❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوكارى بيويست زوو تكايه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-11 20:23:18

karim
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-27
دواترین سه‌ردان: 2011-04-13
په‌یامه‌كان: 35
WindowsXPMSIE

هاوكارى بيويست زوو تكايه

ماموستاى فيزيا وتى رابورت له سه ر كو نه ره شه كانى ئاسمان بنووسن جى بكه م بو به يانى   زوو وه لام تكا يه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-12 10:27:52

arash.ru
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Russian Federation
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-31
دواترین سه‌ردان: 2012-03-22
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: هاوكارى بيويست زوو تكايه

چاڵی ڕەش 


چاڵە ڕەشەکان (بە ئینگلیزی: Black hole) بریتین لەو بۆشاییانەی‌ کە لە گەردوندا بە شێوەی‌ چاڵێکی‌ ڕەش دەردەکەون و توانای‌ راکێشانی‌ ھەر شتێکیان ھەیە بۆ ناو سکی‌ خۆیان کە لە نزیکیانەوە تێپەڕبن ھەرچەندە ئەو تەنە بە سەدەھا جار لە خۆشیان گەورەتر بێت.
زانست چەند لێکدانەوەیەکی‌ سەبارەت بەم نھێنیە ئەنجامداوە و چەندەھا ڕا و بۆچوون ھەیە لەبارەی‌ دروست بوونی‌ ئەو چاڵانەوە، یەکێک لەو رایانە دەڵێت ھەموو شتێک لە گەردووندا ژیانی‌ بە سێ‌ قۆناغدا تێپەڕدەبێت، ئەم یاسا گەردوونییە ئەستێرەکانیش دەگرێتەوە کە بریتیە لە قۆناغی‌ لە دایک بون و گەورەبون و گەشەکردن و لە دوایشدا قۆناغی‌ لاوازی‌ و پیربوون و لە ناوچوونە واتە مردن، زاناکان پێیان وایە ئەم چاڵە ڕەشانە لە دوایین قۆناغی‌ دوا ھەمینی‌ ژیانی‌ خۆیاندان و دەڵێن ھەرکاتێک قەبارەی‌ تەنێک زیاد دەبێت بەو پێیەش ھێزی‌ راکێشانی‌ ئەو تەنە زیاد دەکات، بە پێی‌ ئەم تیۆڕەش چاڵە ڕەشەکان لە قۆناغی‌ گەورەبونێکی‌ ئێجگار زۆردان بۆیە ھێزی‌ راکێشانیان بە شێوەکی‌ سەر سورھێن زیادی‌ کردووە و ھەموو شتێک بەرەو لای‌ خۆیان کێش دەکەن تەنانەت تیشکیش ناتوانێت لە کایەی‌ راکێشانی‌ ئەو چاڵانە رزگاری‌ ببێت.
ھەندێک زانا پێیان وایە چاڵە ڕەشەکان پاشماوەی‌ ئەو ئەستێرە گەورانەن کە تەقیونەتەوەو لە ئاکامی‌ ئەو تەقیینەوەیەش گەرماییەکی‌ زۆر بەجێ ماوە لە بۆشایی‌ گەردوندا و لە پاش ئەم تەقینەوەیەش جارێکی‌ تر کۆبۆتەوە و ئەستێرەیەکی‌ نیوترۆنیان دروستکردوە کە تیرەکەی‌ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت. چاڵە ڕەشەکان لە گەردیلەی‌ نیۆترۆنی‌ دروست بوون و چڕییەکی‌ ئێجگار زۆریان ھەیە، چڕیەکەیان ھێندە زۆرە ئەگەر بە ئەندازەی‌ کەوچکی‌ چایەک لەو مادەیە و بە تەرازویەک بیکێشین دەبینین کێشەکەی‌ نزیکەی‌ یەک ملیار تەن قورسە. چاڵە ڕەشەکان لە گەردوندا بە خێراییەکی‌ زۆر لە ھاتووچۆیەکی‌ بەردەوام دان و لە کاتی‌ ئەو ھاتۆ چۆکردنەشدا ھەر شتیک لێییان نزیکبێتەوە بە خێرایی‌ ھەڵی‌ دەلووشن تەنانەت تیشکیش ، لە بەر ئەم ھۆیە ناتوانرێن بەئاسانی‌ ببینرێن مەگەر لە کاتیکدا نەبێت کە روبەڕی‌ ئەستێرەک دەوەستێن.
ھەندێک زانای‌ دیکە وایان پێناسە دەکەن کە وەک پاکەرەوەیەکی‌ گەردونی‌ وەھان بۆ گواستنەوەی‌ ئەو ئەستێرانەی‌ کە ژیانیان تێدانەماوە بۆ جیھانیکی‌ دیکە، یەکێک لەو سیفەتە سەیرانەی‌ کە ئەم چاڵانە ھەیانە ئەوەیە لە پاش لووشدانی‌ ھەر تەنێک ئەو تەنە بە شێوەیەک لە گەردووندا ون دەبێت کە دەڵێی‌ ھەرگیز بوونی‌ لەم جیھانەدا نەبووە.
http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/0/03/Black_hole_lensing_web.gif

Kurdzhin
بۆ وه‌رگرتنی  فیزا بۆ ڕوسیای فیدراڵ ( خوێندن، بازرگانی، سه‌فه‌ر)
به‌ نرخێکی گونجاو، په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net