.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دان كه كڕێشی سه‌ر به‌هوی پیسبوونی پێست و قژی سه‌ره‌وه‌یه . ئه‌م كه‌سانه چاوه‌ڕوانن له‌دوای چوونه حه‌مام و شتنی سه‌رو قژیان، ئیتر سه‌ریان كڕێش نه‌كات، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه نییه‌و ڕێك له دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه له حه‌مام و وشككردنه‌وه‌ی قژیان، سه‌یر ده‌كه‌ن كه كڕێشی سپی به‌سه‌ر قژیانه‌وه‌یه، هه‌ندێكیان بو ئه‌وه‌ی كه له كێشه‌ی كڕێشی سه‌ر ڕزگارییان بێت ، له حه‌مامدا سه‌ریان به توندی ده‌شون هه‌تا پێستی سه‌ریان به‌باشی بشورێت ، به‌ڵام شتنی زوری پێستی سه‌ر ، نه‌ك ته‌نیا كڕێشی سه‌ر له‌ناو نابات ، به‌ڵكو ده‌بێته هوی زیادبوونی كڕێش. هه‌ندێك كه‌س كڕێشی سه‌ریان ئه‌وه‌نده زور ده‌بێت كه به‌سه‌ر شانی كراسه‌كانیاندا دێته خواره‌وه.
له ڕاستیدا كڕێشی سه‌ر په‌یوه‌ندی به پێستی سه‌ره‌وه هه‌یه ، ئه‌مه‌ش هوكاری جیاواز هه‌یه بو دروستبوونی ، وه‌ك نه‌خوشی پێستی سه‌ر ، بوونی ئه‌و میكروبانه‌ی كه چه‌وری پێستی سه‌ر ده‌خون و گرفته‌كانی هه‌رسكردن ، توێژاڵێكی ورد‌و ته‌نك له پێستی سه‌ر جیا ده‌بێته‌وه‌و به شێوه‌ی پارچه‌ی زور ورد ده‌رده‌كه‌وێتكه ئێمه به ئه‌وه ده‌ڵێن كڕێشی سه‌ر . زور جار ئه‌و مروفانه‌ی كه كڕێشی سه‌ریان هه‌یه توشی شه‌رمه‌زاری ده‌بن له‌هه‌مان كاتیش‌دا دوچاری خوراندنی پێستی سه‌ر ده‌بنبه‌گشتی خوراندنی پێست بو كڕێشی سه‌ر باش نی‌یه .
چون ده‌توانین رێگه له دروستبوونی كڕێشی سه‌ربگرین؟
- خومان به‌دوور بگرین له خواردنی چه‌ورو تون.
- دوربكه‌وینه‌وه له چه‌وركردنی قژی سه‌رو به‌كارهێنانی جوره‌كانی جێڵ كه له‌وانه‌یه ببێته هوی نه‌خوشی پێست و دروستبوونی كڕێش .
- به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌فته‌ی دووجار خومان بشوین .
- له حه‌مامدا ده‌بێت به جوانی قژی سه‌رمان بشوین ، به‌ڵام پێویست ناكات به توندی ئازار به پێستی سه‌رمان بگه‌یه‌نین .
- جیڕه جیر كردنی قژ له ژێر ده‌ستدا، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه قژی سه‌ر به‌باشی شوراوه .
- له بیرتان بێت كه قژ شانه‌كردن و چه‌ورنه‌كردنی قژه كورتكردنه‌وه‌ی قژی سه‌ر، ده‌بێته هوی ئه‌وه‌ی كه هه‌وا له پێستی سه‌ربدات و كێشه‌ی كڕێش زوتر چاره‌سه‌ر بكرێت .
- به‌كارهێنانی شامپوی دژی كڕێش و ده‌رمانه‌كانی دژی خوراندن یارمه‌تی له ناوبردنی كڕێشی سه‌ر ده‌دات .
- ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه‌ت به‌جێ هێناو دیسانه‌وه قژت كڕێشی گرته‌وه ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی دكتوری پسپور بكه‌یت .
سه‌رچاوه: منداڵی سه‌رده‌م


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه