.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















شیردانی سروشتی ئاستی زیرەكی منداڵ بەرزدەكاتەوە
شیردانی سروشتی Breast feeding یان شیری دایك جیاوازی هەیە لەگەڵ شیری چێڵ و هەر جۆرێكی دیكەی شیر و فۆرمیولای منداڵان بەوەی كە سوودەكانی یەكجار زیاترن، بۆ نموونە منداڵ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت وەكو: هەڵامەت، هەوكردنی گوێیەكان، سكچوون. لە چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە ئەو منداڵانەی بە شیری دایك خودان دەكرێن، ئاستی زەیرەكیان بە رێژەی 4.3% بەرزترە لەو منداڵانەی كە شیری دەستكردیان دەدرێتێ. شیری دایك گەلێك مادەی بەهێزكردنی بەرگری لەش لەخۆدەگرێت، هەروەها شیری دایك مادەی دژەتەنی Antibodies تێدایە كە دژی بەكتریا و ڤایرۆسەكان كاردەكەن بەتایبەتی ئەو میكرۆبانەی كە دەبنە هۆی هەوكردنی گەدە و ریخۆڵە لە منداڵاندا. دیسان شیری دایك منداڵ دەپارێزێت لە هەوكردنی گوێی ناوەڕاست و هەوكردنەكانی كۆئەندانی هەناسە و هەوكردنی پەردەكانی مێشك كە زۆر جار كوشندەیە، ئەمە جگە لە پاراستنی منداڵ لە سكچوون و رەبو و ئەكزیمای پێست. لە كۆتاییدا، ئەمەتان بەبیر دێنینەوە كە دەتوانرێت شیری دایك بۆ ماوەیەكی دیاریكراو هەڵبگیرێت(خەزن بكرێت) بۆ نموونە، لە پلەی گەرمی ژووردا واتە 25 پلەی سەدی دەتوانرێت كە شیری دایك بۆ ماوەی 4-8 كاتژمێر هەڵبگیرێت بێ ئەوەی كە هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا بێت، هەروەها دەتوانرێت كە لەناو سەلاجەدا لە پلەی (سفر- 4) ی سەدی بۆ ماوەی 2-3 رۆژ خەزن بكرێت، لە فریزەریشدا دەتوانرێت كە شیری دایك تا دوو هەفتە هەڵبگیرێت، هەروەها دەكرێ كە شیری دایك بۆ ماوەی 6-12 مانگ خەزن بكرێت لە پلەی گەرمی 20 پلەی سەدی ژێر سفردا.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه