❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بەختەوەری ژیان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-23 17:15:53

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

بەختەوەری ژیان

بەختەوەری ژیان

ئاماده‌کردنی / سۆرین 88

شادی و بەختەوەری هەستێكی خۆشە كە لە بە ئاگا بوون بە گەیشتنی یەكێك لە ئامانجەكان یان بە گەیشتن بە ئامانج و ئاواتێك هەستی پێ‌ دەكەین، غەم و ناخۆشیش حالەتێكی ناخۆشە كە بە هۆی بەدی نەهاتنی ئارەزویوكمان چەندان هۆكاری تر كە ئازارمان دەدەن هەستی پێ‌ دەكەین.لە دنیای پڕ جۆش و خرۆشی ئەمرۆ، هێوری دەرون و مێشك نیعمەتێكە كە هەمووان ئاواتی بۆ دەخوازن، لە راستیشدا یەكێك لە پێویستیە ئەساسیەكانی مرۆڤە چونكە بە هۆی ژیانێكی شاد و بیركردنەوی باشە كە مرۆڤ دەگاتە هاوسەنگی دەرونی ئەو كاتە كەس و كۆمەلگاش دەتوانن تەندروست بژین.
*رێگا بە خۆتان بدەن بۆ ئەوەی شاد بن.
بە دلنیایەوە لە ژیان سەركەوتنتان بە دەست هێناوەو حەزتان كردوە شاد بن و چێژی لێ‌ وەربگرن بەڵام لەوانەیە زۆر جار ورتە ورتێكتان لە مێشكی خۆتان گوێ‌ لێ‌ بوە كە ئێستا كاتی خۆشی و شادی نیە. مرۆڤ بونەوەرێكی وایە كە دەتوانێت یەك كاتدا زۆر لە جم و جۆل و هەستەكانی لە مێشكدا هەست پێ‌ بكات. هەر كات خۆتا ن لە خۆشیەكانی ژیان بێ‌ بەش بكەن واتا خۆتا لە ژیانێكی تەواو بێ‌ بەش كردوە. لێرەوەیە كە دەبێت پەیمان بە خۆتان بدەن؛ ئەویش ئەوەیە كە دەبێت بە پێی ئەو پەیمانە رێگە بدەنە خۆتان كە چێژ لە هەموو ئەو شتانە وەرگرن كە بە دلتلنەو دەبێتە جێی رەزامەندی ئێوە.
*شادی و بەختەوەری لە ژینگە بدۆزنەوە.
ئەوەندە نوقمی ژیانی رۆژانەتان مەبن كە واتان لێ‌ بێ‌ لە جوانی دنیای دەوروبەر غافل بن. هەر شتێك كە هێز و تواناتان پێ‌ ببەخشێ‌، دەتوانێت خۆشیشتان پێ‌ ببەخشێ‌.ئەو خالە بە سەرچاوەی ژیانی خۆتان و مندالەكانتان دابنێن.
*بە دوای هۆكاری سەرەكی شادی و بەختەوەریەوە بن.
چاوەروانی ئەوە مەبن كە بەختەوەری بە دوای ئێوەدا بێت،بەلكو ئێوە بە دوای ئەنجامدانی ئەو كارانەدا بگەرێن كە خۆشی و ئامانج ومانا دەبەخشێتە ژیانتان.بۆ نموونە زۆر باشە كە بەرنامەیەك بۆ ژیانی خۆتان بنووسن،بەرنامەیەك كە لەودا چەند خالێك هەبێ‌ كە خۆشی و شادی و بەختەوەری لە ئێوەدا زیندوو دەكاتەوە. وەك بەخشینی سۆزو خۆشەویستی، باش كردنی ئاستی تەندروستی، گرنگی دان بە پەیوەندیە هاورێیانەكانتان، بوونی كەسی خۆشەویست و جێی متمانە لە ژیانتان بەو شێوەیە ژیانێكی هەمەرەنگ بۆ خۆتان دروست بكەن.
*شادی بۆ خۆتان دروست بكەن.
ئەنجام دانی كارەكانی دەرەوەی ماڵ، رێك خستنی خەرجیەكانی خێزان و كرینی شت و مەك و پێداویستیەانی ماڵ لە كارانەن كە یارمەتی ئێوە دەدەن تا خۆتان بدۆزنەوەو بگەنە هەستی بروا بوون بە خۆتان و چێژ لەو هەستە وەرگرن.
*شادی و خۆشیەكانمان بەش بكەین.
بە بەش كردنی شادی و خۆشیەكانمان دەتوانین بەختەوەری لە ژیانی خۆمان زیاد بكەین، هاوكێشەیەكی سادەی تر ئەوەیە كە هەموو كات هەوڵ بدەین كەسی بەرامبەر پێ‌ بكەنین، تاقی بكەنەوە دەبینن چ هەستێكی خۆشتان دەبێت كاتێكی كەسی بەرامبەر خۆشحال دەكەن.
*گرنگی بە هەستەكانی ناختان بدەن.
بەختەوەرترین و شادترین مرۆڤەكان ئەوانەن كە رێگاكانی شاد بوونی خۆیان لە ژیان دۆزیوەتەوەو رێگا چارەی زۆریان گرتۆتە بەر بۆ گەیشتن بە بارودۆخی باشتر بۆ لایەنی دەرونی و جەستەیان. بۆ نموونە ئەگەر لە سەركەوتنی كارەكەتان و موچەكەتان رازی نین بە شێوەیەك كە بیرۆكەی ئێش و كارەكانتان لە دەست داوە بزانن كە ئەوە دوا رێگا چارە نیە بەلكو بە رێگا چارەیەكی بچوك دەتوانن خۆتان لە لایەنی دەرونیەوە بە هێز بكەن و بیرۆكەی نوێ‌ بۆ هۆتان بدۆزنەوە.
*هەنگاو نان بەرەو سەركەوتن.
هەندیك جار ئەو رێگایەی كە ئێوە هەلتان بژاردوە نائومێدتان دەكات و ئیتر جیاوازی نیە كە تا چەند هەنگاوەكانتان سست و نگاكانتان ساردە، لە راستیدا دیدی ئێوە كوێر بوە ئێتر كاتی ئەوە هاتوە رێگایەكی نوێ‌ لە ژیان بگرنە بەر و بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانتان پێویستان بە هەنگاوی گەورە نیە بەلكو بە هەنگاوێكی بچوك بە قەدەر هەنگاوی مندالێك دەتوانن ئەو گۆرانكاریە دروست بكەن. دەبێت بە دوای بەرنامەیەك بن بۆ ئەوەی گۆرانكاری لە ژیان دروست بكەن.پەیوەندی لەگەڵ هاوری ودراوسیكانتان دروست بكەن و خۆتان مەشغولی فێر كردنی زمان بكەن یان لەگەڵ كەسێك ببنە هاورێ‌ كە بیركردنەوەی لەگەڵ ئێوە جیاوازە رێگاكان دیاری كراو نین ئەگەر بتانەوێ‌ دەتوانن بەرنامەی زیاتریش بۆ خۆتان دابنێن.
پێنج رێگای سادە بۆ شاد بوون:
1- دلت بەتاڵ بكە لە رق و كینە.
2- بیرت بەتال بكە لە ناخۆشی و قەلەقی.
3- سادە بژی.
4- زۆر ببەخشە.
5- چاوەروانی كەمت هەبێ‌.
ئەگەر چاودێری ئەو پێنج خالە بكەن هەموو كات خۆشحال و بەختەوەر و گەنج دەبن بەڵام كەس ناتوانێت كات بۆ دواوە بگەرێنێتەوە و لە سەرەتاوە دەست پێ‌ بكات بە پێچەوانەوە هەموومان دەتوانین لە ئێستاوە دەست پێبكەین و بە ئیلهام وەرگرتن لە ئەزموونەكانی رابردوو ژیان جوانتر دروست بكەین.

تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-23 22:02:34

dwrjin 5weni
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-31
دواترین سه‌ردان: 2013-11-08
په‌یامه‌كان: 325
WindowsXPMSIE7

Re: بەختەوەری ژیان

براگیان بابه‌ته‌که‌ت به‌ ناره‌واوی داناوه‌ هیوادارم ده‌ستکاری بکه‌یت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-9d53687da3.gif
له‌گوڵیان پرسی شوره‌ییت نایه‌ ........ له‌پێش تۆ نێرگز له‌بازاڕدایه‌
وتی عاده‌تی شاهانا وایه‌ ............. له‌ پێشدا نۆکه‌ر دواتر ئاغایه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net