.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















خۆپاراستن لە كەمیی ڤــیتامین و كانزاكان
ئەگەری تووشبوون بە كەمی هەر جۆرە ڤیتامین یان كانزایەك پەیوەستە بە دوو هۆكارەوە:
چەندێتی بوونی ڤیتامین و كانزاكان لە خۆراكدا، هەروەها لەش تا چەند توانای خەزنكردنی ڤیتامین و كانزاكانی هەیە. بۆ دڵنیابوون لەوەی كە پارێزراو بیت لە كەمی ڤیتامین و كانزایەكان، هەوڵ بدە كە خۆراكی رۆژانەت بە چوار گروپ بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشبكەیت:
1. شیر و بەرهەمەكانی(ئەلبان)، دوو جار یان پتر بە بڕی مام ناوەندی لەگەڵ تایبەتمەندی یان رەچاوكردنی رێژەی چەوری ناو ئەلبان بە پێی باری تەندروستیت.
2. گۆشت، ماسی، پەڵەوڕ، پاقلەمەنییەكان دوو جار یان زیاتر بە بڕی بچووك یان مام ناوەندی، بە هەر جۆرێك ئامادە بكرێن بە مەرجێك زۆر چەوری لەخۆنەگرن.
3. سەوزە و میوە، چوار تا پێنج جار بە جەختكردن لەسەر جۆراوجۆركردنیان بە بڕی مام ناوەندی.
4. نان و دانەوێڵە چوار جار یان زیاتر بە بڕی بچووك یان مام ناوەندی.
بەم ریجیمەی خۆراك، رۆژانە بەلای كەم 1300 كالۆری وزە دەگاتە لەش واتە 80-120% لە مادە خۆراكییە پێویستەكان.
ئەو كەسانەی كە چالاكن و زیاتر جوولە ئەنجام دەدەن یان قەبارەی لەشیان گەورەیە، پێویستە كە ژمارەی جارەكانی ئەم خۆراكانە زیاد بكەن بۆ دابینكردنی وزەی پێویست.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه