.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















زیاتر لە پێویست پرۆتین مەخۆ
پرۆتینەكان Proteines بناغەی بینای لەش و ژیانن، هەروەها زەروورەن بۆ گەشە و نوێبوونەوەی خانە و شانەكانی هەموو ئەندامەكانی لەش. هەموو پرۆتینەكان پێكهاتوون لە یەكگرتنی جیا جیای بیست ئاوێتە كە بە ترشە ئەمینییەكان Amino Acids ناسراون كە یەكەی بنچینەیی پرۆتینەكانن. بە گوێرەی ئەوەی كە كام لە ترشە ئەمینییەكان بەشدارن لە جۆرێكی پرۆتیندا، مۆلیكیولی ئەم پرۆتینە دەبێتە ئەنزیم یان هۆرمۆن یان ماسوڵكە یان هەر شانە و ئەندامێكی تری لەش. پێویستی ئافرەت بە پرۆتین زیاد دەبێت لەكاتی دووگیانی و لەكاتی شیرداندا، هەروەها لە پیاو و ئافرەتە وەرزشوانەكاندا. پرۆتین لە خۆراكی ئاژەڵی و رووكییەوە سەرچاوەدەگرێ، بۆ نموونە: گۆشت، پەڵەوڕ، ماسی، هێلكە، شیر و بەرهەمەكانی، روەەكە پاقلەیییەكان، تۆوەكان، بەرهەمەكانی سۆیا، دانەوێڵە. پیاو رۆژانە تەنها 55 گرام پرۆتینی پێویستە، ئافرەتیش 45 گرام پرۆتینی لە رۆژێكدا پێویستە. لە هەندێك حاڵەتدا پێویستی یرۆتینی رۆژانە زیاد دەكات بۆ نموونە لە پیاوە وەرزشوانەكاندا، ئافرەت لەكاتی دووگیانیدا یان ئەگەر شیر بداتە منداڵەكەی یان وەرزشوان بێت ئەو كاتە بەقەد پیاو رۆژانە 55 گرام پرۆتینی پێویست دەبێت. لێكۆڵینەوەكان دەڵێن كە زیاد خواردنی پرۆتین پتر لە پێویستی رۆژانە باش نییە بۆ تەندروستی. لە رابردوودا، پرۆتینی ئاژەڵی بە پرۆتینی پلە یەك و پرۆتینی رووەكی بە پلە دوو لە قەڵەم درابوون، بەڵام ئێستا ئەم جۆرە پۆڵێنە لە نێوەندە پزیشكییەكاندا چیتر بەكار ناهێنرێن، چونكە ئەمە سەلمێنراوە كە پرۆتین هەمان گرنگی هەیە جا لە بەروبوومی ئاژەڵی یان لە بەروبوومی رووەكییەوە سەرچاوە بگرێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه