.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















گه‌نجیه‌تی هه‌ر به ته‌نی گوزارشت نییه له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵ، كه به‌ته‌مه‌نێكی دیاریكراو و
قۆناغێكی تایبه‌تی مرۆڤ دابنرێت و بناسرێت، به‌تای ئه‌وه‌ی دهربڕێكه بۆ تێروانین و كاركردن و زیندویه‌تی مرۆڤ له ژیاندا. چه‌مكێكه بۆ گوزارشكردن له ژیاندۆستی و بڕوابوون به تواناكانی مرۆڤ كه ده‌توانێت بكارێت داهێنان بكات. ده‌توانێت تێبفكرێت و هزو هۆش و جوانبینی خۆی گه‌شه‌پێبدات و متمانه له ژیاندا بچێنێت. متمانه بۆ گه‌یشتن به هیواكان، بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كان، بۆ تام كردنی ژیان و نزیك كردنه‌وه‌ی دورمهوداكان. بۆ سه‌رچڵی و یاخی بوون و نوێگه‌ری و ... هتد.مێژوی مرۆڤایه‌تی به كۆمه‌لێك چاخ و سه‌رده‌می لێكجیادا تێپه‌ریوه، له‌و مێژووه‌دا مرۆڤ توانیویه‌تی گه‌لێك داهێنان و ده‌سكه‌وتی گه‌وره له سه‌رجه‌م بواره‌كان به ده‌ست بێنێت. هه‌ر له دۆزینه‌وه‌ی ئاگر و كشتوكاڵی مرۆڤه به‌راییه‌كانه‌وه، بۆ سه‌رجه‌م شارستانیه‌ته‌كان و قوتابخانه هزریه‌كان و داهێنانه زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ... هتد. به‌ڵام گه‌وره‌ترین داهێنان و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه بریتیه له دۆزینه‌وه‌ی ئینته‌رنێت له 29 ئۆكتۆبه‌ری 1969 كه به گرنگترین و سهراسیمهترین كاره‌كانی مرۆڤ داده‌نرێت كه‌توانیویه‌تی كۆی مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌سه‌رجه‌م ئاراستهكانیهوه به ئاقارێكی نوێ‌دا به‌رێت و دوباره پێناس و مانایه‌كی تازه‌ش به ژیان بدات.له راستیدا ئینته‌رنێت هه‌ر به ته‌نی كۆكردنه‌وه و پێدانی زانیاری نییه له بچوك كردنه‌وه‌ی دنیادا، ته‌نها شكانی ره‌هه‌نده‌كانی كات و شوێن نییه له سه‌ر گۆی زه‌ویدا، ئینته‌رنێت به‌ده‌ر له تۆری جاڵجالۆكهیی كۆمپیوته‌ره‌كان و بچوك كردنه‌وه‌ی دنیا له گوندێكدا كه هه‌موان ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ببیستن و ببینین و ئالوگۆری زانیاری بكه‌ن، به گه‌نجیه‌تی كردنی ژیاریی و ده‌ستكه‌وته‌كانی مرۆڤایه‌تیه به‌و ئاقاره‌ی كه به‌رده‌وام كاریگه‌ریه‌كانی ره‌نگده‌داته‌وه به‌سه‌رمان و به‌رده‌وامیش گه‌شه‌ده‌كات و له شوێنێكدا ناوه‌ستێت. به‌مه‌ش مرۆڤ له دوای دۆزینه‌وه‌ی ئینته‌رنێت كه‌وتۆته قۆناغێكی هێجگار هه‌ستیاره‌وه، كه تێیدا چه‌مكی گه‌نجیه‌تی به شێواز و فۆرمێكی نوی، شۆرده‌بێته‌وه بۆ ناو سه‌رجه‌م كایه‌كان و پرسیارگه‌لێكی زۆریش به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت كه به‌رده‌وام جێگای هه‌ڵوه‌سته كردنن، به‌تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر خودی چه‌مكی گه‌نجیه‌تی كه به ئاراسته‌یه‌كی فراوانتر خۆی ده‌رده‌خات. كاره‌كان ئاسان ده‌بن، كوالیتیهكان به‌رز ده‌بنه‌وه. شێوازه‌كان رێكتر ده‌بن. شوێنه‌كان بچوك ده‌بنه‌وه. په‌یوه‌ندیه‌كان خێرا ده‌بن. زانیارییه‌كان زۆر تر ده‌بن. مه‌وداكان نزیك ده‌بنه‌وه. سنوره‌كان ده‌شكێن و پیرۆزییه‌كان كاڵ ده‌بنه‌وه. گۆرانه‌كان خێرا ده‌بن، داهێنانه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا هه‌موو شتێك ده‌خه‌نه ژێر نه‌شته‌ره‌وه. مرۆڤ كه‌وتۆته ژیانێكه‌وه كه به درێژایی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌دا وێنای نه‌بوه.چونكه دواجار ئینته‌رنێته وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه، ئینته‌رنێته كه مه‌حكوممان ده‌كات به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بژین و ری بكه‌ین. به‌ده‌ر له ئینته‌رنێت ناتوانین مانا بهگهنجیهتیمان بده‌ین و ته‌نانه‌ت ناشتوانین له ئاینده‌دا بی ئینته‌رنێت بژین.له راستیدا نێت زۆری به به‌ره‌وه ماوه كه ره‌هه‌نده‌كانی جێگیر كات و مانایه‌كی دیاریكراو هه‌ڵگرێت. چونكه به هیچ شێوازێك ناكرێت له جوغزێكدا بچوك بكرێته‌وه و له سنورێكدا بوه‌ستێت.
سه‌رچاوه & shafaaq

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه