.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















زەیتی گوێزی هیندی دژی ڤایرۆس
زەیتی گوێزی هیندی Oil Coconut بۆن و چێژێكی خۆشی هەیە، بۆ سووركردنەوەی خۆراك یان بۆ هەویركاری و دروستكردنی كێك زەیتێكی زۆر گونجاوە. زەیتی گوێزی هیندی سوودبەخشە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ و خۆپاراستن لە هەندێك جۆری شێرپەنجە. هەروەها یارمەتی فرمانەكانی كۆئەندامی هەرس دەدات لە هەرسكردنی خۆراك و جوولەی ریخۆڵەدا. زەیتی گوێزی هیندی بەرگری لەش بەهێز دەكات بەرانبەر بە هەوكردنە ڤایرۆسی و هەوكردنە بەكتریاییەكان. شانەكانی لەش لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن دەپارێزێت یان كردارەكە دوادەخات. هەروەها زەیتی گوێزی هیندی بۆ جومگەكانیش سوودی هەیە بەوەی كە لە تووشبوون بە سووان یان داڕوشان(سوفان) دەیانپارێزێت. جگە لەمانە، زەیتی گوێزی هیندی یارمەتی كۆنترۆلكردنی ئاستی شەكری خوێن دەدات لە نەخۆشانی شەكرەدا. لە پێستیشدا، زەیتی گوێزی هیندی نەرمی پێست دەپارێزێت و كرداری لۆچبوون یان زووپیربوونی پێست دوادەخات و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست تا رادەیەكی باش كەم دەداتەوە. سوودێكی دیكەی زەیتی گوێزی هیندی ئەوەیە كە یارمەتی لەش دەدات بۆ رزگاربوون لە ڤایرۆسی جگەر جۆری C و ڤایرۆسی تامیسكە و هەتا ڤایرۆسی ئایدزیش تا رادەیەك.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه