.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















فیلمی "تێرِوانینێكی تر بۆ ژیان" لوتكه‌ی باشترین فیلمه‌كانه
ئا: عه‌بدوڵلا چنگیانی
ئه‌گه‌ر چی پێشبرِكێی باشترین فیلمه‌كان"box office" و وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كانی "ئۆسكار" هه‌ر له كالیفۆرِنیایه، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و فیلمانه‌ی كه‌داهاتی زۆر كۆ ده‌كه‌نه‌وه، هه‌مان ئه‌و فیلمانه بن كه خه‌ڵاتی ئۆسكار وه‌رده‌گرن، بۆ نمونه فیلمی"the godfather" به‌باشترین فیلمی مێژووى سینه‌ما ناوده‌برێت، چه‌ندین خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگتووه، و داهاتی زۆریشی نه‌بووه. له‌هه‌مانكاتدا به‌شی دووه‌می فیلمی شریك زیاتر له 400 ملیۆن دۆلاری كۆكرده‌وه به‌ڵام ئۆسكاری وه‌رنه‌گرت، چونكه لهئۆسكار هه‌موو لایه‌نه‌كانی فیلم ره‌چاو ده‌كرێت.
فیلمی "The Blind Side" دووای ئه‌وه‌ی دووهه‌فته له‌پله‌ی دووه‌م بوو، ئه‌م هه‌فته‌یه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره‌ی هه‌یه‌تی كه‌تائێستا فیلمه‌كه زیاتر 129 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست هێناوه.
ژیان له له‌ته‌نها رووهیهكهوه ته‌ماشا ناكرێت، به‌ڵكو چه‌ندین تێرِوانین هه‌یه بۆ به‌رێكردنی ره‌وشی ژیان، كاتێك سه‌ركوت‌و نابیت له‌قۆناغێك یان كارێك، چه‌ندین رێگه‌ی تر چاوهرِێته تاوه‌كو تێیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنیت.. ئه‌م فیلمه له‌م روانگه‌یه‌وه باسی گه‌نجێكی هه‌ژار ده‌كات له‌زۆر بواری ژیاندا سه‌ركه‌وتو نه‌بووه، نه‌یتوانیوه خوێندن ته‌واو بكات، به‌ڵام به‌هۆی ناسینی كچێك گۆرِانكاری گه‌وره له ژیانی رووده‌دات، ئه‌م هاورِێیهی هانی ده‌دات بچێته پرۆگرامێكی فێربونی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكی، هه‌رچۆنێك بێت ده‌چێت و له‌وێ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست دێنێت، داهاتووی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر دهرِوات، ده‌بێته یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی خولی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكی، و تاڵی رۆژانی رابردووی له‌بیر ده‌چێته‌وه.
فیلمه‌كه له ده‌رهێنانی "جۆن لی هانكۆك" و پاڵه‌وانییه‌تی: ساندرا بۆلۆك، تیم ماكجر، كۆینتۆن ئارۆن، جای هید، له‌یلا كوینز، رای ماكینون، كیم دیكنز، كاسی بیتس، كاسرین دایر، ئاندی ستال.
ئه‌مه‌ش ته‌واوی باشترین فیلمه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌پێی په‌یداكردنی زۆرترین داهات:
1-(The Blind Side)ب 20,440 ملیۆن$، كۆى داهات: 129,264 ملیۆن$، به3 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:2.
2-(The Twilight Saga: New Moon)ب 15,704 ملیۆن$، كۆى داهات: 255,639 ملیۆن$، به3 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:1.
3-(Brothers)ب 9,700 ملیۆن$، كۆى داهات: 9,700ملیۆن$، به‌یه‌ك هه‌فته.
4-(Disney's A Christmas Carol)ب 7,520ملیۆن$، كۆی داهات: 115,006ملیۆن$، به5 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:5.
5-(Old Dogs)ب 6,901 ملیۆن$، كۆى داهات: 33,934ملیۆن$، به2 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:4.
6-(Armored)ب 6,600ملیۆن$، كۆى داهات: 6,600ملیۆن$، به‌یه‌ك هه‌فته.
7-(2012) 6,600 ملیۆن$، كۆى داهات: 6,600ملیۆن$، به4 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:7.
8-(Ninja Assassin)ب 5,030 ملیۆن$ ، كۆی داهات: 29,790ملیۆن$، به2 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:6.
9-(Planet 51)ب 4,300 ملیۆن$ ، كۆی داهات: 33,966ملیۆن$، به3 هه‌فته، پله‌ى پێش‌و:7.
10-(Everybody's Fine)ب 4,027 ملیۆن$ ، كۆی داهات: 4,027ملیۆن$، به‌یه‌ك هه‌فته.
gulan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه