❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كالــــۆری چـــــییە؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-19 12:03:51

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

كالــــۆری چـــــییە؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6073198dfe.jpg
كالــــۆری چـــــییە؟
كالۆری Calorie یەكەی پێوانەی ئەو وزەیەیە Energy كە لە خۆراكدایە و لەش بۆ راپەڕاندنی فرمانەكانی و بۆ جوولە بەكاری دێنێت.كالۆری پێناسە دەكرێت بەو یەكەیە یان بەو بڕە وزەیەی یان گەرمییەی كە پێویستە بۆ بەرزكردنەوە پلەی گەرمی یەك گرام ئاو بە یەك پلەی سەدی. وشەی كالۆری بەردەوام لەسەر زمانی ئەو كەسانەدایە كە دەیانەوێت كێشی لەشیان دابەزێنن. كەمكردنەوەی كالۆری لە خۆراك رێگایەكی زانستی چەسپاوە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، لەوانەشە كە تاكە رێگا بێت. بۆ نموونە خۆراكی كەم چەوری لەسەر ئەم بنچینەیە ئامانجەكەی دەپێكێت كە نەك تەنها چەوری لە خۆراك كەم دەكرێتەوە بەڵكو لەگەڵیدا چەندین خۆراكی تریش كە سەرچاوەی وزەن كەمتر دەخورێن، بۆ نموونە مرۆڤ ناتوانێت كە بڕێكی زۆری نان یان پەتاتە بخوات ئەگەر بە زەیت یان كەرە و پەنیر چەور نەكرێن. هەموو چالاكییەكانی لەش پێویستیان بە وزەوە هەیە، ئێمە هەتا لەكاتی نووستنیشدا پێویستیمان بە وزەوە هەیە بۆ هێشتنەوەی پلەی گەرمی لەش و هەناسەوەرگرتن و گرژ و خاوبوونەوەی ماسوڵكەی دڵ. لەش بە چەندین رێگای زیندەكیمیاییەوە وزەی ناو خۆراك دەگۆڕێت بۆ ئەو وزەیەی كە دەتوانێت بەكاری بێنێت. بڕی وزەی پێویست بەندە بەوەی كە لەش تا چەند وزە سەرف دەكات، ئایا باوەڕ دەكەیت كە بڕی ئەو وزەیەی كە منداڵێكی 12 ساڵی چالاك و بزۆك پێویستی پێیە زیاترە لەو بڕە وزەیەی كە پیاوێكی ناچالاك كە لە پشت مێزێكەوە دادەنیشێت و تەنها ئیشی ئۆفیس دەكات پێویستی پێ هەیە. پیاوێكی ئاسایی رۆژانە پێویستی بە 2500 كالۆری و ئافرەتێكی ئاسایی پێویستی بە 2000 كالۆری وزەوە هەیە. وەرگرتنی بڕی وزەی پتر لە پێویست لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ وزەی یەدەك بە شێوەی چەوری، پێچەوانەی ئەم دەستەواژەیەش راستە. ئەوە ماوە بڵێین كە هەر یەك كیلۆ چەوری هەڵگیراوی لەش 7000 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت.



                                                                                     gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net