.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

دایكی مه‌لا ئومێد ره‌سوڵ، هه‌میشه ده‌می بهدوعاكردنو پاڕانهوهبوو، بۆ خۆشیی ژیانی ئه‌ودنیای كوڕه «شه‌هیدو به‌ئه‌شكه‌نجه كوژراوه بێ گۆڕ‌و كفنه‌كه‌ی»، كه‌چی، ئومێد، هه‌فته‌ی رابردوو‌و،...
ئێواره‌یه‌كی درهنگو پاش هه‌شت ساڵ، سهرنگومبوون، له‌نێو بازاڕی قه‌ڵادزێدا پهیدابویهوه. ئه‌م گه‌نجه گه‌ڕاوه‌ی نێو تاریكایی زیندان، له‌به‌ر تێكچوونی باری جهستهییو ده‌روونیی، نه‌یتوانیوه ماڵ‌و كه‌سوكاری بدۆزێته‌وه..
ئێستاش له‌بری ئاهه‌نگ گێڕان‌و خۆشی‌و شادیی ئازادبوون، بهدهستوقاچ شكاویو ده‌روونێكی ئاڵۆز‌و نائارامه‌وه، له‌نه‌خۆشخانه‌و له‌ژێر چاره‌سه‌ری ئارامبهخشدا كه‌وتووه.
ده‌ستگیركردنی ئومێد
كه‌سوكاری ئومێد ره‌سوڵی ته‌مه‌ن 26ساڵ، كه نیشته‌جێی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێی باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانین، بۆ ئاوێنه‌یان گێڕایه‌وه «ئومێد، له 13/5/2000دا، له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سی سه‌ر به‌ده‌زگای پاراستنی پارتی، ده‌ستگیركراوه‌و براوه بۆ شارۆچكه‌ی دیاناو له‌وێشه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی مه‌سیف». به‌قسه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ئومێد له‌ده‌می ده‌ستگیركردنیدا، پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بووه، هۆكاری دهستگیركردنو گواستنه‌وه‌شی بۆ مه‌سیف، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حیكایه‌تێك كه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ، كه یه‌كه‌مجار له‌قه‌ڵادزێ پزیسكی ههڵیكردو ئاگرئاساو زۆر به‌خێرایی هه‌موو كوردستانی گرته‌وه. ئومێد كه پاش به‌كارهێنانی داوده‌رمانی هێوركه‌ره‌وه، بۆ ئاوێنه هاته‌گۆ، جه‌خت ده‌كاته‌وه «هه‌شت ساڵه له‌ژێر جۆره‌ها ئه‌شكه‌نجه‌و له‌نێو زیندانی ئینفرادیدا بووه». له‌باره‌ی هۆكاری گرتنهكهشییهوه، باسی له‌وه‌كرد «سه‌عاتێكی كڕیوه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا هی میرخان بووه، هه‌ر كه ده‌زگای پاراستنیش له‌قه‌ڵادزێ به‌مه ده‌زانن، ده‌كه‌ونه پلاندانان بۆ گرتنی». ئومێد، كه به‌مه‌لا ئومێد ده‌ناسرێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی «ئازارێكی كوشنده‌ی هه‌یه»، هێشتا ئه‌وه‌ی بیره كه «براده‌رێكی به‌ناوی دهعوهتكردنهوه بردوویه‌تی بۆ سۆران‌و له‌وێش ته‌سلیمی ئاسایشی سۆران كراوه‌و پاش كه‌مێك پرسیار‌و لێكۆڵینه‌وه، خۆی له‌گرتووخانه‌ی مه‌سیفدا بینیوه‌ته‌وه».
حیكایه‌تی مه‌رگی ئومێد
هه‌ر كه مه‌لا ئومێد، له‌قه‌زای سۆران ده‌ستگیركراوه، كه‌سوكاری كه‌وتوونه‌ته هه‌وڵدانی دۆزینه‌وه‌و دواتریش ئازادكردنی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌ی یه‌كێتی، تۆمه‌تباركرابوو به‌كوشتنی میرخان، زۆر له‌گیراوه ئاساییه‌كان جیاوازبووهو هیچ كه‌س له‌وانه‌ی به‌دوایدا گه‌ڕاون، نه‌یانتوانیوه له‌گرتووخانه یاسایی‌و ئاشكراكاندا بیدۆزنه‌وه. محه‌مه‌د عه‌لی كه خاڵۆزای مه‌لا ئومێده، باس له‌وه‌ده‌كات، دوای گه‌ڕانێكی زۆر‌و بێ هیوابوون له‌دۆزینه‌وه‌ی ئومێد، سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر ئه‌وانه تۆماركردووه، كه ده‌ستیان له بهگرتدانیدا هه‌بووه‌و ژماره‌یان 4كه‌س بووه، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری ئاسایش‌و دادگای سلێمانی، سزای هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه، وه‌رگرتنی 500دۆلار پاره‌بووه، لێیان بۆ ماڵی ئومێد، تا بیكه‌نه مه‌سره‌ف لهگهڕانیاندا بۆ دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان. ئه‌بوبه‌كر ره‌سوڵ، كه برای ئومێده، بۆ ئاوێنه‌ی گێڕایه‌وه، ئه‌وان لهسۆراغكردنی كوڕه‌كه‌یاندا «خانووه‌كه‌یان فرۆشتووه، دنیایان تهی كردووه، ده‌ستیان به‌پشتێنی چه‌ندین به‌رپرسدا كردووه، به‌ڵام یه‌ك له‌وانه‌ی كه ناسراوو ده‌ستڕۆشتووه لای پارتی، پاش سۆراغكردنی، پێیوتوون: دوای گرتنه‌كه‌ی ئومێد، له‌گرتووخانه‌دا به‌رگه‌ی نه‌گرتووه‌و مردووه‌و ئیتر به‌دوایدا مه‌گه‌ڕێن».
ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندان
به‌قسه‌ی ئومێد ره‌سوڵ، ئه‌وكاته‌ی كه‌سوكاری وایانزانیوه مردووه‌و فاتیحه‌یان بۆ رۆحی ناردووه، ئه‌و، له‌زیندانی مه‌سیفدا «به‌سۆنده لێیدهدراو جگه له‌وه‌ی ئوتوی گه‌رمیان ده‌خسته سه‌رپشتی، نینۆكهكانیشیان ده‌رهێناوه». ئێستا ئه‌م كوڕه گه‌نجه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دانه‌كانی شكێنراونو شه‌ویلگه‌كانی ده‌رچوون، زۆر به‌ئاسته‌م نانی بۆ ده‌خورێت، قاچه‌كانی چاڵ‌و چۆڵی تێكه‌وتووه‌و به‌زمانێكی تێكشكاوه‌وه وتی «لێدان‌و ئازاردانم هه‌بوو، جار هه‌بوو به دوو رۆژ نانیان نه‌ده‌دامێ، نه‌یان ده‌دامه به‌رخۆر، له‌ژورێكی ته‌نگه‌به‌ردا ژیانم به‌سه‌ر ده‌برد، جارێك زۆریان لێدام.. وامزانی ده‌مكوژن.. چه‌ندینجار له‌هۆش دهچوومو نه‌مده‌زانی چیم به‌سه‌رهاتووه تا به‌هۆش ده‌هاتمه‌وه».
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئومێد
شه‌وی 5/10/ 2008، ئومێد بهچاوبهسراوی هێنراوه‌ته قه‌ڵادزێ‌و له‌ناو بازاڕ ئازادكراوه «به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆشو عه‌قڵی له‌ده‌ستداوه، ماڵی خۆیانی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌و له‌نێو مزگهوتو پاركدا نوستووه». سبه‌ی كه خه‌ڵك بینیویانه‌و ناسیویانه‌ته‌وه، ته‌له‌فۆنیان بۆ كه‌سوكاری كردووه. براو ئامۆزاكانی ئومێد، هێمایان بۆ ئه‌وه‌كرد، كه پێیان سه‌یربووه، ئومێد.. كه لای ئه‌وان مردوو بووه، بێته‌وه بۆ شار‌و بۆ لای كه‌سوكاری خۆی. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئومێد وه‌ك چۆن گیراوێكی ئاسایی نه‌بوو، هه‌روا بهئاساییو به‌له‌ش ساغی به‌رنه‌دراوه «پۆلیس‌و ئاسایش به‌زۆر گرتوویانه، كه ته‌سلیمی كه‌سوكاریشیان كردۆته‌وه، دایك‌و خوشكه‌كانی نه‌ناسیوه‌ته‌وه، كه ساڵانێكه خه‌فه‌ت بۆ مه‌رگی ده‌خۆن». فاتمه مه‌حمود، كه ژنێكی به‌ته‌مه‌نه‌و دایكی ئومێده، مێرده‌كه‌ی پێشگیرانی كوڕه‌كه‌ی مردووه‌و سێ كچ‌و چوار كوڕی هه‌یه، ده‌ڵێت «من ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌م له‌نێو گۆڕه‌وه بهاتایه‌ته‌وه، بیری ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد كوڕه‌كه‌م ببینمه‌وه، زۆر داوای ته‌رمه‌كه‌یم كرد، كه‌چی وتیان نا‌توانیت بیبینیت، ده‌مویست ته‌نها ئه‌و خاكه ببینم كه به‌سه‌ر كوڕه‌كه‌مدا دراوه، به‌ڵام بێ هوده‌بوو. كاتێكیش كه هێنایانه‌وه ماڵه‌وه ماڵمان وه‌ك رۆژی حهشربوو، له‌تاو گریان‌و هاتو هاوار».
فاتمه، مه‌راقی ئه‌وه‌ی هه‌یه «وا كوڕه‌كه‌میان شێت كردبوو، منی نه‌ده‌ناسییه‌وه. ده‌موت، وه‌ره لام دایكتم، ده‌یوت تۆ هیچی من نیت من كه‌سم نییه. خۆزگه یاسا هه‌بوایه‌و لێپرسینه‌وه‌ی بكردایه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی سزابدایه كه بێ هۆ، كوڕه‌كه‌ی منیان به‌م ده‌رده بردووه‌و شێتیان كرد». ئه‌م ژنه باسی له‌وه‌شكرد «بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئومێد، خانوومان فرۆشت‌و بووینه كرێچی، دوای گیرانی كوڕه‌كه‌شم یه‌كێتی مووچه‌كه‌یان بڕی‌و ساڵانێكه به‌كۆمه‌كی خزمانم ده‌ژیم».
ئێستا فاتمه، جگه له‌غه‌می نه‌بوونی، غه‌می نه‌خۆشی كوڕه‌كه‌شی بۆ زیادبووه‌و ده‌ڵێت «ئێستا كوڕه‌كه‌م هۆشی وه‌ك جاران نه‌ماوه‌و به ده‌رزی ئارامبه‌خش ژیان به‌سه‌رده‌بات. له‌كۆتاییدا، ئه‌بوبه‌كری برای ئومێد، هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد «به‌ر له‌ئازادكردنی، ده‌رزییه‌كی لێدراوه، ده‌ترسین هی ژههربێتو دواتر بیكوژێت».
ئا: نه‌جیبه محه‌مه‌د
سه‌رچاوه: ئاوێنه
نوسینی پەیام
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
