.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












كردنه‌وه
له ناو گورزه‌ی مایكرۆسۆفت ئۆفیسدا، كرته ده‌كه‌ینه سه‌ر پرۆگرامی پاوه‌رپۆینت و ده‌یكه‌ینه‌وه. كاتێ پرۆگرامی پاوه‌رپۆینت بكه‌ینه‌وه په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌كوو ئه‌م وێنه‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌چێت:
(تووڵامرازهكان Toolbars)
كاتێ پرۆگرامه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه كۆمه‌ڵێ كه‌ره‌سته و سیمبۆڵ یان باشتر بڵێین كۆمه‌ڵێ (تووڵامراز Toolbars) سنووردار له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌كه‌دا ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ (تووڵامراز Toolbar)ی زیاتر بخه‌ینه به‌رده‌ستمان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بكه‌ن بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ پاوه‌رپۆینتدا، ئه‌وه به‌ئاسانی ئه‌و كاره ده‌كه‌ین له‌ڕێی كرته‌كردن له‌سه‌ر:
(پیشاندان View)
(تووڵامراز Toolbars)
و پاشان به ویستی خۆمان ده‌توانین كرته بكه‌ینه سه‌ر ئه‌و (تووڵامراز Toolbar)ـانه كه بۆمان كراونه‌ته‌وه. به هه‌ر كرتهكردنێك ده‌بینین كه له ده‌وروبه‌ری لاپه‌ڕه‌كه (تووڵامراز Toolbars)ی نوێمان بۆ ده‌كرێته‌وه.
سه‌یری وێنه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
(تووڵامراز Toolbars)ی نوێ
هه‌روه‌ها خۆشمان ده‌توانین (تووڵامراز Toolbars)ی نوێ دروست بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌ره‌وه به‌رده‌وام بین واته ئه‌گه‌ر ئاوا بكه‌ین:
(پیشاندان View)
(تووڵامراز Toolbars)
(كڕیارخوازكردن... ...Customize)
تێبینی: وشه‌ی (Customize) به زمانی كوردی واته: "چاكردن و گۆڕینی شتێك به‌پێی خواستی كڕیار". كه ئێمه كورتمان كردۆته‌وه و كردوومانه به "كڕیارخوازكردن".
سه‌رنج: دیاره ئه‌و زاراوانه له پاوه‌رپۆینتدا هه‌ر به زمانی ئینگلیزی یان به زمانێكه كه ئۆفیسه‌كه‌تی پێ وه‌رگێڕدراوه، به‌داخه‌وه، پاوه‌رپۆینت هێشتا به كوردی نییه، به‌ڵام ئێمه تا بكرێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌رانبه‌ر به هه‌ر زاراوه‌یه‌ك واتا كوردییه‌كه‌ی بنووسین تا ئاسانكارییه‌ك بێت بۆ تێگه‌یشتن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پاوهرپۆینتهكهتان به ئینگلیزی نه‌بێت.
كه ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان جێبه‌جێ كرد ده‌بینین كه په‌نجه‌ره‌یه‌كی نوێترمان بۆ كراوه‌ته‌وه كه له‌وێ كۆمه‌ڵێ (تووڵامراز Toolbars)ی نوێ هه‌یه كه به كرته‌كردن له‌سه‌ر خانه بۆشه‌كانی ته‌نیشتی ناوه‌كه‌یان، ڕاسته‌وخۆ دێته سه‌ر په‌ڕه‌ی كراوه‌ی پاوهرپۆینتهكهمان.
سه‌یری وێنه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
دروستكردنی(تووڵامراز Toolbars) به خواستی خۆمان
ته‌نانه‌ت ده‌شتوانین (تووڵامراز Toolbars)ی نوێش دروست بكه‌ین و به خواستی خۆمان ناوی لێ بنێین كه دێته ناو لیسته‌كه‌وه و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر په‌ڕه كراوه‌كه‌ی پاوهرپۆینتهكهش ده‌رده‌چێت. ئه‌ویش ئه‌گه‌ر كرته بكه‌ینه سه‌ر (نوێ... ...New) په‌نجه‌ره‌یه‌كی نوێمان بۆ ده‌كرێته‌وه به ناوی (تووڵامرازی نوێ New Toolbar) و له خانه بۆشهكهیدا نووسراوه (ڕاسپێراو١ custom1)
كه له‌وێ ده‌توانی به ویست و دڵخوازی خۆت ناوێك بنووسی كه پاش ئه‌وه‌ی كرته له‌سه‌ر (باشه OK) بكه‌ی دێته ناو باقیی لیسته‌كه و ته‌نانه‌ت له ناو پهنجهرهكراوهی پاوهرپۆینتهكهشمان ده‌رده‌چێت.
سه‌یری وێنه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
هه‌ندێ ئه‌رك له پاوه‌رپۆینتدا
پاش ئه‌وه‌ی تۆزێ له ژینگه‌ی پاوه‌رپۆینت شاره‌زاییمان به‌ده‌ست هێنا، ئاوڕێك ده‌ده‌ینه‌وه له هه‌ندێ له ئه‌ركه‌كانی تری ناو پرۆگرامه‌كه. له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه كۆمه‌ڵێ ژماره دانراون كه له ژێریه‌وه پێناسه‌كه‌یان هاتووه: 
ئه‌میش ئه‌و به‌شه‌كه‌ی وێنه‌كه‌یه:
١ = ناو و ناونیشانی بابه‌ت
٢ = شوێنی پرسیاركردن له باره‌ی پاوه‌رپۆینت. هه‌روه‌ها ده‌توانین به داگرتنی دوگمه‌ی F1 خانه‌ی پرسیاركردنمان بۆ بكرێته‌وه له لای ڕاستی پهنجهرهكراوهكهی پاوه‌رپۆینته‌وه.
٣ =ڕاسته‌هێڵ
٤ = شوێنی بینینی سلایده‌كان (نووسین و وێنه)
٥ = شوێنی كاركردن بۆ (پێشكه‌شكاری presentation)ی نوێ. ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌شه چالاك نه‌بوو ده‌توانین به جێبه‌جێكردنی ئه‌م دوو هه‌نگاوه بیهێنینه‌وه:
(په‌ڕگه File)
(نوێ ...New)
٦ = په‌نجه‌ره‌یه‌كی ئاسایی
٧ = بۆ بینینی هه‌موو سلایده‌كان
٨ = بۆ بینینی سلایده ته‌واو بووه‌كان یه‌ك به دوای یه‌كدا
٩ = شوێنی نووسینی تێبینی
كه ژماره‌ی لاپهڕهكانیش له خوارتره‌وه ده‌بینین كه نووسراوه (slide 1 of 1).
له وانه‌كانی داهاتوودا زیاتر له پاوه‌رپۆینت قووڵ ده‌بینه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که /ZKURD/

له‌سه‌ر هێڵ نییه








بژیت به‌قوربان بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سوده
هیوای به‌رده‌وامیت به بابه‌تی جوانتر ئازیزم
هیوادارم هاورێیانو ئه‌ندامان سود له بابه‌ته‌کانی به‌ریزتان ببین،
سه‌رکه‌وتوبیت هه‌ر شاد‌و به‌خته‌وه‌ربیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ تۆ به هیوای سودت لێ وه‌رگرتبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه