.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












(Powerpoint) به‌شێكه له گورزه‌ی پرۆگرامه‌کانی (Microsoft Office) و به یه‌کێک له‌و به‌رنامانه داده‌نرێت که ده‌توانی به‌هۆیه‌وه (پێشكه‌شكاری presentation) واته ئه‌و شتانه‌ی که ده‌ته‌وێت، به‌خواستی خۆت دروستی بکه‌یت و نیشانی بده‌یت و ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌یت، ئه‌مه هونه‌ری (پێشكه‌شكاری presentation)ـه.
بۆ نموونه: خولیاكانم، خێزانه‌که‌م، وڵاته‌كه‌م، شاره‌که‌م یان خوێندنه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی بابه‌تێک یان وانه‌یه‌ک یان ڕاپۆرتێك یان ئاماده‌کردنی ئه‌لبوومێک بۆ وێنه‌کانمان که به‌خواستی خۆمان جووڵه‌ی بۆ دابنێین و لاپه‌ڕه به لاپه‌ڕه هه‌ڵی بده‌ینه‌وه و گه‌ر ویستمان گۆرانیی له‌گه‌ڵ تێکه‌ل بکه‌ین ...
هه‌روه‌ها ده‌توانین بابه‌ته ئاماده‌کراوه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه ی وه‌ک وۆردی تێدا به‌كار بهێنین
(به‌هۆی بوونی توانای Object Linking and Embedding كه به OLE ناوده‌برێت). ده‌توانین له‌ڕێگه‌ی پاوه‌رپۆینته‌وه ئیمێلیش بنێرین و دیاگرامیشی تێکه‌ڵ بکه‌ین ئه‌توانین بڵێین که پاوه‌رپۆینت ژوورێكی پڕ له که‌ره‌سته‌یه که به‌ئاره‌زووی خۆت ده‌توانیت به‌کاری بهێنیت.
به پاوه‌رپۆینت ده‌توانی (سلاید slide) ئاماده بکه‌یت و له‌ڕێگه‌ی (وێنه‌نوێن، پرۆجهكتۆر projector)ـه‌وه له‌سه‌ر دیوار یه‌ک به یه‌ک نیشانیان بده‌یت، ده‌توانی بابه‌ته ئامادهکراوهکانمان به تاک یان به کۆ [چاپ print] بکه‌ین و هتد.
تێبینی: (وێنه‌نوێن، پرۆجهكتۆر projector)، ئه‌و ئامێره ئهلهکترۆنییهیه که وێنه‌ی بابه‌ته‌که‌مان بۆ دهگویزێتهوه سه‌ر دیوار.
یاساکانی پاوه‌رپۆینت بۆ دروستکردنی (پێشكه‌شكاری presentation):
(پێشكه‌شكاری presentation) پێک دێت له یه‌ک (سلاید slide) یان چه‌ند سلایدێك.
١. ده‌بێت هه‌موو (پێشكه‌شكاری presentation)یه‌ك ناونیشانی خۆی هه‌بێت.
٢. هه‌ر سلایدێكی داهاتوو ده‌بێت ناونیشانی خۆی هه‌بێت.
٣. بۆ هه‌ر سلایدێ کاتی بۆ دابنێین، بۆ نموونه ٨ سلاید ئاماده ده‌كه‌ین کاته‌که‌ی = 16 خولهك، واته بۆ هه‌ر سلایدێ 2 خولهك کاتمان بۆ داناوه.
٤. (پێشكه‌شكاری presentation) له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێک دێت:
. ناونیشانی سلایدهكه.
ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که په‌یوه‌ست بێت به ناونیشانی سلایدهكهوه.
. ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌كه واته[ به‌شی سه‌ره‌کی].
٥. بۆ نووسین له‌سه‌ر سلایدهكه نابێت له (٢٤) پله كه‌متر بێت، ئه‌گینا ناخوێندرێته‌وه له‌به‌ر بچووکیی نووسینه‌که.
٦. ڕه‌نگی پاشبنه‌مای نووسینه‌که نابێت وا بێت که نه‌توانیت نووسینه‌که بخوێنیته‌وه.
٧. هه‌موو سلایده‌كان ده‌بێت هه‌مان ڕه‌نگی پاشبنهمایان هه‌بێت.
بۆ پاشه‌كه‌وتكردن:
لێره‌دا ده‌توانیت هه‌موو کاتێک کاری له‌سه‌ر بکه‌یت، له لیسته‌ی سه‌ره‌كیدا:
File
Save as
جۆری پهڕگهكهپێشكهشكاری ده‌بێت Save as type: Presentation
هه‌روه‌ها ئه‌توانین به‌م شێوانه‌ش لای خۆمان پاشه‌که‌وت بکه‌ین:
ئه‌م شێوه پاشه‌که‌وتکردنه ئیش ئه‌کات له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر ئه‌گه‌ر پرۆگرامی پاوه‌رپۆینتی تێدا نه‌بێت:
PPS*
لیره‌شدا وه‌ک سایتی ئینته‌رنێت یه‌ک ئیش ده‌کات:
htm*
لێره‌شدا وه‌ک وێنه ئه‌یبینین:
gif*
بۆ دانانی سلایدی تازه:
یان Insert - New Slide
Ctrl + M
به‌م شێوه‌یه سلایدی تازه دائه‌نێین و لای ڕاستیش ئه‌توانین شێوازی سلایده‌كان هه‌ڵبژێرین.
بۆ نووسین: ته‌نها ئه‌توانین له ناو چوارچێوه‌كه‌ی شوێنی نووسینه‌که‌دا بنووسین.
٨. بۆ دانانی ڕه‌نگی پاشبنه‌مای سلایده‌كان:
به لای ڕاستی مشکه‌که كرته له‌سه‌ر سلایدهكه ده‌که‌ین، پاشان (پاشبنه‌ما background) هه‌ڵده‌بژێرین.
ده‌كرێت ڕاسته‌وخۆ ڕه‌نگێگ بدرێت، یاخوود كاریگه‌رییه‌ك دروست بكرێت
لێره‌دا چوار شێواز (كاریگه‌ریی effect) هه‌یه:
Gradient, Texture, Pattern, Picture
که له داهاتوودا باسی ده‌که‌ین به ئاسانی.
سه‌رچاوه ی بابه‌ت(ZKURD(

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh wala power point zor basha balam linkakayt da bnaya bashtr dabu hiwadarm linkakay dabniy ta andamanish btwann swdi li war bgrn


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh gyan har sarkawto bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ ئێوه
لینکی ناوێت ته‌نها له start و پڕۆگرامه‌کانی ئه‌توانن ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌نه‌وه شتێکی ئاسانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه