❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی گه‌نجان نهێنییه‌كانی ژیانیان لای دایك‌و باوكیان نادركێنن؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-04 11:24:47

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

بۆچی گه‌نجان نهێنییه‌كانی ژیانیان لای دایك‌و باوكیان نادركێنن؟

بۆچی گه‌نجان نهێنییه‌كانی ژیانیان لای دایك‌و باوكیان نادركێنن؟



بۆ زیاتر ئاشنا بون رووده‌كه‌ینه‌ هه‌ندێك له‌ باوان‌و شاره‌زایان‌و هۆكاری دروستبوونی بۆشایی نێوانیان ده‌پرسین، دروستبوونی ئه‌م پرسیاره‌ش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ ده‌بینین كوڕان‌و كچان سه‌ره‌ڕای شاردنه‌وه‌ی نهێنییه‌كانیان له‌ باوانیان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا په‌نا بۆ هاوڕێیان‌و هاوته‌مه‌نانی خۆیان ده‌به‌ن، كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێریان به‌رن نه‌ك یارمه‌تیدان‌و هاوكاری كرردنیان! بۆیه‌ ده‌پرسین ئایا هۆكاری هه‌ڵهاتن له‌ لایه‌ن كوڕان‌و كچانه‌وه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانیان چییه‌؟



دیاری‌و به‌خششه‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ ژیاندا بۆ به‌نده‌كانی زۆرن له‌ به‌نرخترین‌و باشترینی ئه‌و دیارییانه‌ به‌خشینی منداڵ‌‌و نه‌وه‌یه‌ به‌ دایكان‌و باوكان، دایكان‌و باوكانیش بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئه‌مه‌ك بن به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارییه‌ به‌نرخه‌ پێویسته‌ هه‌ستن به‌ پێگه‌یاندن‌و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و منداڵه‌ به‌جوانترین شێواز‌و باشترین رێگه‌، تا نه‌وه‌كانیان له‌ سایه‌ی سۆز‌و به‌زه‌یی‌و میهره‌بانیان دا بحه‌وێنه‌وه‌، پێگه‌یاندن به‌مانای گه‌وره‌ كردن یان دابینكردنی پێداویستی نییه‌ بۆیان، به‌ڵكو په‌روه‌رده‌یه‌ك كه‌ رێخۆشكه‌ر بێت له‌ به‌رنامه‌ رێژكردنێكی دروست بۆ پێكهێنانی داهاتوویه‌كی دروست‌و لێوان لێو له‌ ئامانج‌و هاوكار له‌ هاتنه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌، هه‌روه‌ها دروستكردنی پردێك كه‌ ببێته‌ رێڕه‌وێك بۆ به‌ده‌ست هێنانی متمانه‌‌و خۆشه‌ویستی‌و هاوڕێیه‌تییان...
به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێكجار ئه‌و پرده‌ ده‌ڕمێت‌و بۆشاییه‌كی فراوان دروست ده‌بێت له‌ نێوانیاندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ مایه‌ی ئازار بۆ هه‌ردوولا له‌ داهاتوودا.
بۆ زیاتر ئاشنا بون رووده‌كه‌ینه‌ هه‌ندێك له‌ باوان‌و شاره‌زایان‌و هۆكاری دروستبوونی بۆشایی نێوانیان ده‌پرسین، دروستبوونی ئه‌م پرسیاره‌ش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ ده‌بینین كوڕان‌و كچان سه‌ره‌ڕای شاردنه‌وه‌ی نهێنییه‌كانیان له‌ باوانیان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا په‌نا بۆ هاوڕێیان‌و هاوته‌مه‌نانی خۆیان ده‌به‌ن، كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێریان به‌رن نه‌ك یارمه‌تیدان‌و هاوكاری كرردنیان! بۆیه‌ ده‌پرسین ئایا هۆكاری هه‌ڵهاتن له‌ لایه‌ن كوڕان‌و كچانه‌وه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانیان چییه‌؟
یان روونتر بڵێین: دروست بوونی ئه‌و بۆشاییه‌ی نێوان باوان‌و منداڵه‌كانیان هۆكاره‌كه‌ی بۆ كێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجامداوه‌، به‌م شێوه‌یه‌ هاتنه‌ وه‌ڵام:
توانا خه‌سره‌و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی: یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی شاردنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی گه‌نج له‌ ماڵه‌وه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بێ متمانه‌یی گه‌نج به‌دایك‌و باوكی له‌و رووه‌وه‌ كه‌ نه‌یان توانیوه‌ هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ به‌شه‌فافی‌و كراوه‌یی باسی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ‌ منداڵدا بكه‌ن‌و زۆربه‌ی جار پرسیاره‌كانی منداڵ‌ یاخود گه‌نج به‌بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه‌ واته‌ باوان نه‌یان توانیوه‌ ببنه‌ جێ متمانه‌ی منداڵه‌كانیان، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ نه‌بوونی گفتوگۆ‌و وروژاندنی پرسیار له‌لای منداڵ‌ واده‌كات كه‌ هه‌میشه‌ شه‌رم بكات له‌ گوتنی كێشه‌‌وپێداویستییه‌كانی له‌ لای ماڵه‌وه‌، واته‌ غیابی گفتوگۆ‌و داواكردنی ماف‌و ده‌رخستنی كێشه‌ی گه‌نج له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌بووه‌ته‌ نه‌ریتی رۆژانه‌ تا گه‌نج نه‌ترسێت‌و ئه‌وه‌ی له‌ دڵیدایه‌ بیڵێت، خۆ هه‌ندێجار ئه‌گه‌ر له‌ منداڵیشدا پرسیارێكی غه‌ریبی كردبێت یاخود باسی مه‌سه‌له‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك داپۆشراوی كردبێت ئه‌وا راسته‌وخۆ به‌بێ شه‌رم وه‌سف كراوه‌‌و له‌به‌رچاوی ئه‌ندامانی خێزان سه‌رزه‌نشت كراوه‌.
به‌ڵام زۆربه‌ی كات گه‌نج ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ی له‌لای هاوڕێكانی شك بردووه‌‌و بوێرانه‌ ئه‌و باس‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ باس كردووه‌، چونكه‌ هاوڕێكانی هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه‌‌و پرسیاره‌كه‌ نابێته‌ شتێكی نامۆ، له‌ هه‌مان كاتدا ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م گه‌نج له‌ رووی پرسیاركردنه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هاوڕێكانیدا كه‌متره‌ یاخود هه‌ر نییه‌.
هیمداد كاڵ‌ ژمێریار: سه‌ره‌تا زۆر سوپاست ده‌كه‌م بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌، بێگومان هه‌موو باوكێك حه‌زده‌كات نه‌وه‌كه‌ی‌ له‌خۆی‌ پاكترو چاكتر بێت، به‌ڵام نه‌بوونی میكانیزمێكی‌ كارا له‌په‌روه‌رده‌كردندا هۆكاره‌ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌، گرنكترین هۆكاری‌ دروستبوونی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش نه‌بوونی‌ زمانی گفتوكۆیه‌كی راست ودروسته‌له‌ نێوانیاندا، كه‌ ئه‌مه‌ هۆیه‌ بۆ دروست نه‌بونی‌ خۆشه‌ویستی‌‌و رێزكرتن‌و لێك تێگه‌یشتن‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌، هه‌روه‌ها بوونی‌ دوو ئاڕاسته‌ی‌ جیاواز له‌ نێوان دایك وباوكه‌وه‌ به‌رامبه‌ر كوڕان‌و كچانیان به‌ واتایه‌كی تر نه‌بوونی‌ هاوڕایی له‌ نێوان دایك وباوك بۆ ئاڕاسته‌كردنی نه‌وه‌كانیان، هه‌روه‌ها سه‌رزه‌نشت كردنی‌ باوك بۆ نه‌وه‌كه‌ی‌ به‌ هه‌ندێك وشه‌ كه‌ واده‌كات بێ‌ ئومێد بێت له‌ژیان، نه‌وه‌ك له‌ دایك وباوك، بۆ نموونه‌ پێی ده‌ڵێت: تۆ دوا رۆژت گه‌ش دیار نییه‌و له‌ ژیان دواكه‌وتووی‌، خۆت پێ‌ به‌ڕێوه‌ ناچێت‌و مرۆڤێكی‌ بێ‌ سوودیت..هتد، واده‌كات ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ به‌ربه‌ستیك دروست بكات له‌نێوانیاندا ئیتر له‌ ناخه‌وه‌ ده‌ڕوخێت وجارێكی‌ تر بیر له‌وه‌ ناكاته‌وه‌ كه‌ باوانی‌ به‌كه‌ڵكی‌ ئه‌وه‌ بێت بو رێنمونی كردنی‌ ئه‌و...، من به‌ پله‌ی‌ یه‌ك دایك باوك به‌ به‌ر پرس ده‌زانم له‌ ئاست دروست بونی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌.
شوكریه‌ یاسین فه‌رمانبه‌ر: من وه‌ك دایكێك هۆكاره‌كه‌ بۆ دایك‌و باوك ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش هه‌ڵس‌وكه‌وت ناكه‌ن له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كانیاندا وه‌ك هاوڕێ نین، بۆیه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه‌ باوان بوونه‌ته‌ هۆی دروستبوونی له‌ده‌ره‌وه‌ پڕی ده‌كاته‌وه‌، پێم باشه‌ به‌ تایبه‌تی دایك هاوڕێیانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی ترسێك دروست نه‌بێت له‌ دڵیدا، كه‌ نه‌توانێ كێشه‌كانی باس بكات‌و ئه‌و نهێنییه‌ی هه‌راسانی كردووه‌ بیدركێنێ.
حسین كریم ابراهیم كاسب: من وه‌كو باوك كوڕ‌و كچی گه‌وره‌م هه‌یه‌ به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌كه‌م، هه‌موو ئامۆژگاریم ئه‌وه‌ بووه‌ بۆیان وتومه‌ هیچ شتێكم لێ مه‌شارنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شتان كردبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ له‌ تۆڵه‌ ناترسن راستیم پێ ده‌ڵێن، چونكه‌ منداڵ‌ دایك‌و باوكی خۆش بوێ باشتره‌ له‌وه‌ی لێیان بترسێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بترسێت زۆر هه‌ڵه‌ ده‌شارێته‌وه‌ تا هه‌ڵه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی گرانتر ده‌بێت، كه‌واته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵهاتنی گه‌نجان له‌ماڵ‌‌و په‌نابردنیان بۆ هاوته‌مه‌نانی خۆیان دایك‌و باوكه‌. دڵسۆز سه‌عید محمد مامۆستا: به‌لای‌ منه‌وه‌ بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌: یه‌كه‌م: نه‌زانینی‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ دروست‌و گوێ‌ بۆ نه‌گرتنی‌ هه‌ر له‌مناڵییه‌وه‌ بۆیه‌ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر كه‌سێك گوێی بۆ بگرێت.
دووه‌م: ئه‌ومنداڵانه‌ی‌ دایك‌و باوكیان كارێك ده‌كه‌ن كه‌مترین كات له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كاتێكیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌هۆی كار‌وباری ماڵ‌‌و خۆ سه‌رقاڵ‌ كردنی زیاد له‌ پێویست‌و ته‌رخان نه‌كردنی كاتێكی تایبه‌ت به‌ منداڵه‌كانیان بۆیه‌ زیاتر په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر هاورێكانیان له‌ ده‌ره‌وه‌.
ته‌لار فارس یاریده‌ده‌ری پزیشكی: من وه‌ك دایكێك ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م بۆ ده‌رخستنی ئه‌م دیارده‌یه‌‌و گه‌ڕان به‌دوای هۆكار‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م دیارده‌ زۆر به‌رچاوه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا زۆر به‌دی ده‌كرێت، له‌ راستیدا هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ دایك‌و باوك ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان به‌رپرسن له‌په‌روه‌رده‌‌و ئاڕاسته‌كردنی نه‌وه‌كانیان، دایك‌و باوك ده‌توانن متمانه‌ی هاوڕێیه‌تی‌و دڵسۆزترین‌و نزیكترینی كه‌سه‌كان كه‌ خودی خۆیانن ببه‌خشنه‌ منداڵه‌كانیان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵیان بن‌و لێیان بپرسنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌كاتی باسكردنی هه‌ر شتێك كه‌ بۆنی هه‌ڵه‌ی لێ دێت دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ خۆ توڕه‌كردن یان هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و لێدان به‌ حسابی ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری ده‌كرێت، ئه‌مه‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌ بۆیه‌ ناچار ده‌بێت له‌ شوێنێك یان لای كه‌سێك خولیا‌و نهێنی یان كێشه‌كانی باس بكات كه‌ گوێی لێ بگرێت نه‌ك ئیهانه‌ی بكات، ئه‌و به‌ منداڵی نه‌یكاته‌ هاوڕێی خۆی له‌ كاتی پێگه‌یشتن‌و گه‌وره‌ بونیش دا ناوێرێت‌و ده‌ترسێت، بۆیه‌ به‌دوای ئارامگه‌یه‌كی تردا ده‌گه‌ڕێ كه‌ له‌ ماڵ‌‌و خێزانه‌كه‌ی خۆی دا بوونی نییه‌.
كه‌وسه‌ر محه‌مه‌د خوێندكاری زانكۆ: هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ كه‌ له‌یه‌كگه‌یشتنێكی‌ پته‌وو تۆكمه‌ له‌نێوان دایك و باوك به‌رامبه‌ر به‌ رۆڵه‌كانیان نه‌بووه‌وله‌سه‌ره‌تاشدا كه‌ مناڵه‌كه‌یان بچووك بووه‌ گرنگییه‌كی‌ ئه‌وتۆیان پێنه‌داوه‌وپه‌راوێز خراوه‌وپشتگوێ‌ خراوه‌.. سه‌رهه‌ڵدانی‌ هه‌موو ئه‌و بۆشاییانه‌ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ دایك‌وباوك به‌ تایبه‌تی‌ دایك كه‌رۆژانه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ چاودێری‌ مناڵه‌كانی‌ ده‌كات، به‌پێی‌ پێویست نه‌یتوانیوه‌ گرنگی‌ به‌ رۆڵه‌كانی‌ بدات‌و گۆشیان بكات‌و پێیان بڵێت به‌م شێوه‌یه‌ ره‌فتار بكه‌ن‌و به‌و شێوه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، سروشتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌ش وایه‌ كه‌ له‌م رۆژگاره‌دا دایك‌و باوك ئه‌وه‌نده‌ سه‌رقاڵن، سه‌رقاڵیه‌كه‌یان وایلێكردوون كه‌ ماندووببن‌و نه‌توانن گرنگی‌ به‌مناڵه‌كانیان بده‌ن سه‌رباری‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش زۆربه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ ناهۆشیارو نارۆشنبیرن‌و نه‌یانتوانیوه‌ بره‌و به‌رۆشنبیرییه‌كه‌یان بده‌ن، تاوه‌كو به‌و هۆیه‌وه‌ بتوانن رێگری‌ له‌و بۆشاییه‌دا بكه‌ن كه‌ دووچاری‌ خانه‌واده‌و منداڵه‌كانیان ده‌بێته‌وه‌، راكردنی‌ كچ و كوڕیش بۆ پڕكرده‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ بۆشاییانه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ فه‌رامۆشی‌ دایك‌و باوك ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكارێك بۆ ماندووكردنی‌ بیرو هزری‌ رۆڵه‌كانیان.. بۆیه‌ چاكترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر خانه‌واده‌‌و له‌ ئاستی خۆیه‌وه‌ بتوانێت به‌خۆیدابچێته‌وه‌‌و هه‌وڵ‌و ته‌قه‌للا بدات له‌پێناو رێگری‌ كردن له‌نێوان خۆی‌‌و منداڵه‌كانی‌ ئه‌وسا ده‌بێت به‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ تۆكمه‌‌و سه‌ركه‌وتوو و زاڵ بوو به‌سه‌ر په‌رته‌وازه‌یی‌ منداڵه‌كانی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كورده‌واری‌ به‌داخه‌وه‌ خه‌ریكه‌ وه‌كو ئه‌وروپای‌ لێبێت له‌درزكه‌وتن‌و بۆشایی‌ تێكه‌وتن له‌نێو خێزان.
چنار نامق نوسه‌ر‌و رۆشنبیر: هه‌ڵبه‌ته‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ كارێكی‌ هێنده‌ ساناو ساكار نییه‌ به‌چه‌شنێك دایكان‌و باوكان تێیدا سه‌ركوتووبن لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ باس له‌په‌روه‌رده‌ی‌ دروست بكه‌م ،تاكو ئێستا له‌ وڵاتی‌ ئێمه‌دا ده‌زگایه‌ك نییه‌ دایك‌و باوك فێر بكات چۆن منداڵ په‌روه‌رده‌ بكه‌ن‌و چۆن ره‌فتار له‌گه‌ڵ منداڵدا بكه‌ن،بۆیه‌ هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی‌ خۆی‌ به‌ باشی‌ ده‌زانێ‌ منداڵه‌كه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كات، ره‌نگه‌ هه‌ندێجار منداڵێكی‌ ته‌ندرووست ده‌ربچێ‌‌و زۆر جاریش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ هه‌ر خێزانێك به‌پێی‌ راده‌ی‌ رۆشنبیری‌ خۆی‌ مامه‌ڵه‌ له‌ته‌ك منداڵدا ده‌كات، دیسانه‌وه‌ ئه‌مه‌ش فاكته‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ نییه‌ بۆ په‌روه‌رده‌كردن،چونكه‌ ناخی‌ مندال َجیهانێكه‌و پێًویستی‌ به‌وه‌یه‌ لێی‌ تێبگه‌یت،په‌روه‌رده‌ی‌ درووست ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ بزانێت هاوسه‌نگی‌ دروست بكات له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ جگه‌رگۆشه‌كه‌ی‌،له‌هه‌ندێ‌ خێزان خۆشه‌ویستی‌ له‌راده‌ به‌ده‌رو نازداركردنی‌ منداڵ ده‌بێته‌ هۆی‌ ونبوونی‌ كه‌سایه‌تی‌ تاك، ئه‌مه‌ش له‌ دوارۆژدا به‌سه‌ر تاكدا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌و ده‌یكات به‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ لاوازو بێهێز كه‌نه‌توانێ‌ به‌ره‌نگاری‌ ببێته‌وه‌،چونكه‌ چاره‌نووسی‌ مرۆڤ به‌ ته‌نها ره‌گه‌زه‌ مادییه‌كان نییه‌ دایه‌وبابه‌ بۆی‌ ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵكو شتگه‌لێك رووبه‌ڕووی‌ تاك ده‌بێته‌وه‌ به‌بێ‌ ویستی‌ ئه‌وان روو ده‌دات جاچۆن كه‌سێك بتوانێ‌ رووبه‌ڕووی‌ بێته‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ گه‌نجیشدا هه‌ر خۆی‌ به‌ منداڵ ده‌زانێ‌‌و هێنده‌ به‌ ناز گۆشكراوه‌، بێگومان له‌ به‌رچاوی‌ دایه‌‌وبابه‌ مه‌حاڵه‌ گه‌وره‌ ببێ‌، لێره‌ ناز نه‌خۆشییه‌كی‌ كوشنده‌یه‌ منداڵ تووشی‌ په‌تای‌ لاوازی‌ ده‌كات. له‌ یادمه‌ ته‌مه‌نم (20) ساڵان بوو زۆرجار دایكم وباوكم بانگیان ده‌كردم (به‌به‌كه‌).
له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هه‌ندێك خێزان منداڵه‌كانیان به‌ توندوتێژی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ په‌روه‌رده‌كردنه‌ش كاریگه‌ری‌ نێگه‌تیڤی‌ ده‌بێت به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌و ده‌بێته‌ كه‌سایه‌تییه‌ك متمانه‌ی‌ به‌خۆی‌ نابێت، ئه‌م فاكته‌ره‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ خۆ به‌كه‌م زانین له‌نێو كۆمه‌ڵدا.
منداڵ له‌سه‌ره‌تای‌ ته‌مه‌نیدا پێویسته‌ فێری‌ راستگۆیی‌ بكرێت له‌لایه‌ن باوانه‌وه‌، راستگۆیی‌ به‌و واتایه‌ی‌ كه‌ سڵ له‌دایك وباوك نه‌كاته‌وه‌و وابزانێت گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی‌ ئه‌نجامدا ئیدی‌ مه‌حكوم ده‌كرێ‌‌و به‌ توندوتیژی‌ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌، راستگۆیی‌ به‌و مانایه‌ی‌ به‌ هۆی‌ ترس له‌ سزادان شتگه‌لێك له‌ باوان نه‌شارێته‌وه‌، جا ئه‌مه‌ له‌ بچووكترین شته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تا گه‌وره‌ترین شت، بۆنموونه‌ كاتێك منداڵ په‌رداخێك ده‌شكێنێ‌ پێویست ناكا له‌ترسی‌ سزا كرده‌وه‌كه‌ په‌رده‌پۆش بكات‌و نه‌وێرێت بیدركێنێ‌، هه‌ر لێره‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی‌ باوانیدایه‌ متمانه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی‌ دروست بكات ئه‌و متمانه‌یه‌ له‌گه‌ڵی‌ گه‌وره‌ ده‌بێت، منداڵ كه‌ فێری‌ گوتنی‌ راستی‌ بوو ئیدی‌ بۆشایی‌ نامێنێ‌ له‌ نێوان ئه‌و و باوانیدا بۆ هه‌ر پرسێك بێت په‌ نا ده‌باته‌ به‌ر ئه‌وان به‌ر له‌وه‌ی‌ په‌نا بباته‌ به‌ر هاوڕێكانی‌.
مه‌لا عومه‌ر به‌ریتانیا: ده‌كرێت چوارده‌ورو جۆری كارو خوێندنی منداڵ‌و تێكه‌ڵی به‌ ده‌وروبه‌ر هۆكارێكی به‌هێزبن بۆ ترازانی ئه‌و پرده‌، به‌ڵام به‌ بڕوای من هۆكاری زۆر سه‌ره‌كی باوان خۆیانن بۆ درز كردنه‌ نێو ئه‌و پرده‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌و ڕاده‌ی ته‌واو لێك ده‌ترازێ و ته‌نها په‌یوه‌ندی باوان به‌ منداڵه‌كانیانه‌وه‌ لایه‌نی مادی ده‌بێت‌و منداڵه‌كانیان به‌رده‌وام په‌نا بۆ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ ده‌به‌ن بۆ تێركردنی ئه‌و بۆشاییه‌ی پڕنه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن باوانیانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێت باوان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌رنامه‌ رێژی بۆ بكه‌ن‌و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا گه‌وره‌ ببن نه‌ك ئه‌و حیواره‌ منداڵیانه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت، كاتێك منداڵ ده‌بینێ گه‌وره‌ بووه‌ ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی باوان له‌ ئاستی خۆیاندا بن نه‌ك هه‌ر گڕوگاڵیان بۆ بكه‌ن! منداڵ به‌ پاكی له‌ دایك ده‌بێت وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه‌ [ كل مولود یولد علی‌ الفگره، فأبواه یهودانه أو ینصرانه أو یمجسانه] وه‌ جگه‌ له‌و فیتره‌ته‌ پاكه‌ هیچی تری تێدا نییه‌، هه‌ر له‌ منداڵیشه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌ستی باواندایه‌ جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌شتی باش‌و شیاو له‌ جێگه‌ی خۆیدا پڕ نه‌كه‌نه‌وه‌ منداڵه‌كان هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ده‌ن‌و ئیتر لێك ترازانه‌كه‌ دروست ده‌بێت‌و له‌ ده‌ستی باوان ده‌رده‌چن.


به‌خته‌وه‌ری

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-04 20:41:18

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: بۆچی گه‌نجان نهێنییه‌كانی ژیانیان لای دایك‌و باوكیان نادركێنن؟

ده‌ست و چاوت خۆش بێت تینا گیان
بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ به‌سودو جوانه‌

بۆ هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازبیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-04 20:43:59

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: بۆچی گه‌نجان نهێنییه‌كانی ژیانیان لای دایك‌و باوكیان نادركێنن؟

سوپاسته‌که‌م ده‌ستی تۆس خۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-12-07 20:42:56

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: بۆچی گه‌نجان نهێنییه‌كانی ژیانیان لای دایك‌و باوكیان نادركێنن؟

ده‌ست خۆش تینا گیان سه‌رکه‌وت و بیت بابه‌تێکی زۆر جوان بوووو

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-12-08 12:12:45

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: بۆچی گه‌نجان نهێنییه‌كانی ژیانیان لای دایك‌و باوكیان نادركێنن؟

سوپاس له‌نیا گیان ده‌ستی تۆش خۆشبێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net