.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















نه‌خۆشی ئایدز بوو له‌جیهانداو به‌هۆی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌و خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا رێژه‌ی نه‌خۆشیی ئایدزو هیپاتایتس له‌هه‌رێمی كوردستان زۆر زیادیكردووه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش رێنمایی پێویستی هه‌یه بۆ خۆپاراستن.
رێگاكانی گواستنه‌وه
د.خاڵێ قادر به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: حاڵه‌تی نه‌خۆشیی هیپاتایتس و ئایدز رێگه‌كانی گواستنه‌وه‌یان جیاوازه، چونكه مه‌سه‌له‌ی كاری سێكسی رێگه‌ی گواستنه‌وه‌یه بۆ نه‌خۆشیی ئایدز، به‌لام بۆ هیپاتایتس وانییه به‌تایبه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تۆماركراون به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌زیاتر په‌یوه‌ندییان هه‌یه به‌گواستنه‌وه‌ی خوێن یان به‌كارهێنانی ئامێری پیسی وه‌ك ده‌رزی یان له‌ئامێری تاتۆكردن.
تانه‌مێننه‌وه پشكنینان بۆ ناكرێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌هه‌ركه‌سێك له‌ئێرانه‌وه یان له‌هه‌ر ولاتێكی دیكه‌وه بێته‌ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و بیه‌وێت نیشته‌جێ بێت، پاشان پشكنینی بۆ ئه‌نجامده‌درێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ئێرانه‌وه دێن، به‌رله‌وه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان پێبدرێت هه‌موو پشكنینێكیان بۆ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی پشكنینی هیپاتایتس و ئایدز، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك هه‌ڵگری ئه‌و 2 حاڵه‌ته بێت به‌تایبه‌تی ئایدز، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێ‌نادرێت بمێنێته‌وه، وتیشی: بۆ سه‌ردانكردن له‌هه‌موو دنیادا بۆ چه‌ند رۆژێك یان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئاساییه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیی ئایدزو هیپاتایتسیشی هه‌بێت، به‌لام ئه‌گه‌ر له10 رۆژ زیاتر مایه‌وه، ئه‌وا پێویسته پشكنینی بۆ بكرێت و مۆڵه‌تی پێنه‌درێت، هه‌رچه‌نده ناشكرێت هه‌ركه‌سێك هات تۆ پشكنینی بۆ بكه‌یت.
رێژه‌كه جێی مه‌ترسییه
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له‌هه‌موو دنیادا رێژه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشیی ئایدزو هیپاتایتس زیادیكردووه‌و له‌هه‌رێمی كوردستانیش رێژه‌كه زۆر زیادیكردووه‌و مه‌ترسیی زیاتربوونیشی هه‌یه، چونكه ئێستا هه‌رێمی كوردستان سنووره‌كانی كراونه‌ته‌وه‌و هاتوچۆ زۆربووه‌و خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌و كۆمپانیاكان زۆر دێن، كه‌ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ زۆربوونی، به‌تایبه‌تی ئایدز، وتیشی: نه‌خۆشیی هیپاتایتس ئه‌م جۆرانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه هیپاتایتسی Aو هیپاتایتسی Bو هیپاتایتسی Cو هیپاتایتسی Dو هیپاتایتسی none Aو هیپاتایتسی none B، كه‌جۆره‌كانی هیپاتایتسی Bو هیپاتایتسی C له‌هه‌موویان زیاتر جێی مه‌ترسین، هه‌روه‌ها هیپاتایتسی A له‌ڕێگه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ی پیسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه‌و هیپاتایتسی Bو هیپاتایتسی Cیش ئه‌وانه زیاتر له‌گه‌ڵ بوونی نه‌خۆشیی ئایدز بوونیان هه‌یه‌و له‌ڕێگه‌ی سێكس و خوێن و برینداربوون به‌ئامێرێكی پیسبوو به‌ده‌رزی و ئامێری تاتۆ ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ڕێژه‌ی جۆره‌كانی هیپاتایتسی جۆره‌كانی AوBوC له‌هه‌رێمی كوردستان زۆره، وتیشی: تائێستا 64 حاڵه‌تی ئایدز له‌هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون كه له‌وانه 8 حاڵه‌تیان كورد بوون و 6 كه‌سیان دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن و 2 كه‌سیشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، هه‌روه‌ها 56 حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه بیانین و زۆربه‌یان ره‌وانه‌ی شوێنه‌كانی خۆیان كراونه‌ته‌وه.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه2 كه‌سی كورد گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه‌یه‌كێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه‌و كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ناو هه‌رێمی كوردستان بووه‌و هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدز بووه، به‌لام به‌هۆی ئایدزه‌وه گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه.
رێنمایی خۆپاراستن
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه‌یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی زیادبوونی ئایدزو هیپاتایتس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌نجان بۆ گه‌شتكردن و كات به‌سه‌ربردن سه‌فه‌ری ولاتانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه تووشی ڤایرۆسه‌كه ببن و بێنه‌وه دواتر بگوازرێته‌وه بۆ كه‌سانی دیكه، بۆیه رێنماییمان بۆ ئه‌و كه‌سانه بۆ خۆپاراستن، زۆر پێویسته دووربكه‌ونه‌وه له‌كرداری سێكسی ناشه‌رعی كه‌هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌ئایدز، هه‌روه‌ها رێگه‌ی دووه‌می خۆپاراستن به‌كارهێنانی كۆندۆم له‌كاتی كرداری سێكسی، هه‌روه‌ها له‌كاتی وه‌رگرتنی خوێندا زۆر گرنگه دوای پشكنین و دڵنیایی ئینجا خوێنه‌كه وه‌ربگیرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌رزی كه‌سانی دیكه به‌كارنه‌هێنن، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی مادده‌ی بێهۆشكه‌ر به‌كارده‌هێنن و كه‌لوپه‌لی یه‌كتری به‌كارده‌هێنن كه‌سانی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌كات و بۆیان ده‌گوازرێته‌وه.
1/12، رۆژه جیهانییه‌كه‌یه
رۆژی 1/12ی هه‌موو ساڵێك رۆژێكی دیار‌و كاریگه‌ره له‌مێژووی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئایدز له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، دوایئه‌وه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وه‌زیرانی ته‌ندروستیی ولاتانی جیهان له‌ڕۆژی 1/12/1988 له‌له‌نده‌ن بڕیاردرا ئه‌و رۆژه به‌ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئایدز ئه‌ژمار بكرێت، بۆئه‌وه‌ی ببێته رێگه‌یه‌ك له‌یه‌كخستنی تواناكانی هه‌موولایه‌ك له‌ده‌زگا ته‌ندروستییه جیهانییه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها بۆنه‌یه‌كیش بێت بۆ زیاتر وشیاركردنه‌وه‌ی هاوولاتیان له‌و رۆژه‌دا به‌ئه‌نجامدانی چالاكی جۆراوجۆر‌و ده‌ربڕینی پشتگیریش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته قوربانی ئه‌و په‌تا جیهانییه وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی و پێویستییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه.
kurdistan nwe

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dast xosh freshta srkawtubet


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه