.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















گەزەی ساردی Frostbite
واتە زیان گەیشتن بە پێست و شانەكانی ژێرەوەی پێست بەهۆی ساردییەكی زۆرەوە كە بگاتە سفر پلەی سەدی یان ژێرەوەی سفر بۆ ماوەیەكی زۆر. گەلێك كەس پاش گەزەی ساردی لەوانەیە كە پلەی گەرمی لەشیان دابەزێت Hypothermia. لەكاتی بەركەوتن بە ساردی بۆ ماوەیەكی زۆر، پێست رەق و سارد دەبێت و رەنگی زەرد هەڵدەگەڕێت. ئەگەر چی ئازار لە پێستدا هەستی پێدەكرێت بەڵام هەستی بەركەوتن لە پێستدا كەم دەبێتەوە. پاشان، شوێنە سەرمابردووەكە كە سوور هەڵدەگەڕێت و زۆر بە ئازار دەبێت. لەوانەیە كە هەر بەشێكی لەش دوچاری گەزەی ساردی بێتەوە بەڵام پتر لە دەست و قاچەكان و لووت و گوێیەكاندا بەدی دەكرێت. ئەگەر گەزەی ساردی تەنها پێست و شانەكانی ژێرەوەی پێستی گرتبێتەوە ئەوا بۆی هەیە كە پێست بە یەكجاری چاكبێتەوە، بەڵام ئەگەر گەزەی ساردی بۆڕیە خوێنیەكانی گرتبێتەوە ئەوا چاكبوونەوەی تا رادەیەكی زۆر زەحمەتە و شوێنەكە تووشی لاڕەشە Gangrene دەبێت و لەوانەیە كە تەنها بە بڕینەوەی شوێنە سەرمابردووەكە Amputation كۆتایی بێت، هەندێك جار هەتا شانە قووڵەكانیش دەگرێتەوە وەكو ماسولكە و ئێسك و دەمارەكان. لەكاتی گەرمكردنەوەی شوێنە سەرمابردووەكە، ئازاری سەخت و سووتانەوە و تەزین هەستی پێدەكرێت. فریاكەوتنی سەرەتایی بریتییە لە گواستنەوەی نەخۆش بۆ شوێنێكی گەرم، گۆڕینی جلە تەڕبووەكان، پاشان چارەسەری پزیشكی بە خێرایی پێویست دەكات كە بریتییە لە بەستانەوەی شوێنە سەرمابردووەكە و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لەوێدا تووشبوو دیسان گەرم دەكرێتەوە، شوێنەكە دەخرێتە ناو ئاوی شلەتێنەوە كە پلەی گەرمییەكەی لە نێوان40-42 پلەی سەدیدا (104-108 فەهرەنهایت) بێت (هەرگیز نابێت كە ئاوەكە گەرم بێت) یان پەڕۆی نیمچە گەرم چەندین جار بخەرە سەر شوێنە سەرمابردووەكە بۆ ماوەی 20-30 خولەك. لەوانەیە كە لەكاتی گەرمكردنەوەدا سووربوونەوە و ئاوسان و ئازارێكی سووتانەوەی توند رووبدات. هەندێك جار خواردنەوەكی گەرم بە تووشبوو دەدرێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه