❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌كارهێنانی سیستمی ته‌كنۆلۆژیای دیجیتاڵ(DIGITAL)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-05 08:13:02

BeYaR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-30
دواترین سه‌ردان: 2013-01-10
په‌یامه‌كان: 1327
WindowsXPOpera

به‌كارهێنانی سیستمی ته‌كنۆلۆژیای دیجیتاڵ(DIGITAL)

http://www.knwe.org/wenekan/kamera12-11-6.jpg
حاڵی حازر ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتووی دنیا به‌هه‌نگاوی گورج وگۆلانه‌ به‌ئاقاری وه‌رچه‌رخانی ته‌واو به‌ره‌و به‌كارهێنانی سیستمی ته‌كنۆلۆژیای دیجیتاڵ(DIGITAL) ده‌ڕۆن. ئه‌م سیستمه‌ش بریتیه‌ له‌ساناترو وردبینانه‌تر كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌زانیاریه‌كان له‌م باره‌یه‌وه‌، به‌م دواییه‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا، راپۆرتی به‌ریتانیای دیجیتاڵ (DIGITAL BRITAIN REPORT)ی ده‌ركردووه‌ به‌مه‌بستی په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ته‌كنۆلۆژیای دیجیتاڵ و به‌كارهێنانی بۆ گشت توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌. بۆنموونه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ گشت كه‌سێك خزمه‌ت گوزاری ئینته‌رنێتی بۆده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت و ئیدی ئینته‌رنێتی خێرا به‌شێوه‌یه‌كی چاكتر دابین ده‌كرێت. هه‌ره‌وه‌ها رێوشوێنی یاسایی و رێكخراوه‌یش بۆچاودێری و بنبڕكردنی چه‌ته‌گه‌ریی ئینته‌رنێت و دابه‌زاندن(داونلۆد)ی نایاسایی فایل و ڤیدیۆ ده‌بێت. جگه‌له‌وه‌ش ئێستا له‌به‌ریتانیا پرۆسه‌ی وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و په‌خشی دیجیتاڵی ته‌له‌فزیۆن له‌ئارادایه‌. له‌(12)ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵیشدا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایی به‌و ئامێرانه‌ی كۆنی ته‌له‌فزیۆن هێنا كه‌به‌سیستمی ئه‌نه‌لۆك ANALOKG كاریانده‌كرد(واته‌ سیستمی زانیاری هاوشێوه‌ی هه‌میشه‌ گۆڕاو) كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی له‌ئه‌مریكا له‌ساڵی(1928)دا كه‌وتبووه‌ كار. ئه‌وه‌بوو به‌م دواییه‌ ئه‌مریكا به‌ته‌واوه‌تی كه‌وته‌ به‌كارهێنانی په‌خشی دیجیتاڵی ته‌له‌فزیۆنی كه‌پشت به‌ئامێری هاوچه‌رخی  دیجیتاڵ ده‌به‌ستێت. لیژنه‌ی گه‌یاندنی فیدڕاڵی رایگه‌یاندووه‌ كه‌نزیكه‌ی(1800) وێستگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی له‌ئه‌مریكادا په‌خشی خۆیان بۆسیستمی دیجیتاڵ گۆڕیوه‌.
كۆنگرێس و ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌
شایانی باسه‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ده‌نگی بۆ ئه‌م وه‌چه‌رخانه‌دا. له‌م پێناوه‌شدا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین ئاماده‌كاری كردووه‌، له‌وانه‌ دابینكردنی ئامێری وه‌رگری ئاماژه‌(سیگناڵ)ی دیجیتاڵی و ئامێری ته‌له‌فزیۆنی دیجیتاڵی هاوچه‌رخ و ئاگاداركردنه‌وه‌ی بینه‌رانی ته‌له‌فزیۆن له‌رێگه‌ی زنجیره‌یه‌ك ریكلامه‌وه‌ به‌وه‌ی ئیدی په‌خش به‌سیستمی دیجیتاڵ ده‌بێت، هه‌ره‌وه‌ها هاندانیان بۆكڕینی ئامێرو كه‌ل و په‌لی پێویست بۆ ئه‌م كاره‌. جگه‌له‌وه‌ش حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كۆبۆنی به‌خۆڕایی به‌به‌های(40)دۆلار ده‌ركردووه‌ بۆ هاولاتیان تاوه‌كو بتوانن خه‌رجی وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه‌ی پێ دابین بكه‌ن. له‌سایه‌ی شۆڕشی ئێستای دیجیتاڵ و ئاسۆی به‌رینی پاشه‌ڕۆژه‌كه‌یدا، ره‌وشه‌كه‌ واپێویست ده‌كات له‌وولاتانی خۆشماندا ئاماده‌كاری بكرێت بۆگۆڕانكارییه‌ خێراكانی داهاتوو به‌ره‌و سیستمی دیجیتاڵ، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌و پلانی ستراتیژی سه‌باره‌ت به‌ ده‌رهاویشته‌كانی چه‌رخی داهاتووی دیجیتاڵ و بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و دیجیتاڵ به‌لێهاتووی و بێگرفت و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت، له‌گه‌ڵ بوونی هاوئاهه‌نگی و هاوكاری و له‌نێوان ئه‌ولایه‌نه‌ جیاجیانه‌ی په‌یوه‌ندی دارن به‌م وه‌رچه‌رخانه‌وه‌. یه‌كێك له‌وبه‌رنامانه‌ش، بوونی كۆمه‌ڵه‌ی پێشبینی كردنی پاشه‌ڕۆژو خۆبۆ ئاماده‌كردنیه‌تی ئه‌ویش به‌گوێره‌ی ئه‌وپسپۆڕی و شاره‌زاییه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌، یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانیشی بریتی ده‌بێت له‌ لێكۆڵَینه‌وه‌ له‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ له‌ئاكامی هێنان و به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیایه‌كی دیاریكراودا ره‌نگه‌ به‌سه‌ركۆمه‌ڵگه‌دا بێت.
رۆڵی میدیا
هه‌روه‌ها پێویسته‌ به‌رنامه‌ی میدیای و فێركاریی ئاماده‌ بكرێن به‌مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوولاتیان له‌باره‌ی كه‌لتووری دیحیتاڵ و بایه‌خ و ره‌هه‌نده‌كانی ته‌كنۆلۆژیای دیجیتاڵ و ره‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌رییه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كانه‌وه‌. هاوشانی ئه‌وه‌ش پێویسته‌ كتێب و فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به‌ته‌كنۆلۆژیای دیجیتاڵ هه‌بێت تاوه‌كو ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه‌و زاراوه‌كانی به‌زمانێكی ئاسان روون بكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی هاوولاتیان بۆچه‌رخی نوێی دیجیتاڵ و ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ دیجیتاڵه‌ تازه‌كان رابهێندرێن، جگه‌له‌وه‌ش وه‌به‌رهێنه‌رو بزنسمانه‌كان هان بدرێن بۆئه‌وه‌ی به‌شداری له‌پڕۆژه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای دیجیتاڵدا بكه‌ن، لانی كه‌م ده‌ركردنی گۆڤاری زانستی و ته‌كنۆلۆژی ئه‌وتۆ كه‌جه‌ماوه‌رو نه‌وه‌ی نوێ به‌ره‌هه‌ندو گۆڕانكارییه‌كانی شۆڕشی هه‌نوكه‌یی دیجیتاڵ ئاشنابكه‌ن له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌م كاروانه‌ رایان بهێنن. له‌گه‌ڵ فراوانكردنی خوله‌كانی فێربوون به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و خۆئاماده‌كردنی هه‌میشه‌یی هاوولاتیان تاوه‌كو بتوانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئاسۆی به‌رینی ته‌كنۆلۆژیای دیجیتاڵدا بكه‌ن.


سه رجاوه ....كوردستانی نوی

Kurdzhin
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/383881_289661834404846_192552140782483_684196_1842019408_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net