❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قاوه و وه‌رزش بۆ خۆپاراستن له شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-09 16:07:35

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

قاوه و وه‌رزش بۆ خۆپاراستن له شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3991bc0e96.jpg


ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندی "Health Professionals Follow-up Study " ده‌ریده‌خات، که ئه‌و پیاوانه‌ی بڕێکی زۆر له قاوه ده‌خۆنه‌وه که‌متر دووچاری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات ده‌بن. له‌میانه‌ی کۆنگره‌ی "American Association for Cancer Research in Houston"دا ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی دیکه پێشکه‌شکرا و تێیدا ده‌رکه‌وت، که ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی هه‌مان کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروست هه‌یه.

له "Health Professionals Follow-up Study"دا له‌ساڵی 1986ه‌وه نزیکه‌ی 50 هه‌زار پیاوانی به‌شی ته‌ندروستی به‌شداریان کرد. توێژه‌ران له زانکۆی "Harvard" له "Boston" به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌یاندایه‌وه، که له‌هه‌مبه‌ڕ شێوازی ژیان ئاڕاسته‌یان کرابوون.

"Kathryn Wilson" و هاوه‌ڵه‌کانی بۆیان ده‌رکه‌وت، که سه‌رکردنه‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی قاوه ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات به‌ڕێژه‌ی له 60% که‌مده‌کاته‌وه. تاکو ئێستا هۆکاری پۆزه‌تیڤی خواردنه‌وه‌ی زۆر قاوه نازانرێت. به‌پێی په‌یڤه‌کانی "Kathryn Wilson"، قاوه کاریگه‌ری باش ده‌کاته سه‌ر ئینسولین و میتابۆلیزمی گلوکۆز (به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی دیکه ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌وانه‌ی قاوه زۆر ده‌خۆنه‌وه، که‌متر دووچاری شه‌کره ده‌بن)، هه‌روه‌ها قاوه کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر هۆرمۆنه سێکسییه‌کان.

هاوکات پێشبینی ده‌کرێت، که ژماره‌ی کانزاییه‌کان و ئه‌نتی ئۆکسیده‌کان کاریگه‌ری پارێزگاریان هه‌بێت. شێوازه‌ پۆزه‌تیڤه‌کانی دیکه‌ی ژیان له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی زۆری قاوه ڕۆڵێکی پارێزه‌ر ده‌بینن.

هه‌ڵسه‌نگاندنی لێکۆڵینه‌وه‌ی دووه‌م له‌لایه‌ن "Stacey Kenfield" و هاوه‌ڵه‌کانیانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو. دواتر توێژه‌ران گه‌یشتنه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی و سووتاندنی وزه‌یه‌کی باشی له‌ش بۆته که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات به‌ڕێژه‌ی له 35%.

مه‌له‌کردن، ڕۆیشتن، پاسکیل لێخوڕین یان نیو کاژمێر تێنس کردن و چه‌ند کاژمێرێك پیاسه‌کردن ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه به‌ڕێژه‌ی له 23% که‌مده‌که‌نه‌وه. ڕۆژانه ڕۆیشتن بۆ ماوه‌ی 90 خووله‌ك ئه‌گه‌ره‌کانی مردن به‌ڕێژه‌ی له 51% که‌مده‌کاته‌وه.


Xozga

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-09 16:29:59

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: قاوه و وه‌رزش بۆ خۆپاراستن له شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات

dast xosh bet bo aw zanyareya ba soda azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-09 18:45:59

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

Re: قاوه و وه‌رزش بۆ خۆپاراستن له شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات

Supas bo tosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net