.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.5) Gecko/20091102 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) WindowsVista](img/user_agent/os/windowsvista.png)
![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.5) Gecko/20091102 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) Firefox](img/user_agent/browser/firefox.png)

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدراو له‌سه‌ر 30 که‌س نیشانی ده‌دات، که خواردنه‌وه‌ی کوپییه‌ك قاوه بۆ به‌رچایی یان له‌گه‌ڵ قاشێك کێك ته‌نها به‌تام نی‌یه، به‌ڵکو مرۆڤ له نه‌خۆشی شه‌کره‌ش ده‌پارێزێت. هاوکات ده‌رده‌که‌وێت، که خواردنه‌وه‌ی چا هه‌مان کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه.
توێژه‌رانی ئوسترالی له‌میانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی دوو تا سێ کوپ قاوه ئه‌گه‌ری تووشبوون به جۆری دووه‌می شه‌کره به‌ڕێژه‌ی له 25% که‌مده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕۆژانه هیچ بڕێك له قاوه ناخۆنه‌وه. توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Archives of Internal Medicine"دا نووسیویانه، که کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی قاوه بۆ پارێزگاریکردنی مرۆڤ له نه‌خۆشی شه‌کره بۆ کافیین ناگه‌ڕێته‌وه. چونکه ئه‌نجامه‌کان نیشانیانداوه، که قاوه و چای بێ کافیین هه‌مان ده‌رئه‌نجامی پۆزه‌تیڤیان پێشكه‌شکردووه.
"Rachel Huxley" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Sydney" له ناوه‌ڕۆکی بڵاوکراوه‌که‌یاندا ده‌نووسن، که ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه نیشانی ده‌ده‌ن، که کاریگه‌ری پارێزه‌ری قاوه و چا ناکرێت ته‌نها بۆ کاریگه‌ری کافیین بگه‌ڕێنرێته‌وه. مه‌گنیسۆم و چه‌ند جۆرێکی دیاریکراوی ئه‌نتی ئۆکسیدی ناو قاوه و چا ڕۆڵی پۆزه‌تیڤی ده‌بینن.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌ران ده‌رئه‌نجامی زیاتر له 30 لێکۆڵینه‌وه‌یان شیکارکرده‌وه - له‌وانه‌ش 18 لێکۆڵینه‌وه، که 450 هه‌زار که‌س به‌شداری تێدا کردبوو و تێیدا تیرخرابوویه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان خواردنه‌وه‌ی قاوه و ئه‌گه‌ره‌کانی دووربوون له شه‌کره. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌کی تر 225 هه‌زار که‌س به‌شداری تێدا کردبوو، ئه‌وانه‌ی قاوه‌ی بێ کافیینیان خواردبوویه‌وه، هه‌روه‌ها حه‌وت لێکۆڵینه‌وه‌ی دیکه، که زیاتر له 280 هه‌زار که‌س به‌شداریان تێدا کردبوو و سه‌ریان کردبووه سه‌ر چایان خواردنه‌وه.
توێژه‌ران له‌یه‌كێك له ئه‌نجامه‌کانی لێکدانه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا بۆیان ده‌رکه‌وت، که ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی دوو بۆ سێ کوپ قاوه، ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شه‌کره به‌ڕێژه‌ی له 25% که‌مده‌کاته‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه سێ بۆ چوار کوپ قاوه‌ی بێ کافیین ده‌خۆنه‌وه، به‌ڕێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێ که‌متر دووچاری شه‌کره ده‌بن، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی قاوه و چا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناخۆنه‌وه. خواردنه‌وه‌ی سێ بۆ چوار کوپ چا ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ڕێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر پێنج که‌مده‌کاته‌وه.
توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ئه‌نجامه‌کانی ده‌رگایه‌کی نوێ بۆ چاره‌سه‌کردنی نه‌خۆشی شه‌کره واڵا ده‌کات.
Xozga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه