.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















پیاوێكی ئه‌مریكی پسپۆر له‌بواری به‌رنامه‌ڕێژی ئهلكترۆینیدا توانی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكی بخه‌ڵه‌تێنێت و وایان لێبكات كه كه‌ناڵی جه‌زیره په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رێكخروای قاعیده‌دا هه‌یه و له ئاماجی هێرشه "تیرۆیستی"ییهكانیان كه‌ناڵه‌كه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس هه‌واڵێكی گۆڤاری "پله‌یبۆی" ئه‌مه‌ریكی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا هاتووه ده‌نیس مۆنتگۆمری كه هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكییه و له ویلایه‌تی نیڤادا خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی بچوكه، توانیوێتی له ساڵی 2003ه‌وه قه‌ناعه‌ت به حكومه‌تی ئه‌مریكا بهێنێـت كه كه ناڵی ئاسمانی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی قاعیده‌دا هه‌یه و ئه‌و سه‌ركردانه له رێی نامه‌ی تهشفیركراوهوه كه‌ناڵه‌كه له ئامانجی هێرشه‌كانیان ئاگادر ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م كابرایه وا خۆی نیشانداوه كه ئه‌و نه‌بێت، كه‌سی تر ناتوانێت ئه‌و نامه تهشفیركراوانهی نێوان كه‌ناڵی جه‌زیره و سه‌ركرده‌كانی قاعیده شیبكاته‌وه، هه‌ر بۆیه له كۆتایی ساڵی 2003دا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكای له "هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆریستی" ئاگادار كردۆته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو گه‌شتی ئاسمانی هێڵی ئاسمانی فه‌ڕه‌نسا كه به‌سه‌ر زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیدا تێپه‌ڕ ده‌بوو، هه‌ڵوه‌شانده‌وه!
دواتر هه‌ندێك له كارمه‌نده‌كانی سی ئای ئه‌ی له كابرا ده‌كه‌ونه گومانه‌وه و توانیشیان له ساڵی 2004دا به هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌ره‌نسا، ناڕاستیی وته‌كانی ئاشكرا بكه‌ن.
دواتر ده‌نیس مۆنتگۆمری ئه‌وه‌نده به‌زوویی ده‌ستبه‌رداری كاره‌كه‌ی نابێت و جارێكی تر قه‌ناعه‌ت به به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌هێنێته‌وه كه ته‌كنه‌لۆژیاكه‌ی بۆ شیكردنه‌وه‌ی نامه نهێنییه‌كانی نێوان كه‌ناڵی جه‌زیره و سه‌رانی قاعیده كاریگه‌ره، هه‌ر بۆیه جارێكی تر و له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا گرێبه‌ستێك به بڕی سێ ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكادا ئیمزا ده‌كات، به‌ڵام كابرا چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا ئیفلاس بوونی خۆی راگه‌یاند و به‌تۆمه‌تی فێڵبازیشهوه له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوه.
سه‌رچاوه ده‌نگوباس

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ba xwa saxta chia insani wa ta sar boi naloe
dastt xosh be


له‌سه‌ر هێڵ نییه