.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












10 جۆر له خواردن به‌ره‌نگاری دڵته‌نگی ده‌كات
Wednesday, 21 November 2007
توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی چینی رایگه‌یاند: 10 جۆری خواردن به‌ره‌نگاری دڵته‌نگی ده‌كات له مرۆڤدا، ئه‌و خواردنانه‌ش بریتین له "ماسیه‌كانی ناو قولاَیی دهریاكانو مۆزو نانی جۆو سپیناغو شیر كه چه‌وری كه‌می تێدابێو مریشك‌و سیر‌و كه‌شك یان په‌نیرو جریب فروت.
گۆڤاری توێژینه‌وه‌ی پزیشكی چینی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه ئه‌و خواردنانه "ترشۆكی چه‌وری جۆری ئۆمیگای 3"و "ڤیتامین C و A"و "و ئاسن‌و مادده‌ی خۆراكی تری تێدایه كه لێكترازاندنی هۆرمۆنی "سبرونونین" زیاد ده‌كات، ئه‌و هۆرمۆنه‌ش ده‌ماره‌كانی مێشك ئارام ده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه توێژه‌ره‌وانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، كاردانه‌وه‌ی دڵته‌نگی له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش مه‌ترسیدارتره له نه‌خۆشیه‌كانی په‌ستانی خوێن‌و شه‌كره‌و ره‌بۆو نه‌خۆشی دیكه. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دڵته‌نگیدا مرۆڤه‌كه نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵدا بێت.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چاره‌سه‌ركردنی دڵته‌نگی ده‌بێته مایه‌ی باشتركردنی ته‌ندروستی گشتی نه‌خۆش له هه‌مانكاتدا داوای له پسپۆرانی ئه‌و بواره كرد. پێدابگرن له سه‌ر خه‌رج كردنی پاره‌ی زیاتر له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌روونی.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا توێژه‌ره‌كان پرسیاریان ئاراسته‌ی 60 هاولاَتی جۆراو جۆر كردوه سه‌باره‌ت به‌باری ته‌ندروستیان، وه‌ك شێوازی خهوتنیانو چۆنیه‌تی به‌رێوه بردنی كاروباری رۆژانه‌یان، پاش وه‌رگرتنی ده‌ره‌نجام و دیاری كردنی چه‌ند هۆكارێك وه‌ك ههژاریو بارودۆخی ته‌ندروستی گشتیان. توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه دڵته‌نگی گه‌وره‌ترین كاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش.
ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی دیكه كه‌پێش وه‌خت ئه‌نجام دراون ئه‌وه‌یان سه‌لماند. دڵته‌نگی په‌یوه‌ندی به ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌خۆشیه‌وه هه‌یه ،وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن‌و هه‌ڵوه‌رینی قژو نه‌رمبوونی ئێسك.
nna
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه