.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















سركە دژی ژانی ماسولكە
سركە Vinegar لە ترێ، خورما، هەنار، سێو، خورمای هیندی و میوەی تریش وەردەگیرێت، رەنگی سپی یان زەرد یان پەمبەیەكی سوورباو و تامێكی ترشی تایبەتی هەیە، پلەی ترشێتییەكەی PH لە دەرووبەری 5 دایە.
بەكارهێنانی سركە بۆ سەلاتە یان بۆ خۆراكی تر چێژ خۆشتر دەكات، بەڵام لەوانەیە كە سركە سوودی تەندروستیشی هەبێت كە هێشتا گەلێك كەس پێیەوە ئاشنا نین. سركە گەلێك مادەی تێدایە كە چەندین بەكتریا و كەڕوو لەناودەبەن، بۆیە رۆژانە جارێك تەڕكردنی پێییەكان سوودی هەیە بۆ چاكبوونەوە لە هەوكردنی كەلێنی پەنجەكانی پێ بە كەڕووی كاندیدا(مۆنیلیا Monillia). هەروەها بەكارهێنانی سركە لە خۆراكدا سوودی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و بروسك لە ماسوڵكەكانی بەلەك و قاچدا. كەمی پۆتاسیۆم گەلێك جار دەستی هەیە لە سەرهەڵدانی ئازاری ماسوڵكەكان بە گشتی، سركە لەبەر ئەوەی كە رێژەیەكی باشی لە پۆتاسیۆم تێدایە، بۆیە رۆژانە بەكارهێنانی كەوچكێكی سەلاتە سركە لە خۆراكدا ئەگەری ئازاری ماسوڵكەكان كەم دەكاتەوە، بەڵام نابێ ئەوەش لە یاد بكەین كە ئەو كەسانەی دوچاری هەوكردنی گەدە یان كولبوونی گەدە یان كولبوونی دوازدەگرێ بوونەتەوە دەبێ خۆیان لە بەكارهێنانی سركە بپارێزن ئەگینا نیشانەكانیان زیاتر دەبن. هەروەها بەكارهێنانی سركە لە خۆراكدا سوودی هەیە بۆ كەمكردنەوە و سووككردنی نیشانەكانی خۆربردن Sunburn، كەمكردنەوەی ئازار و نیشانەكانی پێوەدانی مێروو.
جگە لەمانە، سركە لە خۆراكدا ئازاری گوێ لەبەر هەر نەخۆشییەك سووكتر دەدات. گەلێك جاریش سركە بە رێژەیەكی دیاریكراو لەگەڵ ئاودا تێكەڵ دەكرێت بۆ پاككردنەوەی سەوزە و میوە لە میكرۆب بەكاردەهێنرێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه