.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















هه‌موو مرۆڤێك له‌ژیاندا تووشی هه‌ڵه‌و تووڕه‌بوون ده‌بێت، بهلاَم گرنگ ئه‌وه‌یه داوای لێبوردن بكات كاتێك كه زانی هه‌ڵه‌یه، ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوكراوه ژنان له‌پیاوان زیاتر له‌كاتی هه‌ڵه‌كردندا داوی لێبوورن ده‌كه‌ن، بهلاَم پیاوان ئه‌و كاره‌یان به‌لاوه قورسه.
هه‌ندێك له‌پیاوان واهه‌ستده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر دوای لێبوردن بكه‌ن له‌ژنان لهگهورهییو شكۆمه‌ندییان كه‌م ده‌بێته‌وه، زۆرپیاو داوای لێبوردن ناكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بن‌و له‌ناخی خۆشیاندا دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیاندا بنێن، به‌ڵكو به‌جۆرێكی تر ئه‌و ههوڵهیهیان ده‌رده‌بڕن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند باسێك ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبوورن نه‌كات ده‌هێنێته ئاراوه، ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه ژن له‌م هه‌سته‌ی پیاو تێدهگاتو هه‌وڵده‌دات خۆی ڕابێنێت، تا به‌رده‌وامی به‌ژیانی بدات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا.
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌بواری كۆمهلاَیهتیدا ئه‌نجامدراون، هه‌ندێك له‌پیاوان دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیاندا نانێن نه بۆ نه‌فسی خۆیان نهبۆهاوسهرهكانیشیانو واهه‌ست ده‌كه‌ن به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌قن، به‌و ڕه‌فتاره‌شیان زۆركات دڵی هاوسه‌ره‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، یاخود هاوسه‌ره‌كانیان له‌ژێر ناچاری‌و بێزاریدا، درێژه به‌ژیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵیاندا.
زۆرجار ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی پیاو واده‌كات كه خۆشه‌ویستی نێوان هاوسه‌ره‌كان به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه به‌ڕێت، به‌تایبه‌تی كاتێك كه منداڵ هه‌بێت له‌نێوانیاندا، چونكه منداڵه‌كانیان به‌هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاوی باوكیان به‌رامبه‌ر به‌دایكیان ڕه‌وتی ژیانیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت‌و ورده‌ورده ژیان له‌و ماڵه‌دا به‌ره‌و ناخۆشی هه‌نگاو ده‌نێت.
زۆر پیاویش نه‌ك هه‌ست به‌هه‌ڵه‌ی خۆی ناكات، به‌ڵكو هاوسه‌ره‌كه‌ی ناچار ده‌كات بڵێت من هه‌ڵه‌م، ئه‌و كاره‌ش به‌ربه‌ستێك له‌نێوان خۆی‌و هاوسه‌ره‌كه‌یدا دوست ده‌كات.
له‌هه‌مانكاتدا زۆرێك له‌پیاو هه‌یه كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌دات زۆر بهبێباكانهوه داوای لێبووردن له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی دهكاتو ئاواته‌خوازیشه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئه‌و داوای لێبوردنه‌ی لێوه‌ربگیرێت.
هه‌ندێك ڕێگه هه‌یه كه پیاوان ده‌توانن له‌ڕێیانه‌وه كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن پۆزش بۆ هاوسه‌ره‌كانیان بهێننه‌وه، له‌وانه‌ش:
1ـ گوڵێك پێشكه‌ش به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه تا ئارام ببێته‌وه له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی به‌رامبه‌ری ئه‌نجامداوه.
2ـ كاتێك له‌ماڵ به‌توڕه‌ییه‌وه ده‌رچوویت، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌تدا دیارییه‌ك گه‌ر به‌هاكه‌شی كه‌مبێت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ره‌وه، چونكه ئه‌و كاره‌ش ده‌بێته‌هۆی كاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه له‌ئاستیدا ئه‌نجامداوه.
3ـ ده‌توانیت بۆنان خواردن هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ریته ده‌ره‌وه‌و دواتریش گهیشتێك ئه‌نجامبده‌ن.
4ـ گوێی لێ بگره‌و ڕێی پێبه ڕای خۆ بڵێت له‌وشتانه‌ی بێزاریكردووه، به‌لاشته‌وه ئاسایی بێت كاتێك بڵێت له‌سه‌ر هه‌قم.
5ـ ده‌توانیت له‌كاتی دروستبوونی كێشه‌یه‌كدا كه‌شه‌كه لهناخۆشیهوه بگۆڕی بۆ شادی، هه‌وڵبده بیخه‌یته پێكهنینو ڕووداوێكی خۆشی بۆ بگێڕیته‌وه.
تۆی پیاو ئهگهرئهمانهت په‌یڕه‌وكرد، هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌بینیته‌وه بهمیهرهبانیو ئه‌ویش داوای لێبوردنت لێده‌كات كاتێك هه‌ڵه‌یه‌كی له‌به‌رامبه‌رت ئه‌نجامدا، هاوكات دڵیی له‌هه‌موو ئه‌و شتانه پاكده‌بێته‌وه كه پێشتر به‌رامبه‌ری كردووته‌و له‌هه‌مانكاتدا خۆشیش ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خێزان‌و ئه‌و ماڵه‌ی كه بیادتناوه.
radionawa

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه