.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئه‌م حه‌دیسه كه به حه‌دیسی مێشه‌كه ( حديث الذبابة ) به‌ناوبانگه ، هه‌ر له كۆنه‌وه ووتوێژێكی له نێوان لایه‌نگران و بهرههڵستكارانیدا دروست كردووه ، ئه‌وی
قه‌ناعه‌تی پێی بووه‌و زانیوێتی ئه‌مه راسته‌و له پێغه‌مبه‌ری راستگۆوه صلى الله عليه وسلم هاتووه ، ته‌سلیمی بووه‌و به قه‌ناعه‌ته‌وه وه‌ری گرتووه‌و كاریشی پێ كردووه ، ئه‌وی قه‌ناعه‌تی پێی نه‌بووه وویستوێتی له سه‌نه‌د یان له ده‌قه‌كه‌ی بدات تا بیخاته خانه‌ی حه‌دیسی زه‌عیفه‌وه ، ئه‌وی بێ لایه‌ن ماوه‌ته‌وه ! خۆی لێ كرِ كردووه‌و ووتوێتی ئه‌مه جارێ هی ئه‌وه نیه پێش چاوی خه‌ڵكی بخرێت بۆ ئه‌وه‌ی له دینه‌كه رانه‌كه‌ن !! ئه‌م سێ هه‌ڵوێسته‌ش وای له ئێمه كرد ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بخه‌ینه روو تا هه‌ڵوێسته‌كان له حه‌قیقه‌ت نزیك كه‌ینه‌وه :
یه‌كه‌م : سه‌نه‌د و ده‌قی حه‌دیسه‌كه :
دكتۆر خه‌لیل ئیبراهیم سه‌لام خاتر به ته‌فسیل له سه‌نه‌دو ده‌قی حه‌دیسه‌كه كۆڵیوه‌ته‌وه‌و زۆری به دوودا چووه كه پێویست ناكات ئێمه‌ش هه‌مان ره‌نج بده‌ینه‌وه ، به تایبه‌تی كه ئه‌و خۆی پسپۆرِی پزیشكیه‌و شاره‌زاییه‌كی باشیشی له شه‌رعناسی هه‌یه‌و كتێبێكی داناوه به ناوی ( الإصابة في حديث الذبابة ) كه له دار القبلهی سعودیه له 1405 ك / 1985 ز دا چاپ بووه .. كه ئێمه‌ش بایه‌خی زۆرتری پێ ده‌ده‌ین و ئیعتیمادی ده‌كه‌ینه سه‌ر ..
ئیمامی بوخاری له سه‌حیحه‌كه‌ی خۆی و ئیبنو ماجه له سونهنهكهیدا له ئه‌بو هوره‌یره‌وه دهگێرِنهوه هه‌روه‌ها البهززارو ته‌بریزی له مشكاه المێابیح و ئیبنو حه‌جه‌ر له تلخیێ الحبیر دا هێناویانه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی : ( إذا وَقَعَ الذُّبابُ في شَرابِ أحَدِكمْ فَلْيَغْمِسْهُ ثُمَّ لِيَنْزِعْهُ ، فَإنََّ في أحَدِ جَنَاحَيهِ داءً وفى الآخَرِ شِفاءً ) واته : ئه‌گه‌ر مێش كه‌وته خواردنه‌وه‌ی یه‌كێكتانه‌وه با نقومی كات و پاشان فرِێیدا ، چونكه له یه‌كێك له باڵهكانیدا نه‌خۆشی هه‌یه‌و له باڵه‌كه‌ی تری‌دا چاره‌سه‌ر هه‌یه ..
هه‌ر بوخاری و له سهحیحهكهیداو ئیبنو ماجه له سونهنهكهیداو ئیمامی ئه‌حمه‌د له مهسنهدهكهیدا و هه‌ر له ئه‌بو هوره‌یره‌وه به شێوازێكی تر گێرِاویانهتهوه كه پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم فه‌رمووی : (إذا وَقَعَ الذبابُ في شَرابِ أحَدِكم فَلْيَغْمِسْهُ - كُلَّهُ - ثُمَّ لِيَنْزِعْهُ، فإنَّ في أحَدِ جَناحيه داءً وفى الآخَرِ شفاءً ) واته : ئه‌گه‌ر مێش كه‌وته خواردنه‌وه‌ی یه‌كێكتانه‌وه با هه‌مووی له ناویدا نقوم كات و پاشان فرِێیدا ، چونكه له یه‌كێك له باڵهكانیدا نه‌خۆشی هه‌یه‌و له باڵه‌كه‌ی تری‌دا چاره‌سه‌ر هه‌یه ..
ریوایهتێكی تری بوخاری ده‌فه‌رموێ : ( إذا وقعَ الذبابُ في إناءِ أحدِكم فَامْقِلُوهُ ، فإنَّ في أحَدِ جَناحيهِ داءً وفى الآخَر شفاءً ) واته : ئه‌گه‌ر مێش كه‌وته ده‌فر ( قاپ ) ی یه‌كێكتانه‌وه با له دهفرهكهیدا نقومی كات ، چونكه له یه‌كێك له باڵهكانیدا نه‌خۆشی هه‌یه‌و له باڵه‌كه‌ی تری‌دا چاره‌سه‌ر هه‌یه ..
دیسان ریوایهتێكی تری بوخاری هه‌یه كه له قوته‌یبه ، ئه‌ویش له ئیسماعیلی كورِی جه‌عفه‌رو ئه‌و یش له عوتبه‌ی كورِی موسلیم كرِراوهكهی به‌نی ته‌یم ئه‌ویش له عوبه‌یدی كورِی حونه‌ین كرِراوهكهی به‌نی زریق له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ئه‌ویش له پێغه‌مبه‌ره‌وه ێلى الله علیه وسلم گێرِایهوه كه فه‌رمووی : (إذا وقع الذباب في إنا‌ء أحدكم فليغمسه كله ثم ِيَطْرَحْهُ ، فإن في أحد جناحيه شفا‌ء وفي الآخر دا‌ء ) واته با نقومی كات پاشان فرِێیدا ..
نه‌سائی و ئیبنو ماجه له سونهنیدا له ئه‌بو سه‌عیدی خودریه‌وه دهگێرِِێتهوه كه پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم فه‌رمووی : (أحَدُ جَنَاحَىْ الذبابِ سُمٌّ والآخَرُ شِفاءُ ، فَإذا وَقَعَ في الطَّعامِ ، فامقلوهُ ، فإنَّهُ يُقَدِّمُ السُّمَّ ويُؤَخِّرُ الشِّفَاءَ ) واته :یه‌كێك له باڵه‌كانی مێش ژه‌هره‌و ئه‌وی تریان چاره‌سه‌ره ، جا ئه‌گه‌ر كه‌وته خۆراكی یه‌كێكتانه‌وه با تێیدا نقومی كات ، چونكه مێشه‌كه ژه‌هره‌كه پێشتر ده‌خات وه‌ك له چاره‌سه‌ره‌كه‌ی كه دوای ده‌خات ..
ئه‌حمه‌دی ئه‌بوبه‌كری بوسه‌یری له ( مصباح الزجاجة في زوائد ابن ماجة ) به توێژینه‌وه‌ی مو‌سا محمد عه‌لی و عزه‌ت عه‌لی عه‌تییه حه‌دیسێكی تری كورتی له نه‌سائیه‌وه له سونهنهكهیدا نه‌قڵ كردووه كه له عه‌مری كورِی عه‌لی ئه‌وش له یه‌حیای كورِی سه‌عید القگان و ئه‌ویش له ابن و ڕبی ژئب گێرِاوێتیهوه ده‌فه‌رموێ : (إذا وقع الذباب في إنا‌ء أحدكم فليمقله ) واته : ئه‌گه‌ر مێش كه‌وته ده‌فری یه‌كێكتانه‌وه با تێیدا نقومی كات ..
ئیمامی ئه‌حمه‌دیش له مهسنهدهكهیدا له وهكیعی كورِی ئیبراهیمی كورِی فه‌زڵه‌وه ئه‌ویش له سه‌عیدی كورِی ئه‌بو سهعیدو ئه‌ویش له ئهبوهورهیهرهوه حه‌دیسه‌كه به‌م ریاویهته دهگێرِێتهوه ( إذا وقع الذباب في طعام أحدكم أو شرابه فليغمِسْهُ (با نقومى كات) ثمَّ يُخرجْهُ ، فإنَّ في أحدِ جناحيهِ دا‌ء وفي الآخر شفا‌ء ، وإنه يقدِّم الداء ) ..
ئیمامی دارمی له سونهنهكهیدا له سولویمانی كورِی حه‌رب و ئه‌و له حه‌ممادی كورِی سه‌له‌مه‌و ئه‌ویش له سومامه‌ی كورِی عبدالله‌ی كورِی ئه‌نه‌سه‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه ێلى الله علیه وسلم دهگێرِنهوه كه فه‌رمووی : ( إنَّ الذبابَ في أحَدِ جَناحيهِ داءٌ وفي الآخر شفاءٌ ، فإذا وقع في إنا‌ء أحدكم فليغمسه ، فإنه يَتَّقِى بالذي فيه الداءُ ، ثم يُخرجُهُ ) واته : له یه‌كێك له باڵه‌كانی مێشدا نه‌خۆشی هه‌یه‌و له‌وی تریاندا چاره‌سه‌ر ، جا ئه‌گه‌ر كه‌وته ده‌فری یه‌كێكتانه‌وه با یه‌كجاری تێیدا نقومی كات ، به‌مه‌ش خۆی به باڵه چیفادارهكهی له باڵه نهخۆشیدارهكهی ده‌پارێزێت ..
به هه‌ر حاڵ دكتۆر خه‌لیل له دوو رێگای سهنهدهكانی لای بوخاری پێنج رێگای لای ئه‌بو داوودو ئیبنو ماجه‌و له ده رێگای لای ئیمامی ئهحمهدو دوو رێگای لای دارمی و سێ رێگای لای به‌یهیقی و هه‌ر یه‌ك له یه‌ك رێگای ئیبنو خوزهیمهو ئیبنو حیببان و ئیبن الجاروود و شه‌ش رێگاكه‌ی لای ته‌حاوی و سێ رێگای لای به‌غه‌وی و یه‌ك رێگای ئیبنو السسهكهن و ئیبنو عهبدولبهرِ و هی تریش كۆڵیوه‌ته‌وه‌و زۆر به ووردی به دوای هه‌موویاندا چووه تا سه‌رجه‌م گه‌یشتوونه‌ته 34 رێگای گێرِانهوهی تایبه‌ت و 42 رێگای گشتی ( كه له گه‌ڵ برِگه باسی تردا هاتووه ) ! تا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه سه‌نه‌دی ئه‌م حه‌دیسه نه‌ك هه‌ر هیچ جۆره گومانێكی تێدا نیه به‌ڵكو له به‌رزترین رێگای گێرِانهوهی حه‌دیسه ، چونكه له زیاتر له په‌نجا رێگاوه ریوایه‌ت كراوه ! كێش لێی به گومانه ئه‌وه ئه‌رزو ئه‌وه گه‌ز بۆمان بسه‌لمێنێت !!
وه‌رن دوای توێژینه‌وه‌ی زانستی بزانین ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌م حه‌دیسه پیرۆزه چه‌ندین لایه‌نی زانستی سه‌رده‌می وه‌كو فیزیا‌و پزیشكی و ده‌رمانسازی و یكرۆبایۆلۆجی له خۆ گرتووه جگه له ئامۆژگاریه دینیه‌كه‌ی و ره‌وانبێژیه زمانه‌وانیه‌كه‌ی ..
دووه‌م : باڵی مێش و جۆری میكرۆبه‌كانی :
1ـ نۆ جۆر به‌كتریا له باڵی مێشدا ده‌ژی هه‌ندێكیان به سالب و هه‌ندێك به موجب ده‌ناسرێن ، هه‌ره به‌هێزه‌كه‌یان پێی ده‌وترێت (كایركولانس B.Circulans ) كه له جۆری موجبهكانه كه له هه‌موان زیاتر ته‌حه‌موولی گه‌رمای به‌رزو زۆری سه‌رماو تیشك و كار‌و كارتێكردنی كیمیایی هه‌یه ، كه برِی 5 ملگم / ملل ی ئه‌م جۆره به‌كتریایه به‌سه بۆ كوشتنی هه‌موو جۆره‌كانی تری به‌كتریای بن هه‌ردووباڵی مێشه‌كه وه‌كو جۆری ( B.subtilis و S.aureus ) كه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی چاو ئاوسان و دومه‌ڵ و ئاوسانی میزه‌ڵدان و كلێنچكهو ده‌رچه‌ی كۆم و ده‌زگای میز ، هه‌روه‌ها پیس كردنی خۆراك .. به‌ڵام سهرسورِمان له‌وه‌دایه كه جۆری به‌كتریا كوشنده‌كه ( كه ئێمه به به‌كتریا دڵسۆزه‌كه ناوی ده‌به‌ین ) هه‌ر ئه‌و به‌كتریایانه ناكوژێت كه باڵی بهكتریاویه خراپه‌كه له‌خۆی گرتوون به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش كه به قاچ و قول و شوێنی تری مێشهكهوهن ، بۆیه له نقوم كردنی مێشهكهدا ئه‌وانی تریش ده‌فه‌وتێنێت ..
2ـ له رووی زانستی بهكتریۆلۆژیهوه سه‌لمێنراوه كه ته‌نانه‌ت به‌كتریا دڵسۆزه‌كه له ناو زگ و ریخۆڵه‌شدا بێت رۆڵه‌كه‌ی خۆی دژی ئه‌و به‌كتریا زیانبه‌خشانه ده‌بینێت !! واته ئه‌گه‌ر بخۆرهكه كه‌وچكه چێشت یان قوومی له‌و شوێنه‌وه له خواردنهوهكهیدا كه مێشه‌كه‌ی تێ كه‌وتبوو گه‌ر هێشتا كاتی تهفاعول كردنی به‌كتریا دڵسۆزه‌كه دژی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان مابێت ، له ناو ریخۆڵهكانیشدا بێت جه‌نگی پیرۆزی خۆی هه‌ر ئه‌نجام ده‌دات !!
3ـ شێوازی كاركردنی به‌كتریا دڵسۆزه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر به‌وه‌نده‌ی شلهمهنیهكهی ده‌گاتێ گه‌رم بێت یان سارد هه‌ڵی ده‌مژێ و به پێی فشار‌و تینێكی زانستی كه پێی ده‌ڵێن ( فشاری ئیسمۆزیی ) ده‌یكاته مایه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی خۆی كه وه‌كو نارنجۆك خێرا ده‌ته‌قێته‌وه‌و بۆ مه‌سافه‌ی دوو میللیمه‌تر كاریگه‌ریی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی خۆی ده‌هاوێت !! به‌مه‌ش هیچ به‌كتریایه‌كی خراپی بن باڵی مێشه‌كه كه زیانبه‌خشن قوتار نابن !!
4ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌كتریا دڵسۆزه‌كه له پله‌ی زۆر به‌رزی گه‌رمیشدا ده‌ژی له شله‌یه‌كی زۆر گه‌رمدا بێت له‌به‌ر روناكی یان له شوێنێكی زۆر ساردا بێت له‌به‌ر تاریكی كاری خۆی هه‌ر ده‌كات .. له هه‌موو بارودۆخێكی ئاوادا ده‌توانێت برِی 5 ملگم / ملل به‌رهه‌م بهێنێت كه ده‌توانێت 1000 لیتر شیر یان شلهمهنیهكی تر ته‌عقیم كات !!
5ـ ئه‌م میكرۆبه دڵسۆزه ده‌ڵێی خاوه‌ن ژیریی قه‌ناعه‌تی دینی جیهادیه ، چونكه له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی سه‌ره‌تای هێرشی به‌كتریا خراپه‌كان و ئیعازدان به‌م ، هێرشێكی به‌رفراوانی كه‌وانه‌یی بۆ گه‌مارۆدان و له‌ناوبردنی به‌كتریا خراپه‌كان ده‌كات و تا نه‌شیان فه‌وتێنێت كۆڵ نادات !! سبحان الله ..
6ـ ته‌قینه‌وه‌ی به‌كتریا دڵسۆزه‌كه توانایه‌كی سه‌یرو كاریگه‌ری تری بۆ دروست ده‌بێت كه هه‌رچی میكرۆبی تر هه‌بێت له‌وانه‌ی خه‌ڵك تووشی نه‌خۆشی تر ده‌كه‌ن ده‌كوژێت وه‌كو میكرۆبه‌كانی گه‌نده پشكۆ ( الجمرة الخبيثة ) و تیفۆئید( گرانه‌تا ) و پاراتیفۆئیدو دیزانتری ( میزی خوێناوی ) و ته‌راخومای چاوو هه‌ندێك نه‌خۆشی تری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و هه‌رس و ئه‌عساب
7 ـ له دنیادا برِی 000ر64 جۆر مێش هه‌یه ، ئه‌وه‌ی كه لای ئێمه ناسراوه مێشی ئاسایی و مۆزو كرۆمۆزه كه له لادێكاندا ناسراوه چونكه هه‌ندێك شوێن پێی ده‌ڵێن مێشی گهورِو ئاخورِ . به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌موو جۆره مێشه هه‌ر جۆره به‌كتریایه‌ك له هه‌ر شوێنێك له‌باڵی چه‌پی خۆیاندا هه‌ڵگرن چاره‌سه‌ری دژی ئه‌و به‌كتریانه له باڵه‌كه‌ی تره‌وه هه‌ڵگیراوه به‌رهه‌م ده‌هێنێت !!
سێیه‌م : هه‌ندێ خاڵی تر بۆ سه‌رنجدان :
1ـ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پیتی فائی بۆ نقووم كردنی مێشه‌كه به‌كار هێناوه كه بۆ خێرایی و په‌له كردن و یهكسهرییه كه‌چی بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی مێشه‌كه ( پُمَّ ) ی به‌كار هێناوه كه بۆ سستی و په‌له نه‌كردن و دوایی ئه‌نجامدانه !! چونكه ئه‌گه‌ر مێشه‌كه به باڵی به‌كتریا زیانبهخشهكهیدا كه‌وتبێته ناو خۆراكه‌كه‌وه به خێرا نقووم كردنه‌كه‌ی چاره‌سه‌رێكی خێراش دروست ده‌بێت ، چونكه ووتمان هه‌ڵمژینی به‌كتریا دڵسۆزه‌كه به پێی تینی ئیسمۆزیی ده‌بێته مایه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان كه وه‌ك خولگه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆم بازنه ده‌كێشێت و بۆ ماوه‌ی دوو میللیمه‌تر كاریگه‌ر ده‌بێت !!
2ـ ئه‌و قسه‌یه‌ی دكتۆر یوسف القهرهزاوی زۆر راسته كه له كتێبی ( السنن النبوية مصدرا للمعرفة و الحضارة ) ه‌كه‌ی خۆیدا ده‌فه‌رموێ : نابێت حه‌دیسی نقووم كردنی مێشه‌كه به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و گومان لێكردنه‌وه وه‌رگرین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ناچێت به ژیریماندا !! چونكه جگه له‌وه‌ی كه پابه‌ندین به وه‌رگرتنیه‌وه چونكه حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مانه صلى الله عليه وسلم له توێژینه‌وه‌ی زانستیانه‌شه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ره‌فتارێكی رهواو حه‌قیقه‌تێكی زانستیه ..
3ـ حه‌دیسه‌كه رێ له ته‌ندروستی باش ناگرێت ، رێ له به‌كارهێنانی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ناگرێت ، نافه‌رموێ بیگرن و بیخه‌نه ناو خواردنه‌وه یان چێشتتانه‌وه !! ناشفه‌رموێ پووره مێش وه‌كو پووره‌ی هه‌نگ راگرن ! به‌ڵكو ده‌فه‌رموێ : ( باڵێكی نه‌خۆشی تێدایه‌و باڵه‌كه‌ی تریشی چاره‌سه‌ر ) رێ له لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكان ناگرێت ، ئه‌مه‌ش قابیلی موناقه‌شه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پزیشكیه ، چ ئیشكالێكیش له توێژینه‌وه‌دا هه‌یه به تایبه‌تی كه زانستی ته‌جریبی ( ئه‌زموون و تاقی كردنه‌وه ) یه‌كێك بووه له سیمای شارستانێتی ئیسلامی ! پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم ده‌یه‌وێت ئه‌م جۆره حه‌قیقه‌تانه بدۆزرێنه‌وه‌و بۆ سوودی مرۆڤایه‌تی سوودی لێ وه‌رگیرێت ، ئه‌مه‌یه كه ئه‌و پێش هه‌زارو چوار سه‌د ساڵ فه‌رموویه‌تی ، دیاره هه‌ر له خۆیه‌وه نه‌دواوه بۆیه قورئان ده‌رهه‌قی ده‌فه‌رموێ ( وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى . إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى ) النجم / 3ـ 4 واته خۆ له هه‌واو هه‌وه‌سی خۆیه‌وه نادوێت ، ئه‌مه وه‌حیه‌و بۆی هاتووه .. ئه‌مه هاندانه بۆ ناسینه‌وه‌ی چاك و خراپ .. بۆ به دواداچوون و سۆراخ كردن ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری نه‌خۆشی و رێی چاره‌سه‌ری ، به‌ڵكو زووتر‌و ئاسانترو هه‌رزانتر بگه‌نه داهێنانی ده‌رمانی نه‌خۆشان ! هه‌زاران دروودو سه‌لامی خوای لێ بێ
_________
هه‌ندێك سه‌رچاوه به عه‌ره‌بی
1 – دكتور / غريب جمعه : فتح الوهاب بشرح حديث الذباب . مطبعة الكيلاني . القاهرة
* سه‌رچاوه * ( قه‌ڵای ئیسلام )


له‌سه‌ر هێڵ نییه