❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیاز و سوده‌كانی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-19 07:18:42

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

پیاز و سوده‌كانی‌

پیاز ئه‌و روه‌كه‌ی‌ ئه‌توانێت مرۆڤ بگرێنێت، ناوی‌ زانستی‌ پیاز (Allium cepa) كه‌ سه‌ر به‌ خێزانی‌ (lily family) كه‌ له‌ هه‌مان خێزانی‌ سیره‌،پیاز به‌ ناوبانگه‌ به‌ پاشای‌ سه‌وزه‌كان به‌هۆی‌ بۆن و تامه‌ تونده‌كه‌یه‌وه‌،چه‌ند جۆریكی‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌پێی‌ ره‌نگه‌كه‌ی‌ دابه‌شده‌كرێن بۆ پیازی‌ زه‌رد و سور و سپی‌ و سه‌وز، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ و تامه‌ی‌ جۆراو جۆری‌ هه‌یه‌.
پێش پێج هه‌زار ساڵ له‌ ئاسیا و خۆرهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست پیاز چێنراوه‌، میسریه‌كان ئه‌وه‌نده‌ گرنگیان به‌ پیاز داوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك دوای‌ مردنی‌ فیرعه‌ون (توته‌رخه‌مین) پیازیان كردۆته‌ ناو گۆره‌كه‌یه‌وه‌ به‌و هیوایه‌ی‌ كه‌ رۆحی‌ پێبداته‌وه‌، له‌ سه‌ده‌ی‌ شه‌شه‌مدا هینده‌كان پیازیان له‌ بواریی‌ پزیشكیدا به‌كارهێنا، له‌ پێشتردا به‌كارهێنانی‌ له‌ناو گریك و رۆمانیه‌كاندا زۆر باوبوه‌، به‌درێژای‌ مێژو خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان وه‌ك خواردێكی‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌ر خوانه‌كانیان به‌كاریان هێناوه‌ به‌هۆی‌ هه‌رزانی‌ نرخه‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌وه‌ هه‌ر كورده‌واری‌ خۆمان نییه‌ كه‌ خواردنی‌ پیاز به‌باش ده‌زانێت له‌ به‌یانیاندا، به‌ڵكو ئه‌وروپیه‌كان و به‌ تایبه‌تی‌ ئیتالیه‌كان له‌ كۆتای‌ سه‌ده‌ی‌ حه‌وته‌مدا وه‌ك خواردنێكی‌ عاده‌تی‌ به‌یانیان به‌كاریان هێناوه‌.
ئه‌مڕۆكه‌ش مرۆڤ رۆژ به‌ رۆژ زیاتر هۆگری‌ خواردنی‌ پیاز ده‌بێت. ره‌نگه‌ له‌ كۆندا مرۆڤ به‌ هۆی‌ شاره‌زای‌ و تاقیكردنه‌وه‌وه‌ باشی‌ پیازی‌ بۆ ده‌ركه‌وتبێت،به‌لاَم ئه‌مڕۆ به‌سه‌دان لێكۆلینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ سوده‌كانی‌ پیاز راده‌گه‌یه‌نن.
ئێمه‌ لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ روی‌ پزیشكیه‌وه‌ خواردن و به‌كارهێنای‌ پیاز باسبكه‌ین:
بۆن و تامه‌ تونده‌كه‌ی‌ پیاز به‌هۆی‌ سه‌لفا (sulfur-containing compounds) وه‌یه‌ كه‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ پیازه‌، له‌گه‌ڵیدا رێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ (كرۆمیۆم، ڤایتامین C، ریشاڵی‌ فایبه‌ر بۆ یارمه‌تیدانی‌ هه‌رس، مه‌نگه‌نیز،مۆلیبدنیۆم، ڤایتامین B، ترپتۆفان، پۆتاسیۆم، فۆسفۆره‌س، مس، ئاسن له‌هه‌ر 100 كرامی‌ پیاز 60 كیلۆ كالۆری‌ وزه‌ تیایه‌)، ئه‌مانه‌و چه‌ندان پێكهاته‌ی‌ تری‌ پیاز كاریگه‌ره‌ له‌م حاڵه‌تانه‌ی‌ خواره‌وه‌:
• كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێندا: تاقكردنه‌وه‌كان و زانسته‌ پزیشكیه‌كان ئه‌و راستیه‌یان سه‌لماند كه‌ خواردنی‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاوی‌ پیاز ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێندا، به‌هۆی‌ پێكهاته‌كانی‌ (allyl propyl disulfide, chromium) كه‌ هۆكارن بۆ زیاتر رشتنی‌ ئه‌سۆلین بۆ ناو خوێن، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ رێژه‌ی‌ شه‌كر كه‌م ده‌بێته‌وه‌.
• دڵ و بۆریه‌كانی‌ خوێن: به‌ به‌رده‌وامی‌ خواردنی‌ پیاز به‌ هه‌مان شێوه‌ی‌ سیر ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ كۆلیسترۆل و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن، رێگرتن له‌ ره‌قبونی‌ بۆریه‌كانی‌ خوێن، كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ چونكه‌ دژی‌ مه‌ینی‌ خوینه‌ له‌ ناو له‌شدا، به‌هۆی‌ بونی‌ (sulfur compounds, its chromium and its vitamin B6) چه‌ند هۆكارێكی‌تر. به‌ لێكۆلینه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ به‌كار هێنانی‌ پیاز ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ.
به‌هۆی‌ زۆری‌ رێژه‌ی‌ ئاسن له‌ پیازدا سود به‌خشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ كه‌م خوێنن.
• كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس: خواردنی‌ پیاز چه‌ند جارێك له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ به‌رچاوی‌ هه‌یه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس هه‌ر له‌ بۆشای‌ ناوده‌مه‌وه‌ تا كۆلۆن و كۆلۆن به‌تایبه‌تی‌، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی‌ بونی‌ پێكهاته‌ی‌ (curcumin ,quercitin) ،هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌باره‌ و ژماره‌ی‌ بارسته‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كان به‌تایبه‌تی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ جۆری‌(familial adenomatous polyposis)كۆلۆن.
پیاز رۆڵده‌بینێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك و هێلكه‌دان له‌ ژنان و پرۆستات له‌ پیاواندا. كولاَندنی‌ گۆشت له‌گه‌ڵ پیازدا یارمه‌تی‌ ده‌ره‌ بۆ رزگاربون له‌ به‌شێك له‌ مادده‌ سه‌ره‌تانیه‌كان (carcinogens) . پیاز سودێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ قه‌بزی‌ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خواردنی‌ له‌ راده‌به‌ده‌ری‌ پیاز له‌ ژه‌مێكدا ده‌بێته‌ هۆی‌ سكچون.
هه‌روه‌ها پیاز ده‌بێته‌ هۆی‌ كوشتنی‌ ژماره‌یه‌ك ڤایرۆس و به‌كتریا به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌و به‌كتریایانه‌ی‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ مرۆڤ توش ده‌كه‌ن بۆ نمونه‌ به‌كتریای‌ گرانه‌تا.
• ئێسك: به‌ هۆی‌ بونی‌ ئاوێته‌ی‌ (gamma-L-glutamyl-trans-S-1-propenyl-L-cysteine sulfoxide) له‌ پیازدا كه‌ هۆكاره‌ بۆ سستكردنی‌ خانه‌ روخێنه‌ره‌كانی‌ ئیسك(osteoclasts) ده‌بێته‌ هۆی‌ رێگرتن له‌ داخوران و پوكانه‌وه‌ی‌ ئێسك، به‌ تایبه‌تی‌ بۆ ئه‌و دایكانه‌ی‌ كه‌ چه‌ند سكێك ده‌كه‌ن.
• كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌: به‌هۆی‌ ئه‌و پێكهێنه‌ره‌ سودبه‌خشانه‌ی‌ له‌ پیازدا هه‌یه‌،كاریگه‌ری‌ راسته‌وخۆی‌ هه‌یه‌ بۆ چاكردنه‌وه‌ و خۆ پاراستن له‌ توشبون به‌ (سه‌رما، ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌ هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه‌، كۆكه‌، توندبونی‌ هه‌ناسه‌،سیل، هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ پێكهاته‌ی‌ (isothiocyanates) ده‌بێته‌هۆی‌ چاكبونه‌وه‌ی‌ هه‌وكردن.
• ئه‌م هه‌مو سوده‌ی‌ پیاز حه‌قه‌ بۆنه‌ ناخۆشه‌كه‌یمان له‌ بیربه‌رێته‌وه‌، به‌به‌رده‌وامی‌ پیاز به‌شێك بێت له‌ ژه‌مه‌ خۆراكه‌كانمان، به‌لاَم چۆن و چه‌ند و چ جۆره‌ پیازیك ده‌بێت بخۆین؟
مرۆڤ له‌ رۆژێكدا بتوانێت 50گرام پیاز بخوات، باشتر وایه‌ له‌ شۆربادا پیاز بخۆین . كاتێك پیاز ده‌كرین، تا له‌ توانادا بێت هه‌وڵ بده‌ین پیازه‌كه‌ كۆن نه‌بێت شێوه‌ی‌ رێكبێت، پاك بێت، نه‌رم نه‌بوبێت به‌تایبه‌تی‌ نێركه‌كه‌ی‌(ئه‌و شیوێنه‌ی‌ لێوه‌ی‌ ده‌روێت)، په‌ڵه‌ی‌ ره‌ش له‌سه‌ر توێكڵكه‌ی‌ نه‌بێت چونكه‌ ئه‌مانه‌ نیشانه‌ی‌ بۆگه‌نبونی‌ پیازه‌.
گرنگه‌ بزانین له‌ ماڵه‌كانماندا چۆن پیاز هه‌ڵده‌گرین، واباشتره‌ كه‌ له‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ ئاسایدا دابنرێت، له‌ ناو شه‌به‌كه‌دا هه‌ڵبگیرێت نه‌ك نایلۆن بۆ رێگرتن له‌ خراپبون،له‌ شوێنی‌ شێدار یان راسته‌خۆ له‌ ژێرتیشكی‌ خۆردا نه‌بێت، هه‌روه‌ها نابێت پیاز و په‌تاته‌ پێكه‌وه‌ هه‌ڵبگیرێن به‌هۆی‌ (ethylene gas) زو بۆكه‌ن ده‌بێت.
پیازی‌ له‌تكراو واباشتره‌ هه‌ڵنه‌گیرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگیرا ده‌بێت له‌ قاپێكدا هه‌ڵبگیرێت كه‌ دابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌وای‌ به‌رینه‌كه‌وێت چونكه‌ به‌ هه‌وا كرداری‌ (Oxidize) به‌سه‌ردادێت و نرخه‌ خۆراكیه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ست ده‌دات، نابیت پیاز بكرێته‌ ده‌فری‌ كانزاییه‌وه‌ چونكه‌ كارلێك له‌گه‌ل ده‌فره‌كه‌ ده‌كات.
بیستومانه‌ كه‌ ده‌ڵێن زۆر وه‌ك كه‌م وایه‌، زۆرخواردنی‌ له‌ راده‌به‌ده‌ری‌ پیاز له‌ ژه‌مێكدا ده‌بێته‌وه‌ هۆی‌ تێكدانی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس و زیان گه‌یاندن به‌ گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌كان .

سبةى

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net