه توانیویانه نهبراوانه وانه‌كانی خۆیان بلیَتهوهو زانست و زانیاری بگه‌ینه قوتابیان و ههندیَ جاریش بهبیَ مووچه وانه‌یان داوه‌ته‌وه , بهلاَم ئیَستا مامۆستایه‌كی یه‌جگار زۆر هه‌ن كه تهمهنیَكی زۆریان هه‌یه ههندیَك له‌و مامۆستایانه توانایان نه‌ماوه روو بكه‌نه هۆڵه‌كانی خویَندن و چه‌ند كاتژمیَریَك وانه بڵیَنهوه ئه‌گه‌ر ناچاری نهبیَت, بۆیه پیَویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی ههریَمی كوردستان كه توانای ئه‌و مامۆستا گه‌نجانه بخاته گه‌ر كه‌له رووی زانیاریه‌وه ده‌وڵه‌ندن و توانای جه‌سته‌یان باشه" له كۆتای ئه‌م ریپۆرتاژهماندا قوتابی (ریَباز جلال) قوتابی كۆلیَژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سلیَمانی خانه نشن كردنی ئه‌و مامۆستایانه‌ی به‌باش زانی و ووتی ؛ "له زانكۆكانی كوردستاندا ده‌بینین چه‌ندان مامۆستای به‌ته‌مه‌ن به‌دی دهكریَن كه توانی وانه ووتنه‌وه‌یان كه‌م بۆته‌وه هه‌وه‌ها حه‌وسه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ر به قوتابی كه‌م بۆته‌وه ناتوانن ئه‌و زانیاریه به‌ته‌واوی بگه‌یه‌نه قوتابی كه‌ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ قوتابی درووست كردووه ئاستی تیَگهیشتنی كه‌متر دهبیَت جگه له‌وه‌ش شیَوازی وانه ووتهوهیان هه‌ر له‌سه‌ر شیَوازه كۆنه‌كانه بۆ نموونه ههندیَ مه‌لزه‌مه درووست ئه‌كات و هه‌موو سالیَك له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌روات بهبیَ گۆران له كاتیَكدا زانست و زانیاری به‌ره‌و پیَش ده‌روات و ساڵ به‌ساڵ گۆرانكاری به‌سه‌ردا دیَت بۆیه پیَویسته چاره‌سه‌ری ئه‌م كیَشهیه بكریَت ئه‌ویش به خانه‌نشین كردنی ئه‌و مامۆستایانه‌وه دانانی مامۆستای تازه له جیَگایان"
qwtabian.com

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده ستت خؤش بيت به راستى قسه كانى ئه فين محمد له جيكاى خؤيه تى ده ستت خؤش بيت بؤ ئه م بابه ته جوانه ت سه ركه وت‌و بيت كيانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خؤش بێت هاوڕێ گیان به‌راستی بابه‌تێکی به‌سوده سه‌رکه‌وت و بیت شاد‌و به‌خته‌وه‌ر بیت ئه‌زیزم،،

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاورێــــــــــــــــیان سه‌رکه‌وتو بن،هیوادارم سوودتان وه‌رگرتبێ
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
