.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












تیمی لێكۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكایی، ورده‌كاریه‌كانی سیسته‌می كارپێكردنی "ویندۆز 8" ی دركاندووه. ئه‌و دركاندنانه روونیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و سیسته‌مه‌ی به‌ته‌مایه له ساڵی 2012 دا بیخاته بازاڕه‌وه، له‌گه‌ڵ (پرۆسێسه‌ره‌كانی 128 بیت)دا رێك ده‌كه‌وێت. (رۆبێرت مۆرگان) كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی مایكرۆسۆفت، له سایتی "لینك ئین"، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یه‌كێكی پسپۆڕ له بواری تۆڕه‌كاندا، ئێستا خه‌ریكی كاركردنه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانێكی پاراستنی ئاست به‌رز بۆ لێكۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدانی پلانێكی ستراتیجی بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه درێژه ده‌كێشن یان ماوه‌كه‌یان مامناوه‌ندیه. (مۆرگان) جه‌ختی كردۆته‌وه كه پڕۆژه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدان، (پرۆسێسه‌ری 128 بیت) له‌خۆده‌گرێت، كه له‌گه‌ڵ سیسته‌می كارپێكردنی "ویندۆز 8" و "ویندۆز 9"دا رێكده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئه‌و به‌رپرسیاره له دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌شداره سه‌ره‌كیه‌كان له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه پسپۆڕن له پیشه‌سازی دروستكردنی ئامێری كۆمپیوته‌ری وه‌ك: "ئینتێل" و "ئی ئێم دی" و "ئێچ پی" و " ئای بی ئێم".
به‌پێی پلانه‌كانی مایكرۆسۆفت، ئه‌و كۆمپانیایه هه‌ر سێ جاران جارێك ڤێرژنێكی نوێی ده‌خاته بازاڕه‌وه و وا بڕیاره كه "ویندۆز 8"، له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2012 دا، بكه‌وێته بازاڕه‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه مایكرۆسۆفت به‌ته‌مایه ڤێرژنێكی "ویندۆز 7"، له‌گه‌ڵ هاتنی رۆژی 22ی مانگی ئێستادا، ده‌ربكات كه له‌سه‌ر هه‌ردوو پرۆسێسه‌ره‌كانی "32 بیت" و "64 بیت" دان.
مایكرۆسۆفت به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بۆ ویندۆز 7 زێده ده‌كات:
كۆمیسیاری ئه‌ورووپایی ره‌زامه‌ندی نیشان داوه له‌سه‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی كه كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكایی پێشنیازی كردووه بۆ زێده‌كردنی به‌رنامه‌ی (Browser Ballot) بۆ سیسته‌می كارپێكردنی "ویندۆز7". ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه رێگه خۆش بكات له‌به‌رده‌م به‌كارهێنه‌ره ئه‌ورووپاییه‌كانی سیسته‌می كارپێكردنی "ویندۆز 7"، كه به‌كه‌یفی خۆیان هه‌ڵده‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت هه‌ڵبژێرن. یه‌كێتی ئه‌ورووپا له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا رایگه‌یاندبوو كه مایكرۆسۆفت توانیوویه‌تی ئه‌و یاسایه‌ی كێبڕكێیه‌ی ئه‌ورووپایی ببه‌زێنێ، ئه‌ویش له رێگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی گه‌ڕۆكی ناو ئینته‌رنێتی " ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر" له‌گه‌ڵ سیسته‌می "ویندۆز"دا، ئه‌مه‌ش وای له‌و كۆمپانیایه كردووه كه ناچاربێت رایبگه‌یه‌نێ كه له 11 ی حوزه‌یراندا ڤێرژنێك له "ویندۆز 7" له ئه‌ورووپا دا ده‌رده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ئینته‌رنێتی هه‌بێ و ناوی ناوه "ویندۆز 7 ئه‌ی".
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له‌لای یه‌كێتی ئه‌ورووپاوه پێشوازی لێنه‌كراوه، كه وایكردووه مایكرۆسۆفت ده‌ستی لێهه‌ڵگرێت و " Browser Ballot" پێشكه‌ش بكات، كه رێگه به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات ئه‌و هه‌ڵده‌ره‌وه‌یه هه‌ڵبژێرن كه خۆیان حه‌زی لێده‌كه‌ن، ئه‌ویش له رێگه‌ی داونلۆدكردنی "ویندۆز 7". یه‌كێتی ئه‌ورووپا گوتوویه‌تی ده‌رگای ره‌خنه و توانجی له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر له به‌یانیه‌وه ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌و پێشنیازه‌ی مایكرۆسۆفت، به‌مه‌ش له‌به‌رده‌م به‌كارهێنه‌ران و كۆمپانیاكانی پرۆگرام دانان و دروستكه‌رانی كۆمپیوته‌ر و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش.. ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه مایكرۆسۆفت به‌ڵێنی داوه به‌وه‌ی كه پاڵپشتێكی ته‌كنیكی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی دابینبكات له‌و به‌رنامانه‌ی كه سینگیان فراوانه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریكردنی لایه‌نێكی سێیه‌م باشتر بكات و په‌ره‌ی پێبدات.
مایكرۆسۆفت نرخی ویندۆز 7 داده‌به‌زێنێ
كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكایی پلان داده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له نرخی فرۆشتنی سیسته‌می كارپێكردنی نوێی "ویندۆز 7"، بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی زانكۆ دابه‌زێنێت كه ده‌یانه‌وێ كۆپیه نوێیه‌كه‌ی "ویندۆز 7" بكڕن. مایكرۆسۆفت به‌ته‌مایه ئه‌و دابه‌زاندنه‌ی نرخه‌كانی بۆ "ویندۆز 7" له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ردا ده‌ست پێبكات و ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش. مایكرۆسۆفت بۆ قوتابیانی زانكۆكانی به‌ریتانیایی نرخی (30 پاوه‌ند) ی دیاریكردووه، به‌ڵام نرخی (30 دۆلار)ی بۆ قوتابیانی زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكایی داناوه بۆ هه‌مان كۆپی "ویندۆز 7".
گوته‌بێژێك به‌ناوی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت گوتوویه‌تی كه ئه‌و نرخ دابه‌زاندنه بۆ ئه‌و قوتابیانه‌یه كه نایانه‌وێ له‌م ساڵه‌دا ئامێری كۆمپیوته‌ری نوێ بكڕن و ده‌یانه‌وێ سیسته‌می كارپێكردنی سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها مایكرۆسۆفت به‌ته‌مایه هه‌مان دابه‌زاندنی نرخ بۆ "ویندۆز 7" له هه‌ر یه‌كه له كه‌نه‌دا و ئوسترالیا و كۆریا و مه‌كسیك و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا دا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام رێژه‌ی دابه‌زاندنه‌كه له شوێنێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێ.
ویندۆز 7 و ئاڵۆزی پتر
رووپێوێكی نوێ كه كۆمپانیای "سكریپت لۆجیك" ئه‌نجامیداوه، ده‌ری خستووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیاكان پلان دانانێن بۆ گۆڕانی خێرا له به‌كارهێنانی سیسته‌می كارپێكردنی "ویندۆز 7" كه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به‌شێوه‌ی كۆتایی له دوادوای مانگی ڕابوردوودا ده‌ریبكات. سایتی "سی نێت" روونیكردۆته‌وه كه ئه‌و رووپێوه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌زار شاره‌زای ته‌كنیكی كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆجیای زانیاریه‌كان كراوه، نیشانیداوه كه نزیكه‌ی 60%ی ئه‌وانه ئێستا هیچ پلانێكیان نی‌یه بۆ به‌كارهێنانی سیسته‌می "ویندۆز 7". هه‌ر ئه‌م سایته جه‌ختی كردۆته‌وه كه ته‌نیا سێیه‌كی به‌شداربووان گوتوویانه كه ئه‌وان پلانیان بۆ ئه‌وه داناوه كه له كۆتایی ساڵی 2010 دا بیكه‌ن. به‌ڵام 5،4% چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا بۆ ئه‌و كۆپیه نوێیه بیگۆڕن. سه‌رباری ئه‌وانه 59% جه‌ختیان كردۆته‌وه كه ئه‌وان هیچ پلانێكیان نیه بۆ به‌كارهێنانی له‌م ساڵه‌دا. ئه‌و ماڵپه‌ڕه به‌دووری نازانێ كه هه‌ندێكیان بۆ ئه‌و سیسته‌مه بیگۆڕن. (نی‌ك كاڤالینسیا) كه به‌رپرسه له پێشكه‌شكردنی سیسته‌می كارپێكردنی ویندۆز له كۆمپانیای "سكریپت لۆجیك"، ده‌ڵێ: ئه‌و رووپێوه ئه‌و كاریگه‌ریه ئابووریه نیشان ده‌دات له‌سه‌ر بواری ته‌كنۆلۆجیای زانیاریه‌كان، به‌تایبه‌تی كه 35%ی به‌شداربووان گوتوویانه، ئه‌وان پاره پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن به‌وه‌ی خۆیان له‌و شته نوێیانه دوور بگرن و جارێ كڕینیان دوا بخه‌ن. ئه‌و رووپێوه به‌كورتی نیشانی ده‌دات كه دوو به‌ربه‌ست هه‌ن له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی ویندۆز 7 ی داهاتوو دا. ئه‌وانیش نه‌بوونی كات و ده‌رامه‌ت، چونكه 42%ی ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی رووپێوه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه جه‌ختیان له‌مه كردۆته‌وه.
c4kurd

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه