.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌تپارێزن له نه‌خۆشی زستانه
ئاماده‌کردنی / سیروان
وه‌رزی زستان یه‌کێکه له‌و وه‌رزانه‌ی که مرۆڤ زۆر جار توشی هه‌ندێک نه‌خۆشی دێت وه‌ک هه‌لامه‌ت و کۆخه‌و چه‌ندانی تر که ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که مرۆڤ بێزار بێت و پشت ببه‌ستێت به ده‌مان بۆیه زۆر له لێکۆلینه‌وه‌کان تاکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که چه‌ند جۆره خواردن هه‌یه مرۆڤ ده‌پارێزن له‌م نه‌خۆشیانه له وه‌رزی زستان و بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کین بۆ دوور بون له باری ناته‌ندروستی و دوور بوون له ئه‌نفلۆنزا جیاوازه‌کان بۆ یه پزیشکه‌کان هۆژداری ده‌ده‌ن به به‌کارهێنانی ئه‌م مادانه یان خواردنانه‌ی که ده‌تپارێزن له‌م نه‌خۆشیانه ئه‌مانه‌ش
پیاز و بیبه‌ر :
سودی ئه‌مانه بۆ مرۆڤ تا ئێستا سنوردار نه‌کراوه له‌لایه‌ن بزیشکان و پسپۆران بۆیه به‌کارهێنانیان ده‌بێته مایه‌ی دوور بوون له نه‌خۆشیه زستانیه‌کان لێکۆلینه‌وه زانستی و پزیشکیه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه که پیاز چه‌ندین پێک هاته‌ی زۆر به‌هێزی تیایه بۆ به‌رگری کردن له نه‌خۆشیه‌کان وهه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌ره بۆ چاره‌سه‌ر ی نه‌خۆشیه‌کان و به‌هێز کردنی هه‌ندێک له خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ ، بۆیه خواردنی به‌رده‌وام و رۆژانه نیو پیاز مرۆڤ دوور ده‌کاته‌وه له توش بوون به نه‌خۆشیه‌کان .
هه‌روه‌ها بیبه‌ری یه‌کێکه له‌و مادانه‌ی که یارمه‌تی ده‌ره بۆ چالاک کردنی خوێن و هاتوچۆی له نێو ده‌مارو خانه‌کانی له‌ش هه‌روه‌ها بیبه‌ری سه‌وز که ده‌وله‌مه‌نده به ڤیتامینه‌کان ئه‌مه‌ش واده‌کات که به‌رگری کارێکی چاک بێت له رێگه‌ی بلاو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌کانی نه‌خۆشی و توش بونیان ،
شۆربه‌ی مریشک و سه‌وزه‌وات :
بیرتان نه‌چێت که سه‌وزه‌وات یه‌کێکه له‌و مادانه‌ی که توانای کوشتن و له ناو بردنی به‌کتریا و خانه‌کانی نه‌خۆشی هه‌یه له نێو گه‌ده‌دا ، بۆیه پزیشکان ئامۆژگاری ئه‌وه‌مان ده‌که‌ن که رۆژانه شۆربه‌ی مریشک و سه‌وزه‌وات به‌کاربهێنین ،
لیمۆ و پرته‌قال:
یه‌کێکه له و مادانه‌ی که تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه له زستاندا بۆ ته‌ندرستی مرۆڤ وه‌ک ده‌زانین که ده‌وله‌مه‌نده به ڤیتامین c که ئه‌م ڤیتامینه‌ش سودی زۆری هه‌یه بۆ له‌ش و و پێست بۆیه بزیشکان زۆر تاکید له‌سه‌ر به‌کارهێنایان ده‌کاته‌وه هه‌روه‌ها پرته‌قال که رۆژانه به‌کاربهێنرێت به‌لام به شێوه‌ی ته‌واو نه‌ک بکرێت به گیراوه چونکه به گیراوه سودی زۆری نامێنێت بۆ مرۆڤ که سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین سی یه بۆیه پزیشکان ئامۆژگاری به‌رده‌وام ده‌که‌ن بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م مادانه‌و دوور بونمان له نه‌خۆشیه‌کانی زستانان به هیوای ته‌ندروستییه‌کی باش بۆ هه‌موو لایه‌کتان .
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه