.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















پەستی و چەند سەرنجێك
پەستی (قلق Anxiety) بریتیە لە ترس و نیگەرانی لە شتێك، لە كارێك یان لە ئەندیشەیەك كە لە واقیعدا هێشتا نەبووە یان رووینەداوە. سیگمۆند فرۆید دەڵێ كە پەستی هەر لە منداڵییەوە لە دەررووندا دەچەسپێ لەو كاتەی كە پێویستییەكانی منداڵ دەستەبەر نەكرابن، بۆیە لە دوارۆژدا ئەگەری تووشبوون بە پەستی دێتە پێشەوە. هۆیەكانی تووشبوون بە پەستی بریتین لە: رێگرتن لە سەربەستییە رایەڵ و رێپێدراوەكان لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ سنوورداركردنی جوولە و بیركردنەوە و قەدەغەكردنی لە چالاكییە جۆراوجۆرەكان دەبێتە ئەگەری تووشبوون بە پەستی لە ئایندەدا، تۆقین و ترس لە رووداوێك، بینای بایۆلۆژی واتە بوونی كەسێتی گرژ كە كەسێتییەكی پێنەگەیشتوو و لاوازە و ئەگەری دوچاربوون بە پەستی زیاتر دەكات. لەكاتی روودانی پەستییەكی تیژدا، گەلێك گۆڕان بەسەر جەستەدا دێن وەكو دڵەكوتێ، ئارەقەكردن لەبەر زیادبوونی هۆرمۆنی ئەدرینالین Adrenaline لە لەشدا، سەرئێشە، سەرسووڕان، نائارامی، تێكچوونی ئارەزووی خواردن، تێكچوونی خەو. پەستی بە دڵدانەوە و وەرزش و هەواگۆڕی سووكتر دەبێت، دەرمانە ئارامبەخشەكانیش رۆڵێكی بەرچاویان لە چارەسەركردنی پەستیدا هەیە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه