.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















منداڵ و خواردنی چـەوری
گەلێك خێزان لەبەر هۆكاری زگماكی ئاستی چەوری خوێنیان بەرزە بەتایبەتی كۆلیستیرۆل، ئەمەش بە بوونی فاكتەری دیكە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەكان زیاد دەكات. ئەم مەسەلەیە وای لە گەلێك خێزان كردووە كە چاو بە خۆراكی منداڵەكانیاندا بخشێننەوە نەبادا لە دوارۆژدا دوچاری گرفتە تەندروستییەكانی پەیوەست بە زیادبوونی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن ببنەوە. ئەمە زۆر گرنگە كە ژەمە خۆراكییەكانی منداڵەكانتان بالانس و جۆراوجۆر بێت. منداڵ لە سەرەتای لەدایكبوونییەوە تا دەگاتە تەمەنی دوو ساڵی پێویستی بە خۆراكی تایبەتەوە هەیە كە بۆ گەشەكردنێكی دروست پێویستە. لەپاش تەمەنی دوو ساڵیدا، دەتوانیت كە چەوری و زەیتەكان لە خۆراكی منداڵەكەتدا كەم بكەیتەوە، بۆ نموونە دوورخستنەوەی منداڵ لە خۆراكی خێرا و چەور، هەروەها گۆڕینی شیری پڕچەوری Full Cream بۆ شیری كەم چەوری Low Fat. ئەمەش زۆر گرنگە كە منداڵ هان بدرێت بۆ خواردنی بڕێكی زیاتری دانەوێڵە، سەوزە و میوە، گۆشتی سووری بێ چەوری، مریشك، ماسی، پەنیر. بەم شێوەیە منداڵەكەت بەرە بەرە رادێت لەسەر خۆراكێكی تەندروستییانە و دووردەكەوێتەوە لە خۆراكە چەورەكان كە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ترسناك پەیدا دەكەن لەگەڵ تەمەن لە دوارۆژدا. ئەوەی شایانی باسە ئەوەیە كە منداڵ زۆر پێویستی بە خۆراكی پرۆتینییەوە هەیە كە گرنگە بۆ گەشەیەكی دروست.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه