.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ندین فه‌توای جۆراوجۆر و سه‌یرو سه‌مه‌ره له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك
ده‌ركراون، به‌ڵام به‌شێك له‌و فه‌توایانه جێی سه‌رسوڕمانن و دژیهكییان له‌نێواندا هه‌یه و وامان لێده‌كات له پێویستی ده‌ركردنی ئه‌م جۆره فه‌توایانه بپرسین.
رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌نی" سعودی له‌راپۆرتێكیدا كه به‌دوو به‌ش بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه به‌و جۆره فه‌توایانه ده‌دات، كه تیایدا سوجده‌بردن له‌ناو یاریگادا و شوكردنی مامۆستا به شۆفێر حه‌رام كراون و هه‌ندێك له موفتییه‌كانی سعودییه فه‌توایان داوه كه چه‌پڵه حه‌ڵاڵه و یۆگا حه‌رامه، سهردۆزین بۆ پیاو و تێكه‌ڵاوی ژن و پیاوانیش له كاتی كاركردندا رێپێدراون.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه سیاسه‌تیش هاتۆته سه‌ر هێڵی فه‌تواكان، به‌تایبه‌ت له‌سودان كاتێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیفتا دوو فه‌توای ده‌ركرد یه‌كێكیان بهحهرامكردنی سه‌فه‌ركردنی سه‌رۆكی سودان بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌به‌ر مه‌ترسی سه‌فه‌ره‌كه بۆ سه‌ر ژیانی، یهكیَكی تریشیان تایبه‌ته به خۆپیشاندان دژی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ویشی حه‌رامكردووه.
تێكه‌ڵاو بوون حه‌ڵاڵه و حه‌رامكردنی بیدعه‌یه
له یه‌كێك له‌و فه‌توایانه‌ی كه زۆرترین مشتومڕی لێكه‌وتۆته‌وه، فه‌تواكه‌ی شێخ ئه‌حمه‌د بن قاسم غامدی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مر به‌چاكه و نه‌هی له خراپه‌ی وڵاتی سعودیه‌یه كه وتی تێكه‌ڵاوبوون وشه‌یه‌كی به بیدعه كراوه‌و پیاو ده‌توانێت گوێ له گۆرانی ژنان بگرێت و بكێشێت به‌ناو شانیاندا و ژنانیش ده‌توانن سه‌ردانی دكتۆری پیاو بكه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بن.
چه‌پڵه لێدان حه‌ڵاڵه
د.عه‌بدولعه‌زیز بن فه‌وزان فه‌توایه‌كی داوه‌و چه‌پڵه‌لێدانی حه‌ڵاڵ كردووه‌و هاوكات چه‌پڵه‌ی كردووه به‌دوو به‌شه‌وه: چه‌پڵه‌ی حه‌رام، چه‌پڵه‌ی پێویست، به‌پێی فه‌تواكه كاتێك چه‌پڵه حه‌رام ده‌بێت كه بۆ هاندانی شه‌ڕو بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاست بێت یان بۆ تێكدانی كارێكی خێر بێت.
بن فه‌وزان ته‌نانه‌ت ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ئه‌وانه‌ی به‌ده‌نگی به‌رز قورئان ده‌خوێنن و نوێژكردن له‌وانی تر تێكده‌ده‌ن ئه‌وا ئه‌و قورئان خوێندنه‌ش حه‌رامه.
یۆگا حه‌رامه
ساڵی پار له مالیزیا فه‌توایه‌ك ده‌رچوو یۆگای حه‌رام كرد، به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو، پاشان خالید عه‌بدولڕه‌حمان جرعی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی خوێندن و خوێندنی باڵای زانكۆی مه‌لیك، دووباره ئه‌م فه‌توایه‌ی دووپاتكرده‌وه و پێیوابوو هۆكاری حه‌رامكردنی له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌م وه‌رزشه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی هه‌یه به ته‌ركیزی عه‌قڵ و ویژدانه‌وه و خاوه‌ن بنه‌مایه‌كی خوداپه‌رستییه و له هندییه كۆنه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه.
سینه‌ما حه‌رام و ته‌له‌فزیۆن حه‌ڵاڵه
خالید بن سعود بلیههد ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی سوننه له سعودیه له فه‌توایه‌كدا سینه‌مای به حه‌رام دانا، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیوایه سینه‌ما خۆشه‌ویستی و رۆمانسیه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه و تێكه‌ڵاوبوونی ژن و پیاو زیاتر ده‌كات و هاوكات ماچكردن و كاری تری نه‌گوجاو له‌ناو هۆڵه‌كاندا رووده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ته‌له‌فزیۆن ناگرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌ناڵ له‌خۆده‌گرێت كه به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر بڵاوده‌كه‌نه‌وه و هانی تێكه‌ڵاو بوون و كاری خراپ نادات.
شوكردنی مامۆستا به شۆفێره‌كه‌ی حه‌رامه
د.محه‌مه‌د نه‌جیمی سه‌رۆكی به‌شی خوێندنه ئیسلامییه‌كان له كۆلێژی مه‌لیك فه‌هد فه‌توایه‌كی ده‌ركردووه و ده‌ڵێت شۆفێران نابێت مامۆستا بێنن و حه‌رامه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی كاتی دامه‌زراوه كه ئه‌ویش هاتوچۆپێكردنی مامۆستاكهیه.
سوجده‌ی یاریزانان
د.ساڵح بن موقبل عه‌سیمی لهفهتوایهكدا سوجده‌ی یاریزانانی حه‌رام كردووه كه له‌دوای گۆڵكردن و له‌خۆشیدا له‌ناو یاریگا سوجده ده‌به‌ن و پێیوایه ئه‌و ره‌فتاره ناشرینكردنی ئیسلامه.
بن موقبل ده‌ڵێت سوجده وه‌سیله‌ی سوپاسكردنی خودا نییه له‌ناو یاریگادا و له موسوڵمانان زیاتر ناموسوڵمانه‌كان له‌و سوجده‌یه تێناگه‌ن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر یاریزانێكی موسوڵمان له خولێكی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌وروپادا سوجده به‌رێت ئه‌وا هانده‌رانی یانه‌كه وا ده‌زانن ئه‌مه سوپاسكردن و سڵاوه بۆ ئه‌وان و هانده‌رانی یانه‌كه‌ی تریش پێیانوادهبێت كه ئه‌مه سوكایه‌تیكردنه به‌وان و ئه‌مه‌ش به ره‌فتارێكی ناشرینی یاریزانێكی موسوڵمان داده‌نرێت كه ناشرینكردنی ئیسلامه.
سه‌رچاوه .shafaaq

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xoshbet
balam malayakany saudi yan har wlateky araby har yakaw biru ray xoyan haya

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش ئه‌زیزان سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان سه‌رکه‌وت و به‌خته‌وه‌ربن گوڵه‌کان به هیوای به‌رده‌وامیتان،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆش هاوڕێ گیان هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh be sarkawtuby azizm

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet babateki grnga


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی ئێوه‌ش خۆ ش هاوڕێیان سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان له‌ش ساخ و به‌خته‌وه‌ر بن هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ئه‌خوازم،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه