❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ڕێز حاجی : قه‌یره‌یی ئازاردانی رۆحی كچان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-05 11:20:28

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

به‌ڕێز حاجی : قه‌یره‌یی ئازاردانی رۆحی كچان

لایه‌ن خوازی و لایه‌نگری پیاوان (نێرینه‌) ‌كاریگه‌ریه‌كی وا به‌تینی خستۆته‌ سه‌ر پێكهاته‌ی زانستی كۆمه‌ڵناسی، كه‌ له‌ به‌رچاو نه‌گرتنی رۆڵی ئافره‌ت و كاریگه‌رییه‌كانی له‌ ئاستی كۆمه‌ڵگه‌دا، نه‌ك ته‌نیا كه‌مته‌رخه‌میه‌كی بچوك نیه‌ به‌ڵكو فه‌زلێكی پیاوانه‌یه‌ كه‌ هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌م زانسته‌ و هه‌موو پێناسه‌كانی خستۆته‌ ژێر سێبه‌ری چه‌تره‌كه‌یه‌وه‌، له‌م نێوه‌ده‌نشدا له‌تێروانینی چاو و هزری پیاوانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان پێناسه‌كراون و به‌م شێوه‌یه‌ش ئافره‌ت خراوه‌نه‌ته‌ په‌راوێزه‌وه‌. كۆمه‌ڵناسیش وه‌ك زۆر له‌ زانسته‌كانی تر له‌ ژێر ركێفی پیاواندایه‌ و ئه‌م راستییه‌ش له‌ تیۆر و تێز و مێتۆده‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌و سیستمی په‌ره‌وه‌رده‌یی ئه‌م زانسته‌دا، واتا و فۆنكسیۆنێكی بنگه‌هی هه‌بووه‌.
لای لیبرالیزمه‌كان گرنگترین مه‌سه‌ له‌ كه‌ هه‌موو كات ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ژنان هه‌مان ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه‌یان هه‌بێت كه‌ پیاوان له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ و له‌ هه‌ر بوارێكی دیكه‌وه‌ هه‌یانه‌. مه‌سه‌له‌ی گرنگ له‌ ناو ژنه‌ فمینیسته‌كانیش كه‌ له‌ به‌ره‌ی ریفۆرمن له‌وه‌ دایه‌ كه‌ ده‌ڵێن: جیاوازی نێوان دوو ره‌گه‌ز جیاوازی سرووشتی و زاتی نییه‌، لێ ره‌وش و بارودۆخی جڤاكی و هه‌لومه‌رج و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز بۆ خۆی ده‌ره‌خسێنێت. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ شێوه‌ی ره‌فتاری په‌روه‌رده‌یی نێوان كوڕ و كچ له‌ ته‌مه‌نی منداڵییانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن دایك وباوكه‌وه‌ له‌ یه‌كتری جیاوازه‌. كه‌واته‌ پیاو بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و ئافره‌تیش بۆ مێردكردن و ماڵداری و په‌روه‌رده‌ی منداڵان ساز و ئاماده‌ ده‌كرێن.
ئاشكرایه‌ كه‌ یه‌كه‌مین و بنگه‌هیترین مژار له‌ ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخ دا سه‌باره‌ت به‌ شیكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی ئه‌وه‌یه‌ كه‌، ژیانی رۆحی و ده‌روونی ژنان له‌ گه‌ڵ ژیانی پیاوان دا جیاوازه‌، به‌م پێیه‌ش ناكرێت به‌هییچ شێوه‌ و بیانویه‌ك جیاكاری له‌نێوان ئافره‌ت و پیاو دا بكرێت، كه‌واته‌ كه‌ بۆ كچێكی به‌ته‌مه‌ن زاراوه‌ی "قه‌یره‌" به‌كاده‌هێنرێت، ئه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ئاست هه‌مان ته‌مه‌نی كچه‌كه‌یه‌ و ژنیان نه‌هێناوه‌، ده‌بێت بخرێنه‌ چوارچێوه‌ی چ زاراوه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌؟ له‌م رۆژگاره‌دا گه‌وره‌ترین و نوێترین جۆری توندوتیژی مه‌عنه‌وی و سایكۆلۆژی كه‌ دژی ئافره‌ت "مێیینه‌" په‌یره‌و ده‌كرێت قه‌یرییه‌، چونكه‌ قه‌یره‌یی ته‌نها وابه‌سته‌ نیه‌ به‌ ته‌مه‌ن، به‌ڵكو خۆی به‌ بیركردنه‌وه‌و هه‌سته‌وه‌ چه‌سپاندووه‌، كه‌واته‌ به‌ر له‌وه‌ی به‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ گرێدرا بێت پتر به‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌روونی و رۆحیه‌وه‌ گرێدراوه‌، چونكه‌ ئه‌م تێروانینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ بۆ كچی به‌ ته‌مه‌ن وا ده‌كات خۆی به‌ جیا له‌ وانی تر بزانێت. سه‌یریش له‌ وه‌دایه‌ كه‌ له‌كۆمه‌ڵگای پیاو سالاریدا پیاو هه‌ر كاتێ عه‌قلی بڕیكرد ژن ده‌هێنێت، به‌ڵام بۆ ئافره‌ت "كچ" كۆمه‌ڵگایه‌كه‌ی مێژووی به‌سه‌رچوونی بۆ دیاریكراوه‌، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن تێپه‌ری كرد ئیتر ئێسكپایه‌ر ده‌بێت. كه‌ ئه‌مه‌ زه‌قترین جۆری توندوتیژیه‌ دژ به‌ ئافره‌ت. له‌ پێناسه‌یه‌كدا رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێژێت، هه‌موو چه‌شنه‌ ره‌فتار و هه‌لسۆكه‌وتێكی تووند و گرژ چ له‌ واری كه‌سی و چ له‌ واری گشتیدا، كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای جنسی ڕوو ده‌دا و ده‌بێته‌ یان له‌وانه‌یه‌ ببێته‌‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری جنسی و روَحی یان فیزیكی و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی ژنان به‌ زۆر یان به‌ دڵخۆاز، به‌ تووندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان ناوزه‌د ده‌كرێت و له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت. به‌م پێودانگه‌ش ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ ئافرت ده‌كرێن چه‌ند جۆرێكن وه‌ك، تووندوتیژی فیزیكی، تووندوتیژی جنسی، تووندوتیژی ساختاری، تووندوتیژی پێرفۆرماتیڤ و تووندوتیژی روَحی. مه‌به‌ستی ئه‌م نوسینه‌م زێده‌تر تونددوتیژی رۆحی یه‌، مه‌به‌ست له‌م چه‌شنه‌ تووندوتیژییه‌ش، نادیاركردن و خستنه‌ په‌راوێزی ئافه‌رته‌. هه‌موو چه‌شنه‌ ده‌ستی كه‌مگرتن، سووكایه‌تی پێكردن، تاك خستنه‌وه‌، گاڵته‌ پێكردن، ترساندن و هه‌ره‌شه‌ كردن و چاو سوركردنه‌وه‌ له‌ ئافره‌ت ده‌چێته‌ ئه‌م چوار چێوه‌یه‌وه‌. مه‌نزنترینیشان ئێستا ئه‌و زاراوه‌ دێوه‌زمه‌یه‌ كه‌ پێی ده‌گۆترێت "قه‌یره‌" واته‌ ئافره‌تی (كچی) جێماو. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌م زاراوه‌یه‌ گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری سایكۆلۆژی ده‌كاته‌ سه‌ر ئافه‌ره‌ته‌كه‌ و به‌مه‌ش ئه‌م زاراوه‌یه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر ئافره‌ت ده‌كرێت، هه‌موومان ده‌زانین كه‌ له‌ ‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سه‌رجه‌م كێشه‌ سیاسی و ئابووریی و هزریه‌كان "ئایدیاییه‌كان" راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داناوه‌، هه‌ربۆیه‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گه‌وره‌ترین گرێ كوێره‌ن و رۆژ به‌رۆژ به‌دوای دۆگمابۆن ده‌ راده‌كه‌ن. چونكه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌قڵیه‌تێكی كلاسیك و داب و نه‌ریتی باودا ده‌خولێنه‌وه‌، بۆیه‌ تێكۆشان و خه‌بات به‌ئارمانجی رێكخستن و سازدانی ڕیفۆرم له‌ جۆری تێڕامانی پیاو سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئافره‌ت زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر و هه‌مه‌ لایه‌نه‌ و پلانێكی به‌ هێز بچێته‌ قۆناغی پراتیكه‌وه‌. تا چیتر ئافره‌ت به‌ قه‌یره‌ ناونه‌برێت، ئه‌وانه‌ی واش بیرده‌كه‌نه‌وه‌، با تۆزقاڵێك بیر له‌ كێشه‌ و گرفته‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و كێشه‌ كه‌سیه‌كان بكه‌نه‌وه‌ و ئه‌و چوارچێوه‌ ته‌سكه‌ی كه‌ ئافره‌تی تێدا قوڵبه‌ست كراوه‌ بێننه‌وه‌ به‌رچاویان، نه‌ك هه‌موو كات به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌ت تیریان له‌سه‌ر كه‌وان بێت و كه‌ی ویستیان بیوه‌شێنن!!!!!!
.qallat.org

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net