.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














به‌رشلۆنه توانی به‌رده‌وام بێت له بردنه‌وه‌كانی و ئیسپانیۆل پێنجه‌م دۆڕانی له‌سه‌ر یه‌ك به‌ده‌ست هێنا…
له میانه‌ی یاری دێربی شاری به‌رشلۆنه یانه‌ی به‌رشلۆنه میوانداری یانه‌ی ئیسپانیۆلی كرد له میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 14 ـی خوولی لالیگایی ئیسپانی له‌سه‌ر یاریگای كامپ ن‌و به ناوبژیوانیه‌تی ئیدواردۆ ئیتێرالیدی به‌ڕێوه‌چوو،،،له یارییه‌كی ئاست به‌رزدا یانه‌ی به‌رشلۆنه چاوی له‌سه‌ر سێ خاڵی یارییه‌كه دانابوو وه هه‌روه‌ها ده‌یویست تۆڵه‌ی یاری وه‌رزی ڕابردوو بكاته‌وه كاتێك به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆڵ دۆڕا به یانه‌ی ئیسپانیۆل له‌سه‌ر یاریگای كامب ن‌و وه دوو گۆڵی یارییه‌كه له ڕێگه‌ی یاریزان دێلا پێنیا تۆمار كرا،،له‌م یارییه‌دا یانه‌ی به‌رشلۆنه توانی له گێمی یه‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی نیمچه ته‌واو كۆنترۆلی یارییه‌كه بكات وه له دوای دۆڕانی چه‌ند چانسێك وه له خووله‌كی 38ـدا ئه‌ستێره‌ی سویدی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ توانی تاكه گۆڵی یارییه‌كه له ڕێگه‌ی لێدانی سزا تۆمار بكات و كۆی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه به‌رز بكاته‌وه بۆ 11 گۆڵ له خوولی لالیگا،،به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌رده‌وامه له پێشه‌نگایه‌تی كردنی خوولی ئیسپانی و كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ 39 خاڵ كه‌چی یانه‌ی ئیسپانیۆل پێنجه‌م دۆرانی له‌سه‌ر یه‌ك تۆمار كرد له‌م وه‌رزه وه له پله‌ی چوارده‌هه‌م مایه‌وه به شێوه‌یه‌كی كاتی تا ئه‌نجام دانی گشت یارییه‌كان.
سه‌رچاوه yariga

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه