.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ئافرەتی دووگیان رۆژانە چوار جار شیری پێویستە
مرۆڤ بە درێژایی تەمەنی ناتوانێ كە دەستبەرداری شیر یان بەرهەمەكانی شیر بێت. شیر سەرچاوەیەكی سەرەكی پرۆتین و كالسیۆمە بۆ مرۆڤ، ئافرەتی دووگیان رۆژانە بە لای كەم چوار جار یان پتر شیر یان بەرهەمەكانی شیری پێویستەكە دەكاتە نزیكەی1200 میللیگرام كالسیۆم لەوكاتەی كە یەك پەرداخ شیر نزیكەی 250 ملگم كالسیۆمی تێدایە،ئەگەر ئافرەتی دووگیان لەبەر هەر هۆیەك شیری بە دڵ نەبوو و نەیخوارد ئەوا دەتوانێت ماست یان پەنیر لەجیاتی شیر بخوات بۆ دابینكردنی پرۆتین و بڕی كالسیۆمی پێویست بە شێوەیەكی سەرەكی، چونكە پەنیر سەرچاوەیەكی چڕترە لە شیر واتە رێژەیەكی بەرزتری لە كالسیۆم تێدایە. لاوازبوونی ئێسك Osteoporosis واتە كەمبوونەوەی بارستایی یان كانزاكانی ئێسك كە بە شێوەیەكی سەرەكی كالسیۆم دەگرێتەوە، ئێستا لە گەلێك نێوەندی پزیشكیدا لاوازبوونی ئێسك بە پەتایەكی شاراوە ناوزەد دەكرێت و زیاتر لە ئافرەتاندا روودەدات بەتایبەتی ئەوانەی كە چەندین جار دووگیان و منداڵەكانیان بە شیری خۆیان خودان كردووە و بڕی كەمی كالسیۆم لە خۆراكدا وەردەگرن، ئێسك پتەوییەكەی لەدەست دەدات و بە زەبرێكی دەرەكی سادەشەوە دوچاری شكان دەبێتەوە. زۆربەی شیر و بەرهەمەكانی شیر بڕێكی زۆری چەورییان تێدایە، بەڵام لە كارگەكانی ئەلباندا بە پێی پێویست بڕی چەوری شیر كەم دەكرێتەوە بە شێوەی شیری فول كرێم(3%)، كەم چەوری(1%) یان بێ چەوری Skimmed بێ ئەوەی كە رێژەی كالسیۆم بگۆڕێت، هەروەها بە گوێرەی پەنیر و ماستیش، بڕی چەوری كەم و زیاد دەكرێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه