.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















سوودە تەندروستییەكانی هەنگوین
هەنگوین Honey تەنها خۆراكە كە هەموو مادە خۆراكییە گرنگەكان كە پێویستن بۆ ژیان لەخۆدەگرێت لە شەكرەكان، كانزاكان، ڤیتامینەكان،ئەنزیمەكان، مادە دژەئۆكسانەكان. لە سەردەمی میسری كۆندا هەنگوین وەكو دەرمان بەكارهاتووە، هەروەها لەكاتی جەنگی جیهانی یەكەمدا هەنگوین لەگەڵ زەیتی جگەری نەهەنگ تێكەڵكراوە و بۆ سارێژكردنی برینی سەربازەكان سوودی لێ وەرگیراوە. هەنگوین بۆ هەموو كەسێك سوودبەخشە، تەنها ئەوانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە نابێ بڕی زیادی هەنگوین بخۆن، هەروەها وا باشە كە ئافرەتی دووگیان هەنگوینی خاو نەخوات، بەڵكو باشترە كە هەنگوینی پاستیوریزكراو Pasteurized بۆ خواردن بەكاربێنێت. هەنگوینی گەرمكراویش سوودی كەمترە لە هەنگوینی خاو. هەنگوین گەلێك سوودی تەندروستی هەیە كە گرنگترینیان بریتین لە: هەنگوین دژی كەڕووەكان كاریگەری هەیە، وەكو دەرمانێكی ئارامبەخش كاردەكات، یارمەتی هێشتنەوە كانزای كالسیۆم لە لەشدا دەدات، دژی بەكتریا كاریگەری هەیە، هەنگوین بەرگری لەش تا رادەیەكی زۆر بەهێزدەكات. هەروەها هەنگوین لەگەڵ گەلێك مادەی تردا تێكەڵ دەكرێت و بۆ مەبەستی پزیشكی جیاواز سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ نموونە، بۆ چارەسەركردنی كۆكە و هەڵامەت و كڕانەوەی قوڕگ، بۆ كۆنترۆلكردنی نیشانەكانی رەبو لە هەناسەتەنگی و كۆكە، بۆ چارەسەركردنی سووتانەوەی پێست و كولبوونی دەم، بۆ هێوربوونەوە لەكاتی هەڵچووندا، وەكو شێداركەرەوەی پێست بەكاردێت، تێكەڵكردنی هەنگوین و شیرەی گێزەر زۆر بەسوودە بۆ پاراستنی تەندروستی چاو و كرداری بینین لە تاریكی و رووناكی بەهێزدا.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه