.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













منداڵ له هه‌رکام له قۆناخه‌کانی ته‌مه‌نیدا خاوه‌نی هه‌ڵسوکه‌وت و تێگه‌یشتوی و پێگه‌یشتوی تایبه‌ت به‌و ته‌مه‌نه‌ی هه‌یه. بۆیه ده‌شبێ پێداویستیه‌کانی ژیانی تایبه‌ت به‌و کات و ساته‌ی بۆ دابین که‌ی. بۆ نمونه منداڵی ته‌مه‌ن سێ ساڵه له‌و ئاسته‌دایه که جیاوازی نێوان کوڕ و کچی ده‌خا، ده‌زانێ خۆی کوڕه یان کچ،که‌وایه زۆر گرنگه بۆ دایه و بابه‌کان به دوو چاوه‌کی تماشای رۆڵه‌کانیان نه‌که‌ن، گه‌وره‌ی کوڕان نه‌ده‌ن به سه‌ر کچاندا، تا نه‌بێته خویهکیش له‌ودا و له داهاتوی ژیانیاندا ئه‌وانیش به کرده‌وه له گه‌ڵ خوشک، ژن، دایک و....خۆیاندا ئه‌نجامی بده‌ن.له‌م ته‌مه‌نه‌دا زارۆک گه‌لێک بزێوه، جموجوڵی زۆره، زۆر وورد بینه وحهزدهکا هه‌موو شێ بزانێ، بۆیه‌ش پرسیاری زۆر ده‌کا، نابێ لێیان توڕه بن، لاملیان تێ که‌ن، و‌ڵامیان نه‌ده‌نه‌وه، پرسیاره‌کانیان به هیچ بزانن. له‌و حاڵه‌تانه‌دا، هه‌ستی خۆ به که‌م زانی لای منداڵ دروست ده‌بێ.بێڵن با منداڵ به هه‌وه‌سی خۆی کایه و یاری بکا، چون ئه‌وه به‌شێکه له خوو و ره‌وشتی منداڵان. نابێ لێی زه‌وت که‌ی. نابێ منداڵ وه‌ک گه‌وره چاو لێ بکه‌ی، ئه‌و جۆره چاوه‌روانیه هه‌ڵه‌یه. ده‌بێته هۆی له ژێر پێ نانی مافی منداڵ. بۆ دروست کردنی هه‌ستی باوه‌ڕ به خۆ بون له‌و منداڵه‌دا، کاتێ قسه‌ی له گه‌ڵ ده‌که‌ی تا ئاستی نزمی ئه‌و منداڵه تۆش خۆت نزم که‌وه‌و زۆر به نه‌رمی و هێواشی له گه‌ڵی بدوێ. باب و دایهکان به بێ زۆر و که‌م له په‌روه‌ده و پێ گه‌یاندنی منداڵه‌کانیاندا به‌رپرسیارن. هیچیان له‌وی تریان له‌به‌رتر نین. ده‌ی بۆ بابه‌کانی ئێمه زۆر جار شان له ژێر ئه‌و به‌رپرسایه‌تیه خاڵی ده‌که‌ن؟!. به تایبه‌ت له‌م ماوه‌یه‌ی ته‌مه‌ندا که منداڵه‌کان له ده‌وری ده‌ستی دایکیان دوور ده‌که‌ونه‌وه، ده‌چنه ده‌ر و ده‌شت یاری ده‌که‌ن، به شوێن بابیانه‌وه ده‌ڕۆن، ده‌بێ باوکان زیاتر هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت بکه‌ن. به دانی خواردن و خواردنه‌وه، گۆرینی جلوبه‌رگ، ته‌ڕو ووشک کردن، له ئامێز گرتن و ده‌یان شتی له‌و بابه‌تانه که ده‌بنه هۆی گه‌رم راگرتنی پێوه‌ندی باب و رۆڵه‌کانیان، ئه‌رکی خۆیان به جێ بگه‌ێنن. ئه‌ی بابی به‌ڕێز، بۆچ کاتێک کاسه‌یه‌ک به کوزهیهک ده‌خوا ، به حوکمی ئه‌و کولتوره دوا که‌وتوه خۆت به خاوه‌نی هه‌موو شتێک ده‌زانی به منداڵه‌کانیشه‌وه،؟!! ئه‌ی له به‌خێو کردن و ئه‌رکه بنهماڵهیهکاندا بۆچ خۆتی لێ ده‌دزیه‌وه؟!.مه‌گه‌ر له دروست کردنه‌که‌یاندا هاوبه‌ش نین؟بونی ئه‌و هه‌سته نا پیرۆزه له پیاواندا و دانی به نه‌وه‌ی داهاتو بڤه‌یه، بڤه.
باب ودایهکان. پێداویستیه‌ک بکڕن بۆ منداڵه‌کانتان که له‌و کات و ساته‌دا بتوانن که‌ڵکی لێ وه‌رگرن. نه‌ک بڵێی با گه‌وره‌ی بۆ بکڕم تا له داهاتوی گه‌وره بونیدا به کاری ببا.ئه‌و ئێسته پێویستی پێیه‌تی. منداڵی ته‌مه‌ن سێ ساڵ به به‌راورد له گه‌ڵ ساڵی رابردوی له هه‌موو بوارێکه‌وه گۆڕاوه.مێشکی، جسمی، و...گه‌وره‌تر بووه.له کۆتای ئه‌م کورته باسه‌شدا ده‌بێ به بیری باب و دایه‌کانی بێنمه‌وه که کوردان گوته‌نی " گه‌وره ئاو ده‌ڕێژێ و منداڵیش پێی تێ ده‌خا " که‌وایه با شتی باش و به که‌ڵک فێر بن لێمانه‌وه، نه‌ک زیان گه‌ێن به خۆشیان و کۆمه‌ڵگاش. به هیوای داهاتویه‌کی گهشبۆ منداڵه‌کانمان.
peshmargakan

له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت بوئاماده كردنى ئه م بابه ته
ھیوای بەرداوامیت بۆ دەخوازم ...سه ركه وتوبيت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas xwshkakam Rozhan xan daste barezesht xosh azezm bo payamakat!
له‌سه‌ر هێڵ نییه