.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















پەیــوەندی خــۆراك و زیپكــەی گەنجێتی
زیپكەی گەنجێتیAcne باوترین نەخۆشی گلاندە چەورییەكانی پێستە كە دوچاری زۆربەی هەرزەكارەكان دەبێتەوە. هیچ خۆراكێك نییە كە ببێتە ئەگەری پەیدابوونی زیپكەی گەنجێتی، هەروەها هیچ خۆراكێكیش نییە كە زیپكەی گەنجێتی چارەسەربكات،سەرهەڵدانی زیپكە پەیوەندی بە هۆرمۆنەكانەوە هەیە بەتایبەتی ئەندرۆجینەكان. لەمێژە كە توێژینەوەكان پێ لەسەر ئەمە دادەگرن كە هپچ پەیوەندییەك لە نێوان خۆراك و زیپكەی گەنجێتیدا نییە، بەڵام هێشتا هەندێك توێژینەوەی نوێ باس لەوە دەكەن كە پەیوەندییەكی كەم لە نێوان خۆراك و زیپكەدا هەیە بەڵام لە چەند حاڵەتێكی تایبەتدا. بۆ نموونە، هەندێك سەنتەری نەخۆشییەكانی پێست پێیان باشە كە خواردنی شیر و بەرهەمەكانی كەم بكرێنەوە لەو كاتەی هەندێك لە شیر و بەرهەمەكانی هۆرمۆن و مادەی باپیۆئەكتیڤ Bioactive لەخۆدەگرن كە ئەمانە بەرپرسیارن لە سەرهەڵدان یان وروژاندنی زیپكەی گەنجێتیدا نەك خودی شیر یان بەرهەمەكانی كە هیچ لەم مادانە لەخۆنەگرێت كە پێی دەووترێت شیری ئۆرگانیك Organic كە ئاژەڵەكە هیچ دەرمانی هۆرمۆنی پێ نەدرابێت. هەروەها زیاد خواردنی كاربۆهیدراتی سووككراو (سافكراو Refined) وەكو ئاردی سپی(ئاردی سفر) دەبێتە هۆی گرفت لە ریكخستنی هۆرمۆنی ئینسولین لە لەشدا كە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی خانە كیراتینییەكان لە پێستدا كە پەیوەندی بە زیپكەوە هەیە. لە لایەكی ترەوە گەلێك خۆراك سوودبەخشن بۆ پێست بەتایبەتی ئەو خۆراكانەی كە ڤیتامین A و E لەخۆدەگرن لەگەڵ سەوزە و میوە كە رێژەیەكی زۆری ئاو و ڤیتامینە تواوەكان لە ئاودا لەخۆدەگرن وەكو ڤیتامین C.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه