.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















چرچبوونی پێست چۆن رووده‌دات؟
پَێست به هۆی ده‌زگای لاستیكیهوه كه له شانه‌كانی پێستدایه به توندی و خۆرِاگری ده‌مێنێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه دوچاری لۆچبوون Wrinkling بێت له پاش هه‌ر جۆره جوولاندنهوهیهكی پێست و كاریگه‌رییه كیمیایی و فیزیكیه ده‌ره‌كییه‌كان. له گه‌نجه‌كاندا، ده‌زگای لاستیكی پێست زۆر چالاكه، بهلاَم له بهسالاَچووهكاندا كزه و پێستیش زیاتر خاو و سست ده‌بێته‌وه له‌به‌ر چه‌ندین گۆرِان له ریشاڵه لاستیكیه‌كانی پێستدا به شێوه‌ی پووكانه‌وه و له‌ده‌ستدانی توندییهكهیان. ئه‌م گۆرِانه زیاتر له شوێنه دانهپۆشراوهكانی پێستدا رووده‌دات به تایبه‌تی له پێستی روو و ده‌سته‌كان. لۆچبوونی پێست له ئه‌نجامی كاریگه‌ری درێژخایه‌نی تیشكی خۆر له‌سه‌ر پێستدا ده‌بێته ئه‌گه‌ری تێكچوونی ئه‌ندازه‌ی تۆرِه شانهییهكانی پێست و له‌ده‌ستدانی سیفه‌تی لاستیكی ئه‌م ریشالاَنه. ئه‌م گۆرِانه له ئافره‌تدا پاش ته‌مه‌نی 30 ساڵی ئینجا له پێستدا رووده‌دات، هه‌ر چه‌نده كه ئافره‌ت گرنگی زۆریش به پێستی خۆی بدات و چاودێرییه‌كی باشی بكات، ئه‌م چرچبوونه له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر زیاتر روون و ئاشكرا و خێراتر ده‌بێت له‌به‌ر دروستبوونی ریشاڵی نائاسایی به ژماره‌یه‌كی زۆر كه پاش ماوه‌یه‌ك تێكده‌شكێن و له شوێنی ریشاڵهكاندا بۆشایی جێ ده‌مێنێت، ئه‌م بۆشاییانه ده‌بنه بناغه بۆ هێڵه‌كانی لۆچبوون. ئه‌م ریشالاَنه پاش تێكچوونیان، هه‌رگیز وه‌كو پیشان چاك نابنه‌وه، پاشان پێستیش سست و خاوتر ده‌بێته‌وه، تاكه چاره‌سه‌ریش ته‌نها نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریه به گورجكردنی پێست. هێڵه‌كانی پێكه‌نین و هێڵه ئاساییه قووڵه‌كانی روو ده‌رده‌كه‌ون له پاش گرژبوونه‌وه‌ی ماسوڵكه‌كانی روو (له ئه‌نجامی پێكه‌نیندا)، پاش خاوبوونه‌وه‌یان پێسته گرژبووهكه دهگهرِێتهوه باری ئاسایی خۆی به مه‌رجێك ریشاڵه لاستیكیه‌كانی پێست توند و چالاك بن هه‌ر وه‌كو له گه‌نجه‌كاندا به‌دی ده‌كرێت. به تێكچوونی ئه‌م ریشاڵه لاستیكییانه، گرژبوونه‌ی ماسوڵكه‌كانی پێستی روو و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ریشاڵه خاوه‌كانی پێستدا و پێكهاتووی شانه قووڵه‌كانی پێست وای لێ ده‌كات كه هێڵه‌كانی لۆچبوون به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی دروست ببن، هه‌تا له‌كاتی نووستنیشدا له پاش خاوبوونه‌وه‌ی ماسوڵكه‌كانی پێست هێڵه‌كانی لۆچبوون هه‌ر ده‌مێننه‌وه. زاناكان پاش پشكنینی وردی توێكاری هێڵه‌كانی لۆچبوونی پێستی روو له‌به‌ر كاریگه‌ری تیشكی خۆر و كاریگه‌ری ته‌مه‌ن به زهرِهبینی زۆر پێشكه‌وتوو و سكانی ئه‌لیكترۆنی، گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه هیچ گۆرِانێكی شانه‌یی له خانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری هێڵه‌كانی لۆچبووندا روونادات. لۆچبوونی پێست بایه‌خێكی پزیشكیی گه‌وره‌ی هه‌یه و سالاَنه له ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا ملیۆنه‌ها دۆلار خه‌رج ده‌كرێت به مه‌به‌ستی رێگرتن یان دواخستنی و چاره‌سه‌ركردنی لۆچبوونی پێست. گه‌لێك زانا و پسپۆرِانی پێست و جوانكاری گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه لۆچبوونی پێستی روو گۆرِانێكی شێوه‌یی یان ئه‌ندازه‌ییه له پێستدا نه‌ك گۆرِانێكی شانه‌یی له خانه‌كانی پێستدا. تیشكی خۆر، دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی ئاوێته‌كانی جوانكاری و ئارایشت، هاوسه‌نگكردنی خۆراك، وه‌رزش باشترین رێگان بۆ پراستنی پێست له لۆچبوون.
gulan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه