.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






چیرۆكى یه‌كه‌م
چــیرۆكـى ژیــان
ژیان چیرۆكێكه سه‌ره‌تاكه‌ى به گریانى منداڵانه ده‌ست پێده‌كات
و، كۆتاییه‌كه‌شى بۆ هه‌موو كه‌س به بێده‌نگى و بآ ئاگایى كۆتاییى دێت.
له‌كاتى هاتنمان بۆ ئه‌م دونیایه هه‌موو ئاگایان له هاتنمان هه‌یه‌و، خۆیان بۆ پێشوازییه‌كى گه‌وره له كۆرپه‌یه‌كى بآ تاوان ئاماده ده‌كه‌ن.
هه‌موو چاوه‌رِێى هاتنه دونیاى تاكێكى نوآ ده‌كه‌ن.
چه‌ند جوانه به‌لایانه‌وه یه‌كه‌م گریانى منداڵێك و، چه‌ند خۆشحاڵن له هاتنى كۆرپه‌یه‌كى بآ تاوان بۆ ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌یان.
به‌ڵام چه‌ند غه‌مگینه و بآ ئاگا له‌وه‌ى كه هه‌ر كاممان به كۆڵێك تاوانه‌وه ئه‌م دونیایه به‌جآ ده‌هێڵین.
هیچكاممان هه‌واڵمان له ساتى مردن نی‌یه و هیچ كاتێكیش بۆ چاوه‌رِێى مردن دانانیشین،
ته‌نها ساتێك كه له بیرى مردن داین، سات و كاتى ته‌نیایى و غه‌مه‌كانمانن.
له ساتى كۆتایى ژیان له‌وانه‌یه كه‌سانێك بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م له غه‌مى له‌ده‌ستدانى ئێمه‌دا بگرین.
به‌ڵام دواى مانگان و ساڵان ده‌درێینه ده‌ستى فه‌رامۆشییه‌وه
له گۆرِستانێكى خامۆش و بآ نوور، كه بێده‌نگى تێیدا هه‌والڕ له مردووانێك ده‌دات
كه رۆژێك له‌م دونیایه‌دا ده‌ژیان و له نێوان كۆرِ و كۆمه‌ڵانى مرۆڤه‌كان ئاماده بوون.
كه‌مێك بیر بكه‌نه‌وه كه بۆچى ئێمه به بآ تاوان پآ ده‌خه‌ینه ناو ئه‌م دونیایه‌وه و به پیسى له‌م دونیایه ده‌رده‌چین؟!
بۆچى ژیانى هه‌موومان به گریان ده‌ست پێده‌كات و مردنیشمان بآ ئاگا و به بێده‌نگى كۆتایى دێت؟!
ئایا تا به ئێسته كه‌ستان بینیوه له‌كاتى مه‌رگدا هاوار بكات و بڵآ: "من مردم " و به ژیانى له‌م دونیایه‌دا كۆتایى بهێنێت؟!
به دڵنیاییه‌وه تا به ئێسته نه‌مان بینیوه، هه‌ڵبه‌ته له‌وانه‌یه كه‌سانێك كه خۆیان ده‌كوژن و خۆیان كۆتایى دێنن به ژیانیان به‌ر له مردن قسه‌یه‌ك بكه‌ن.
سه‌رنجدان له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه هه‌ندآ شتمان بیر ده‌خاته‌وه...
ده‌توانین به‌م شێوه‌یه وه‌ڵام بده‌ینه‌وه كه له كاتى هاتنه دونیامان
به‌زۆر ئێمه‌یان هێنایه دونیاوه و، ئاگامان له‌وه نه‌بوو كه برِیاره چى رِوو بدات!
له‌وانه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ى كه له به‌هه‌شت فرِێیان داینه ده‌ره‌وه و دوور خستنه‌وه‌مان بۆ ئه‌م دونیایه، به گریانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ین به ژیان كردن..!!
له‌وانه‌یه هى ئه‌وه بێت كه ده‌زانین به هاتنمان بۆ ئه‌م دونیایه ره‌نگ و بۆى ئاسایش و ئارامى نابینین..!!
هه‌روه‌ها له ساتى مردنمان كه به بێده‌نگى له‌م دونیایه ده‌رِۆین،
له‌وانه‌یه هى ئه‌وه بێت كه ئاگامان له‌وه هه‌یه كه برِیاره بگه‌ینه ئارامى و ئاسایشى هه‌تا هه‌تایى....!!
له‌وانه‌یه گه‌روومان له كاتى مردن‌دا به كلیلى هه‌ڵه و گوناهه‌كانمان قوفلڕ درابێت، تاوه‌كو نه‌توانین خه‌ڵكانى تر ئاگادار بكه‌ینه‌وه.
زۆر سه‌یره به گریانێكى شادى هێنه‌ر بۆ ئه‌وانى تر دێینه دونیاوه و به بێده‌نگییه‌كى غه‌مگینه‌وه بۆ ده‌وروپشته‌كانمان له دونیا ده‌رده‌چین.
چیرۆكى دووه‌م
ئه‌گه‌ر هه‌موو ناخۆشییه‌كان به جوانى بخه‌ینه لاى یه‌ك ئه‌وا....
منداڵێكى بچوك باسى ده‌كرد بۆ دایكى كه چۆن هه‌موو شته‌كان گرفتیان تێدایه و جێى رِه‌خنه و قسه و له‌سه‌ر كردنن: قوتابخانه، خێزان، هاورِێیان و ....
له‌م كاته‌دا دایكى خه‌ریكى دروستكردنى كێك بوو له منداڵه‌كه‌ى پرسى، ئایا حه‌زت له كێك هه‌یه؟
ئه‌ویش وه‌ڵامى دایه‌وه: به‌ڵـآ.
دایكى وتى: ئه‌ى رِۆن چى؟ ده‌خۆى؟
كورِه‌كه‌ى وتى: نا..
دووباره دایكى پرسى: ئه‌ى ئێسته بڵآ دوو هێلكه‌ت بده‌مآ چى؟
- نا! دایه‌گیان....
ئه‌ى ئارد چى؟ حه‌زت له ئارد هه‌یه؟
- ناوه‌ڵا دایه‌گیان، به‌م شتانه تێك ئه‌چم.
ئه‌وجا دایكى وتى: به‌ڵآ رۆڵه‌گیان، هه‌موو ئه‌م شتانه به ته‌نیایى ناخۆش دێنه به‌رچاو! به‌ڵام كاتێك به دروستى پێكه‌وه تێكه‌لڕ بكرێن، كێكێكى به‌تامیان لێ‌دروست ده‌بێت.
خواى گه‌وره‌ش به‌م شێوه‌یه كار ده‌كات. زۆركات پێمان سه‌یره بۆچى خواى گه‌وره ده‌بێت بهێڵێت به‌مشێوه‌یه ئێمه ده‌ورانێكى قورس و گران تێپه‌رِێنین. به‌ڵام ئه‌و ده‌زانێت كاتێك ئه‌م هه‌موو نارِه‌حه‌تییانه به دروستى پێكه‌وه بیانخه‌ینه لاى یه‌ك، ئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌میشه باشه!
ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه ده‌بێت ئێمه متمانه‌ى پێبكه‌ین، له كۆتاییدا ئه‌مانه هه‌موو پێكه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌نجامێكى زۆرباش. به‌و مه‌رجه‌ى ته‌نها متمانه‌ى پێبكه‌ین.
چیرۆكى سێیه‌م
له تایبه‌ته‌مه‌ندییه‌كانى ئه‌م ده‌یه‌یه‌ى ئێمه.....
له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌م ده‌یه‌ى ئێمه، یه‌كێكیان تێكچوون و فاشیل بوونى جیله‌كانه. خراپ لێمان تێمه‌گه‌ن. مه‌به‌ست له‌مه واته، رووكه‌شى و ساده‌بوونى ئه‌م جیله‌یه، واته پوچ، واته بآ ناوه‌رِۆك، واته كه‌فى سه‌ر ئاو ... ئێسته پێتان ده‌ڵێم بۆچى؟
له خۆمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین. هه‌ر ئه‌م (ئێمه)یه، ئه‌و لاوانه‌ى كه له ده‌وروبه‌رى 20 ساڵیدان. جا ئیتر زیاتر یان كه‌متر گرنگ نی‌یه. گرنگ ئه‌وه‌یه له به‌هارى ته‌مه‌نمانداین، واته به پێى دانپێدانانه‌كانى هه‌موو پیره‌ژن و پیره‌پیاوه‌كانمان باشترین ساڵه‌كانى ته‌مه‌نمان.
برِوانن (به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ر په‌ره‌گرافێك رامێنن ...)
- گه‌وره‌ترین داڵغه‌كانى ژیانمان چین؟ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون؟ بوون به به‌رپرس؟ به‌ناوبانگ بوون؟ یاخود سایتێكى شه‌خسى له ئه‌نته‌رنێت درووست بكه‌ین و خه‌ڵكى تر سوودى لىَ ببینێت...؟!
- گرنگترین كارێك كه دێت به مێشكماندا و ده‌بێت ئه‌نجامى بده‌ین، چییه؟ چوونه زانكۆ؟ خوێندن تاوه‌كو پله‌ى دكتۆرا و پرۆفیسۆرى؟ یاخود ئه‌مشه‌و نووسینه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى به‌یانیمان؟!.
- چه‌ند كتێبمان خوێندووه‌ته‌وه؟ چ كتێبێك؟ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى پۆلى سێى ناوه‌ندى؟ هێرى پاتێر و ئه‌كسیر جادو؟ یاخود چۆنییه‌تى دۆزینه‌وه‌ى هاورِآ (كورِ و كچ)؟...
- واده‌زانین چه‌نده تواناى ئیش كردنمان هه‌یه؟ له رۆژێكدا چه‌ند كاتژمێر؟ و چ كارێكیش؟ كرِینى نان له‌وسه‌رى كۆڵانه‌كه؟ چاك كردنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى یارى برا بچوكه‌كه‌مان؟ یارمه‌تیدانى دایكمان له شۆرینى قاپه‌كان؟ یاخود درووستكردنى گروپێكى زانستى له‌گه‌لڕ هاوپۆله‌كانمان؟!
وه‌ڵامى ئه‌مانه خۆمان بیانده‌ینه‌وه، یاخود ته‌نانه‌ت بیان نووسین. ئه‌نجامێكى سه‌یرى هه‌یه!
به‌ڵام من (زۆر دوور نا، هه‌ر ئه‌م دوو سآ ده‌یه‌یه‌ى كۆتایى) گه‌نجى وام پآ شك دێت كه گه‌وره‌ترین داڵغه‌ى دڵیان به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى " لااله الا الله " بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له دوورترین خاڵى ئه‌م سه‌رزه‌وییه‌ش بوو بێت.
گه‌نجى وام پآ شك دێت كه گرنگترین ئیش و كاریان، گۆرِینى رێچكه‌ى مێژووى چه‌ندهه‌زار ساڵه‌ى مرۆڤایه‌تى بوو. ده‌یانویست به ده‌ستى به‌تالڕ، ئه‌و دونیا تاریك و جاڵجاڵۆكه‌ییه رزگار بكه‌ن و تیشكى هیواى تێدا بگێرِنه‌وه.
مه‌لاى وا ده‌ناسم كه له ته‌مه‌نى لاوێتیدا ته‌نها 200 هه‌زار لاپه‌رِه ئه‌ده‌بیاتى رۆژئاواى خوێندووه‌ته‌وه، ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه حه‌زى لێى بووه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ستى ده‌كرد بۆ رووبه‌رِوو بوونه‌وه له‌گه‌لڕ جیهانى ئه‌مرِۆى رۆژئاوا ده‌بێت ئاگادارى بیرى ئه‌وان بێت.
گه‌نجى بیست و سآ ساڵه‌ى وا ده‌ناسم كه به‌وپه‌رِى شه‌هامه‌ته‌وه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كى گه‌وره‌ى له ئه‌ستۆ ده‌گرت و زۆر به باشیش رِاى ده‌په‌رِاند.
ئێستاش گه‌نجى وا هه‌یه له‌م گه‌نده‌ڵییه‌ى كه هه‌موو كون و قوشبنێكى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ى گرتووه‌ته‌وه، به‌و په‌رِى دڵسۆزییه‌وه كاره‌كانى راده‌په‌رِێنێت و پێشكه‌وتنێكى زۆریشى پێوه دیاره.
به‌ڵآ گه‌نجى وا ده‌ناسم كاتێك له‌دواى بیست و چوار كاتژمێر كار كردن له‌سه‌ر یه‌ك، چه‌ند خوله‌كێك خه‌وى لێده‌كه‌وت، هه‌زار قسه‌ى به‌خۆى ده‌وت....
نامه‌وآ دادگایه‌ك رێك بخه‌م و خێرا جیلێك سزا بده‌م و جیله‌كه‌ى تر به بآ تاوان به‌رِآ بكه‌م. ئه‌م كاره ئه‌ده‌مه ده‌ستى خۆتان!
نازانم جیلى ئێمه و جیلى دواى ئێمه، كه ئیتر له‌به‌رده‌م كۆمپیۆته‌ر و ته‌له‌فزیۆندا خه‌ریكه گه‌وره ده‌بێت، به‌ره‌و كوێوه ده‌رِوات. (جیلى ئێمه خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ى بۆ رێك كه‌وتبوو كه هه‌م له‌ناو خۆلڕ یارى بكات و هه‌میش له‌به‌رامبه‌ر كۆمپیۆته‌ر دابنیشێت. به‌ڵام جیلى دواى ئێمه كه ئیتر ته‌نها له‌به‌رده‌م كۆمپیۆته‌ر داده‌نیشێت...؟!!) هیچكات به‌رامبه‌ر داهاتوو ره‌شبین نیم، به‌ڵكو زۆر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌م هه‌یه كه ئه‌م جیله، مێژوویه‌كى نه‌برِاوه درووست ده‌كات، ئه‌گه‌ر .....!!
چیرۆكى چواره‌م
ئه‌و ئاسنگه‌رێك كه خواى گه‌وره‌ى زۆر خۆشده‌ویست
ئاسنگه‌رێك هه‌بوو له‌گه‌لڕ ئه‌و هه‌موو ژان و ئازار و نه‌خۆشییه جۆراوجۆرانه‌ى كه پێیانه‌وه ده‌یناڵاند، له ناخى دڵه‌وه خواى زۆر خۆشده‌ویست.
رۆژێك یه‌كێك له هاورِێكانى كه باوه‌رِى به خوا نه‌بوو، لێى پرسى: "تۆ چۆن ده‌توانى خوایه‌كت كه ئه‌م هه‌موو ژان و ئازاره‌ى كردووه‌ته به‌شت خۆش بوێت؟ "
ئاسنگه‌ره‌كه سه‌رى دانه‌واند و وتى: "كاتێك كه ده‌مه‌وآ به ئاسن شتێك درووست بكه‌م، پارچه ئاسنێك ده‌خه‌مه ناو كوره‌كه‌وه، دواتر ده‌یخه‌مه سه‌ر سندانه‌كه و ده‌ى كوتم تاوه‌كو به دڵى خۆم شێوه‌یه‌كى لىَ درووست ببێت. ئه‌گه‌ر به دڵى خۆم شتێكى لىَ درووست بوو، ئه‌وكات ده‌زانم كه شتێكى به كه‌ڵكه یان نا، ئه‌گینا ده‌یخه‌مه ئه‌و لاوه و فرِێى ئه‌ده‌م. هه‌ر ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه به‌رده‌وام له قاپى خواى گه‌وره داوا بكه‌م و بپارِێمه‌وه خوایه‌گیان! بمخه‌ره ناو كوره‌ى ئازار و ژانه‌كانه‌وه، به‌ڵام مه‌مخه‌ره ئه‌و لاوه و فرِێم مه‌ده "
برِیاره‌كانى خواى گه‌وره شاراوه‌ن و دیار نین، به‌ڵام به‌رده‌وام له قازانجى ئێمه‌دان.
چیرۆكى پێنجه‌م
هاورِێیه‌تى........
دوو هاورِآ به پێیان له بیابانێكدا رێگایه‌كیان گرتبووه به‌ر، له‌رِێ له‌سه‌ر بابه‌تێك جیاوازى كه‌وته نێوانیان و كه‌وتنه موناقه‌شه كردن، یه‌كێكیان به توورِه‌ییه‌وه زلله‌یه‌كى له نێوچاوانى ئه‌وى تریانى دا.
ئه‌و هاورِێیه‌ى كه زلله‌كه‌ى پێكه‌وتبوو، زۆر دڵى شكا و بآ ئه‌وه‌ى شتێك بڵێ له‌سه‌ر خۆڵى بیابانه‌كانى نووسى:
"ئه‌مرِۆ باشترین هاورِێم زلله‌یه‌كى له نێوچاوانم دا ".
ئه‌م دوو هاورِێیه پێكه‌وه درێژه‌یان به رِۆیشتنه‌كه‌یان دا و گه‌یشتنه ئاوه‌دانییه‌ك. برِیاریاندا كه‌مێك بمێننه‌وه و، له پالڕ حه‌وزێكى ئاو پشووێك وه‌ربگرن، له‌پرِ ئه‌وه‌یان كه زلله‌كه‌ى پێكه‌وتبوو، پێى هه‌ڵخلیسكا و كه‌وته ناو حه‌وزى ئاوه‌كه، ئه‌وه‌نده‌ى نه‌مابوو بخنكآ كه هاورِێكه‌ى خێرا هات یارمه‌تى دا و رزگارى كرد.
دواى ئه‌وه‌ى كه له خنكان رزگارى كرد، تاشه به‌ردێكى هه‌ڵكۆڵى و ئه‌م رسته‌یه‌ى نووسى: "ئه‌مرِۆ باشترین هاورِێم گیانمى رزگار كرد "
هاورِێكه‌ى به سه‌رسورِمانه‌وه لێى پرسى: له‌دواى ئه‌وه‌ى كه به زلله‌كه دڵتم شكاند و ئازارم داى، تۆ ئه‌و رِسته‌یه‌ت له‌سه‌ر خۆڵى بیابانه‌كه نووسى، به‌ڵام ئێسته ئه‌م رِسته‌یه له‌سه‌ر تاشه به‌ردێك هه‌ڵده‌كۆڵى و ده‌ینووسی؟
ئه‌وى تر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى كرد و وتى: كاتێك كه‌سێك ئێمه ئازار ده‌دا، ده‌بێت له‌سه‌ر خۆڵى بیابانه‌كان بنووسین، تاوه‌كو باى به‌خشین و به‌زه‌یى رِه‌ش و پاكى بكاته‌وه. به‌ڵام كاتێك كه‌سێك سۆز و میهره‌بانییه‌ك به‌رامبه‌رمان ده‌نوێنآ، ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ردێك بینووسین تاوه‌كو هیچ بایه‌ك نه‌توانێت له بیرمان بباته‌وه.
نوسینی: جه‌مال موحه‌ممه‌د
نوسینی پەیام
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه