.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




حوکمی پیرۆزبایی کردن به بۆنه‌ی
جه‌ژنی سه‌ری ساڵی زاینی (کریسمه‌س )
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
زۆرجار موسوڵمانان له‌م لاو له‌و لا پرسیار سه‌باره‌ت به‌وه ده‌که‌ن که ئایا ئاماده بوون ، و پیرۆزبایی کردن به بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری
ساڵی زاینی (کریسمه‌س) که جه‌ژنی گاور و خاچ په‌رستانه ، دروسته یان نا ؟؟؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا : پێشه‌وا (ابن القیم ) (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ ... کۆڕاو یه‌کده‌نگی زانایان ، و شوێنکه‌وتوانی
هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌که ده‌گێڕێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئاماده بوون له جه‌ژنی سه‌ری ساڵی زاینی
که جه‌ژنی گاور و خاچ په‌رستانه حه‌رام و قه‌ده‌غه کراوه ، هه‌روه‌کو فه‌رموویه‌تی :
((ـولا یجوز للمسلمین حضور اعیاد المشرکین باتفاق اهل العلم الذین هم اهله ، وقد صرح به الفقهاء من اتباع المذاهب الاربعـــــــة
فی کتبهم ))احکام اهل الذمـــــــــة : 1/ 723 - 724
واته : حه‌رامه و نابێت موسوڵمان ئاماده‌ی جه‌ژنی موشریکه‌کان بێت ، به کۆڕاو یه‌ک ده‌نگی زانایان ،ئه‌وانه‌ی که حساب بۆ
ووته‌یان ده‌کرێت ، شه‌رع زانان و شوێنکه‌وتوانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌که‌ش به ڕاشکاوی له کتێبه‌کانیاندا
ئه‌وه‌یان باس کردووه .
شێخی پایه به‌رزی ئیسلام (ابن تیمیة ) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ له (اقتضا‌ء الصراط المستقیم مخالفــة اصحاب الجحیم )
وه له (مختصر الفتاوی المصریة ) دا به قه‌ده‌غه و حه‌رامی داده‌نێت .
وه له‌زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش زانای ئیسلام (ابن باز ) هه‌روه‌کو له (مجلة البحوث الاسلامیة ، العدد الخامس عشر ، ص 285 ،
موقع الشیخ عبدالعزیز بن باز ) دا هاتووه ، و (ابن عثیمین ) و (اللجنة الدائمة للبحوث العلمیة و الافتاء )
هه‌مان بۆچونیان هه‌یه ، که حه‌رامه به‌شداری ئه‌و بۆنه و جه‌ژنه بکرێت ، یان پیرۆزباییان لێ بکرێت به‌و بۆنه‌یه‌وه ،
ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و پرسیاره‌یه که له شێخ (ابن عثیمین ) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت . ده‌کرێت و له گه‌ڵ ده‌قی وه‌ڵامه‌که‌شی :
شێخی پایه به‌رز (محمد بن صالح العثیمین)
السلام علیکم و ڕحمة الله و برکاته .... اما بعد :
پرسیار : حوکمی پیرۆزبایی کردن چییه له بێ باوه‌ڕان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی کریس مه‌س ، چونکه هه‌ندێکیان هاوکارن له گه‌ڵماندا ؟
وه‌چۆن وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر پیرۆزباییان لێ کردین ؟ وه ئایا ده‌بێت بڕۆین بۆ ئه‌و جێگایانه‌ی که ئاهه‌نگی تێدا ده‌گێڕن به‌و بۆنه‌یه وه ،
وه‌ئایا ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌ر شتێکی له‌و شتانه‌ی ئه‌نجام دا ، که باسکران ، به بێ مه‌به‌ست به‌ڵکو به مه‌به‌ستی موجامه له یان له‌به‌ر شه‌رم یان ئیحراج بوو یان هه‌ر شتێکی تر ی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه
وه ئایا ده‌توانرێت خۆیان پێ بشوبهێنرێت ؟ وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه خوای په‌روه‌ردگار پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
وعلیکم السلام ورحمة الله و برکاته
وه‌ڵام : پیرۆزبایی کردن له بێ باوه‌ڕان به بۆنه‌ی جه‌ژنی کریسمه‌س یان هه‌ر جه‌ژنێکی تر حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه به کۆڕا و هاوده‌نگی زانایان ، هه‌روه‌کو
پێشه‌وا (ابن القیم ) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ له کتێبی (احکام اهل الذمة ) که فه‌رموویه‌تی
((واما التهنئة بشعائر الکفر المختصة به فحرام بالاتفاق مثل ان
یهنئهم باعیادهم و صومهم فیقول : عید مبارک علیک او ته‌نا بهذا العید و نحوه ، فهذا ان سلم قائله من الکفر
فهو من المحرمات وهو بمنزلة ان یهنئه بسجوده للصلیب ، بل ذلک اعظم اثما عند الله و اشد مقتا من التهنئة
بشرب الخمر وقتل النفس و ارتکاب الفرج الحرام و نحوه .
وکثیر م‌من لا قدر للدین عنده یقع فی ذلک ولا یدری قبح ما فعل ، فمن هنا عبدا بمعصیة او بدعة او کفر ، فقد تعرض لمقت الله وسخطه ))
واته : سه‌باره‌ت به پیرۆزبایی کردن به دروشمه کوفریه‌کان که تایبه‌تن پێی ، حه‌رامه به کوڕاو یه‌کده‌نگی زانایان ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که پیرۆزباییان لێ بکات
واته : بێ باوه‌ڕان ، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌کانیان یان ڕۆژو گرتنه‌کانیان وه پێیان بڵێت : جه‌ژنتان پیرۆز بێت ، خۆشبه‌خت بیت له‌م جهژنهتدا
یان ههروتهیهکی تری هاوشێوه‌ی ئه‌وانه ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی پارێزراو بێت له کوفر و بێ باوه‌ڕی ، ئه‌وا تووشی حه‌رامێک بووه ،
وه‌کو ئه‌وه‌یه که پیرۆزباییان لێ بکات به بۆنه‌ی سوژده بردن بۆ خاچه‌کانیان ، به‌ڵکو ئه‌و کاره‌ی له‌لای خوای په‌روه‌ردگار
گه‌وره‌تر و خراپتره له‌وه‌ی که پیرۆزباییان لێ بکات به بۆنه‌ی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی (مه‌شروب )، وه کوشتنی خه‌ڵک و داوێن پیسی ، و هاوشێوه‌کان .
زۆریش ئه‌وانه‌ی که ئاین له‌لایان ڕێزی نییه ، ئه‌که‌ونه ئه‌و کاره‌وه وهناشزانێت ئه‌و کاره‌ی چه‌ند ناقۆڵا و ناشیاوه ، بۆیه هه‌ر که‌سێک پیرۆزبایی بکات له که‌سێک به بۆنه‌ی تاوانێک
یان بیدعه‌یه‌ک یان بێ باوهڕیهک ، ئه‌وا ئه‌و که‌سه توشی خه‌شم و قین و توڕه‌یی خوای په‌روه‌ردگار بووه ....
بۆیه پیرۆزبایی له بێ باوه‌ڕان به بۆنه‌ی جه‌ژنه ئاینیه‌کانه‌وه حه‌رامه و به‌و شێوه‌یه که پێشه‌وا (ابن القیم ) باسی لێوه کرد ، چونکه ئیقرار کردنی
ئه‌و دروشمه کوفریانهیه که ئه‌وانی له‌سه‌رن ، ڕازی بونه پێی ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌و کوفرانه رازی نابێ بۆ خۆی
به‌ڵام نابێت حه‌رامه له‌سه‌ر موسوڵمان که ڕازی بێت به دروشمه کوفریه‌کان ، یان پیرۆزبایی به بۆنهیانهوه بکات له غه‌یری خۆی
چونکه په‌روه‌ردگار به‌وه ڕازی نابێت ، هه‌روه‌کو ده‌فه‌رموێت
((ِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ )) سورة الزمر 7
وه فه‌رموویه‌تی ((الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلامَ دِينًا ))سورة المائدة 3
پیرۆزبایی لێ کردنیان حه‌رامه ، هاوکار بێ له گه‌ڵت یان نا ....
وه ئه‌گه‌ر پیرۆزباییان لێ کردین به بۆنه‌ی جهژنهکانیانهوه وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه چونکه جه‌ژنی ئێمه نییه و جه‌ژنێکه
خوای په‌روه‌ردگار پێی ڕازی نییه،
چونکه یان جه‌ژنێکی داهێنراوه له ئاینه‌که‌یان ، یانیش شهرعهکهیان پێی هاتووه ، جا ئه‌گه‌ر له ئاینه‌که‌شیان هه‌بێ
به هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام که به محمد (ص) ڕه‌وانه کراوه بۆ هه‌موو خه‌ڵک ، ڕۆڵی نه‌ماوه هه‌روه‌کو خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت
((ومن یبتغ غیر الاسلام دینا فلن یقبل منه و هو فی الاخرة من الخاسرین))
سورة ال عمران 85
وه وه‌ڵام دانه‌وه‌شیان به‌و بۆنه‌یه‌وه حه‌رامه ، ، چونکه ئه‌مه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له پیرۆزبایی لێکردنیان ، چونکه ئه‌وه‌یان
به‌شداریکردنیانه له‌و بۆنه‌یه‌دا ، هه‌روه‌ها حه‌رامیشه موسوڵمان خۆیان پێ بشوبهێنن به بێ باوه‌ڕان به‌وه‌ی که ئاهه‌نگ بگێڕن به‌و بۆنه‌یه‌وه ،
یان دیاری بگۆڕنه‌وه ، یان شیرینی بڵاو بکه‌نه‌وه ، یان خواردن بده‌ن ، یان کار‌و کاسبیان په‌ک بخه‌ن به‌و بۆنه‌یه‌وه ، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ووته‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) ((من تشبه بقوم فهو منهم ))
که‌واته هه‌ر که‌سێک هه‌ر شتێک له‌وانه ئه‌نجام بدات تاوان بار ده‌بێت ، فه‌رقیش نییه ئه‌و کاره به مه‌به‌ستی موجامه‌له بێ یان له‌به‌ر خۆشه‌ویستی یان له‌به‌ر شه‌رم
یان هه‌ر شتێکی تری هاوشێوه‌ی ئه‌وانه ، چونکه ته‌نازول دانه له ئایین ، وه پته‌و کردنی ده‌رونییه بۆ بێ باوه‌ڕان ، وه فه‌خر کردنیان به ئاینه‌که‌یان .....
سه‌رچاوه / سایتی ba8
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن HaLo-TaQaNa (2009-12-10 08:09:44)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده ستت خؤشبيت ئه زيزم جوانتربوو ناوى سه رجاوه كه شت بونسيايه ...سه ربه رزبيت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس ئه‌زیزی من ئینشالله خوا سه‌ربه‌رزی دونیا و قیامه‌تت بکا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
