❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیانی گیاندارێکم ئه‌وێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-06 18:50:06

Liza"92
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: " سلێمانی "
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-25
دواترین سه‌ردان: 2011-07-21
په‌یامه‌كان: 327
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

ژیانی گیاندارێکم ئه‌وێت

ســـــــــــــڵاو هاوڕێیان
ژیانی گیاندارێکم ئه‌وێت واته‌ زانیاری له‌سه‌ر گیاندارێک ئه‌گه‌ر تۆزێک زۆر بێت زۆر باشه‌
زۆر سوپاستان ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر زوو وڵامم به‌نه‌وه‌ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-06 19:04:55

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ژیانی گیاندارێکم ئه‌وێت

زه‌رافه‌: giraffe

زه‌رافه‌ ناوه‌زانستیه‌که‌ی بریتی یه‌ له‌: girrafa camelopardalis به‌ڵام ئه‌و ناوه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن هاولاتیانه‌وه‌ ده‌وترێت  بریتی یه‌ له‌:giraffe

له‌و ناوچانه‌ی زه‌رافه‌ بوونی هه‌یه‌ بریتی له‌ :

قاره‌ی ئه‌فریقا و وڵاتی چاد و کینیا و چه‌ند ناوجه‌یه‌کی تر

_درێژیه‌کی بریتیه‌ له‌ 4.3 مه‌تر به‌رزیه‌که‌شی بریتیه‌ له‌ 5.8 مه‌تر:


_ زه‌رافه‌ ناسراوه‌ به‌ درێژترین گیانداری سه‌رزه‌وی له‌ جیهاندا تاکو ئێستا،
وه‌ خواردنی زه‌رافه‌ بریتی له‌ گه‌ڵای دارو چه‌ند جۆره‌ رووه‌کێکی تر

_ وه‌ زمانی درێژیه‌که‌ی(30) سانتیمه‌تره‌
که‌ بۆ پاک کردنه‌وه‌ی لوت و سه‌ری به‌ کاری ده‌هێنێت

_ژماره‌ی فه‌قه‌راته‌کانی بریتیه‌ له‌ (7)فه‌قه‌رات که‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ش یه‌کسانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌قه‌راتانه‌ی که‌ له‌ مرۆڤدا هه‌یه‌ !

_به‌ هۆی درێژی قاچه‌کانیه‌وه‌ ده‌توانێت له‌سه‌ر لوتکه‌ی داره‌کان خواردن بۆ خۆی ئاماده‌ بکات یان بیخوات
تاراده‌یه‌ک خێرایه‌کی باشی هه‌یه‌ له‌ کاتی راکردندا..

_ وه‌ ره‌نگێکی تا راده‌یه‌ک سه‌یری هه‌یه‌ که‌ جیاوازه‌ له‌ ره‌نگی گیانداره‌کانی تر

_ ته‌مه‌نی ژیانی زه‌رافه‌له‌ نێوان (25 بۆ 28 ساڵ ) ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و له‌م ماوه‌یه‌ زیاتر بژێت ئه‌وه‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌کات...

گه‌شه‌کردن و پۆلێن کردنی زانستی بۆ زه‌رافه‌:
زاناکان پۆلێن کردنی زه‌رافه‌ به‌ شه‌ش جۆر زه‌رافه‌ دیاری ده‌که‌ن هه‌ر له‌سه‌رده‌مه‌ کۆنه‌کانه‌وه‌ تاکو سه‌رده‌می ئێستا ئه‌و جۆره‌ی ئێستا هه‌یه‌ دیاره‌ جیاوزتره‌ له‌ جۆره‌کانی پێش خۆی به‌ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک له‌ رووی ره‌نگی جۆری ئه‌و قژه‌ی هه‌یه‌تی ، جۆری ئه‌و زه‌رافانه‌ تاراده‌یه‌ک له‌یه‌ک ده‌چن له‌و ناوچانه‌ی که‌ نزیکن له‌ یه‌که‌وه‌ ، به‌ڵکو جیاوازیان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌رافانه‌ی که‌ هه‌رێمه‌کانیان جیاوازو دوور بووه‌ له‌ یه‌کتره‌وه‌ بۆ ئاشانا بوون به‌ جۆرێکی تری زه‌رافه‌ پێوسیته‌ 300کم ببریت تاکو جۆرێکی جیاواز ده‌بینیت له‌ زه‌رافه‌ . ،،

زه‌رافه‌ یه‌کێکه‌ له‌و گیاندارانه‌ی که‌ جوڵه‌ی زۆره‌و هه‌میشه‌ له‌ گه‌راندایه‌..

زاناکان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئێستا رێژه‌ی زه‌رافه‌ له‌ که‌م بوونه‌وه‌دایه‌ به‌ رێژه‌ی 30%.
وه‌ ژماره‌یان ئێستا له‌ 100 سه‌د هه‌زار تێپه‌ر ناکات له‌ هه‌موو جیهاندا ..

پێکهاته‌ی شێوه‌ی زه‌رافه‌

کێشی زه‌رافه‌ نزیکه‌ی 100 کیلۆ ده‌بێت
به‌رزیه‌که‌شی 8مه‌تر ده‌بێت
7 فه‌قه‌راتی هه‌یه‌ له‌ ملیدا
دڵی زه‌رافه‌ زیاتره‌ له‌ 11 کیلۆ ده‌تاونێت له‌ یه‌ک ده‌قیقه‌دا 61 لتر خوێن ببپاڵێوێت

دووری نێوان سه‌ری و دڵی نزیکه‌ی 10 پێ ده‌بێت

که‌ به‌ هۆی کۆمه‌ڵێک له‌ خوێن به‌رو خوێن هێنه‌ره‌کان کاری گه‌یاندنی ده‌که‌ن له‌ نێوان سه‌ری و دلیدا.
بۆ زه‌رافه‌ تاراده‌یه‌ک ئاسان نیه‌ که‌ خۆراک له‌سه‌ر زه‌وی بخوات به‌ هۆی درێژی ملیه‌وه‌ بۆیه‌ زۆرجار ده‌بینین زه‌رافه‌ له‌ قدو لوتکه‌ی داراه‌کان خۆراکی خۆی ده‌خوات 
.


خواردنی:
زارافه‌ ده‌توانێت رۆژانه‌ بری 63 کیلۆ غرام خواردن بخوات که‌ خواردنی سه‌ره‌کی گه‌ڵاو قه‌دی داره‌ که‌ به‌ هۆی به‌رزییه‌که‌یه‌وه‌ ده‌توانێت خواردن له‌ داره‌کان بکاته‌وه‌...


له‌ کاتی به‌رگری کردن له‌ خۆی ؛
زه‌رافه‌ گیاندارێکی به‌ توانایه‌ توانای به‌رگری کردنی له‌ خۆی هه‌یه‌ له‌ کاتی  رووبه‌رووبونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ دووژمنه‌کانی . گه‌وره‌ترین دووژمنی زه‌رافه‌ شێره‌ زۆرجار زه‌رافه‌ ده‌توانێت سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر شێردا له‌ شه‌ر کردندا ئه‌ویش به‌ هۆی پێیا کێشانی به‌هیز که‌ به‌ هۆی قاچه‌کانیه‌وه‌ ده‌توانێت ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بدات

خه‌وتنی زه‌رافه‌
زه‌رافه‌ زۆر که‌م ده‌خه‌وێت بۆ ماوه‌ی 2 کاتژمێر ده‌خوێت له‌ شه‌ورۆژێکدا


یه‌کێکه‌ له‌ خاسیه‌ته‌ جیاوقازه‌کانی زه‌رافه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌  ده‌نگی نیه‌ ئه‌ویش به‌ هۆی نه‌ بوونی ده‌نگه‌ ژێیه‌کانه‌وه‌یه‌ بۆیه‌ مرۆڤ ناتوانێت گوێ بیستی ده‌نگی زه‌رافه‌ بێت ..


به‌ هیوای ئه‌وه‌ی بتوانیت سودی لیوه‌ربگریت


ئاماده‌ کردنی:: یادگار

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-06 19:09:57

arash.ru
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Russian Federation
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-31
دواترین سه‌ردان: 2012-03-22
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: ژیانی گیاندارێکم ئه‌وێت

فه‌رموو زانیاری له‌سه‌ر پوما (شێری شاخ)


*** زانیاره‌یکه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و فارسی و،،،هتد م کوردی تێدا نیه‌ ***
http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/58/MountainLion.jpg/778px-MountainLion.jpg

Kurdzhin
بۆ وه‌رگرتنی  فیزا بۆ ڕوسیای فیدراڵ ( خوێندن، بازرگانی، سه‌فه‌ر)
به‌ نرخێکی گونجاو، په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-12-07 19:05:40

Liza"92
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: " سلێمانی "
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-25
دواترین سه‌ردان: 2011-07-21
په‌یامه‌كان: 327
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ژیانی گیاندارێکم ئه‌وێت

زۆر ســـــــوپاس یادگار ده‌ست خـــــــــــۆش
زۆر سوپاس ئاره‌ش ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net