.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














"دواى ئه‌وه‌ى له رۆژگارێكى سه‌خت و له نه‌بوونیدا خوێندنم ته‌واو كرد ، چاوه‌رِێى دامه‌زراندنێكم ده‌كرد كه ره‌نجى چه‌ند ساڵه‌م به فیرِۆ نه‌رِوات، له‌رِێى هاورِێیه‌كمه‌وه خوازبێنیم هات و باوكیشم بىَ یه‌ك و دوو رازى بوو، چونكه له‌خێڵى ئێمه مه‌حاڵ بوو هێنده كچ راگیر بكه‌ن و نه‌چێته ماڵه مێردى خۆى، به‌ڵام من به كه‌لله ره‌قى خۆم توانیم تا ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌م زه‌واج نه‌كه‌م "
"شووم كرد به‌و پیاوه‌و بووم به خاوه‌ن منداڵێك، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌مویست دابمه‌زرێم بۆخۆم و سه‌رچاوه‌ى ئابوورى خۆم هه‌بێت كه‌چى ئه‌و نه‌یده‌هێشت و ده‌یوت ژنان ته‌نها كاریان خزمه‌تكردنى پیاوو په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه!، ئه‌م قسانه‌ى زۆر ئازارى ده‌دام و هیلاكى چه‌ند ساڵ خوێندنى ئه‌خسته‌وه جه‌سته‌م، زۆربه‌ى كات ناكۆكى نێوانمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو، دواتر ده‌ركه‌وت بۆم كه زۆربه‌ى ئه‌و ناكۆكییانه ده‌ستى خه‌سومى تێدایه‌و ئه‌و كاریگه‌رى هه‌بوو به‌سه‌ر مێرده‌كه‌مه‌وه، واته مێرده‌كه‌م هیچ شتێك به‌ده‌ستى خۆى نه‌بوو به‌ڵكو به‌قسه‌ى دایكى هه‌ڵسوكه‌وتى ده‌كرد تا گه‌یشته ئه‌وه‌ى تۆرام و داواى ماڵ جیابوونه‌وه‌م كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى ئه‌وان ئه‌وه بوو یان ته‌ڵاق بدرێم یان به‌و جۆره تاڵی ژیان بنۆشم.. به‌ڵام من رێگه‌چاره‌ی یه‌كه‌مم پێباشتربوو، تا ته‌ڵاقدرام و باوكیشم منداڵه‌كه‌مى نارده‌وه بۆ باوكى(كه ئه‌و تۆى نه‌ویست تۆش نه‌وه‌ى ئه‌وت نه‌وىَ)، پاش جیابوونه‌وه توانیم وه‌زیفه‌یه‌ك بدۆزمه‌وه‌و دامه‌زرام، به‌ڵام دایكم به‌رده‌وام به‌وه تاوانبارى ده‌كردم كه خه‌تا له‌من بووه‌و نه‌ده‌بوو ته‌ڵاقى خۆم وه‌رگرم، رۆژ نه‌بوو من و دایكم شه‌رِێكى گه‌رم دروست نه‌كه‌ین، ئه‌و له‌من تێنه‌ده‌گه‌یشت و توورِه‌ى ده‌كردم منیش رق به رقێی ئه‌وم ده‌كردو به‌رده‌وام دژى یه‌كتر بووین، باوك و براو خوشكه‌كانم لێمان بێزار ببوون، تا خوشكه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له‌و شه‌رِه رزگارم بكات، پێیوتم: پیاوێك هه‌یه ته‌نها ژنێكى هه‌یه‌و نێوانیان باش نیه‌و تۆش بێوه‌ژنی و ئه‌گه‌ر پیاوى ژندار نه‌بێت كه‌س ناتخوازێت، بۆیه ئه‌گه‌ر شوو بكه‌ی به‌و كه‌سه ژیانێكى باش ده‌ژیی دور له‌شه‌رِو هات و هاوار، منیش بۆ ده‌رباز بوون له شه‌رِه‌كانی دایكم رازى بووم...سه‌رنج بده‌ن: ئه‌وه‌ی ژنی دووه‌م بێت ده‌بێ حاڵی چۆن بێت؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ژنی هه‌شته‌م بیت ؟! به‌ڵێ پاش ماوه‌یه‌ك بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و پیاوه حه‌وت ژنى تری هێناوه كه شه‌شیانى ته‌ڵاق دابوو و یه‌كیان مابوو به‌منیشه‌وه بوو به‌هه‌شت، مێرده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ژنه گه‌وره‌كه‌ى پێكه‌وه رێك بوون، ژنه‌كه‌یشى ته‌نها كارى ئه‌وه‌بوو ژنى بۆ بهێنێت و كۆمه‌ڵىَ منداڵ بخه‌نه‌وه‌و دواتر ژنه‌كه ته‌ڵاق بده‌ن، به‌ڵام لێره ماڵى باوكم هاوكاریان نه‌ده‌كردم و هه‌ركاتىَ تۆرابام ده‌یانگه‌رِاندمه‌وه لاى مێرده‌كه‌م و ده‌یانووت : هه‌رچییه‌ك بێت ده‌بىَ بینۆشى چونكه ئه‌مجاره ته‌ڵاق بدرێى ئابرِوومان ده‌چێت، كه ده‌گه‌رِامه‌وه مێرده‌كه‌م خۆى و ژنه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده‌ى دیكه خراپتر ده‌بوون له‌گه‌ڵم، چونكه ده‌یانزانى ناچارم به وه‌زعه‌كه رازى بم.. منداڵێكم لێی بوو ئه‌ویش داواى منداڵى دیكه‌ى ده‌كرد، به‌ڵام كه به‌زمه‌كه‌یانم زانی نه‌مده‌هێشت منداڵى دیكه‌م ببێت و ئه‌ویش ئازارى ده‌دام، ماڵى بۆ جیاكردومه‌وه‌و له مه‌سره‌ف كردنم وه‌ستاو سه‌ردانه‌كانشى كه‌مكرده‌وه، هه‌ستم ئه‌كرد له‌دۆزه‌خ ده‌ژیم و خۆزگه‌م بۆ زه‌واجى یه‌كه‌مم ده‌خواست، ماوه‌یه‌كى زۆر مێرده‌كه‌م بێده‌نگ بوو وه‌ڵامى ته‌له‌فۆنه‌كانیشى نه‌ده‌دامه‌وه، رۆشتم بۆ ماڵیان بینیم ژنێكى دیكه دانیشتووه كه ژنی تازه‌ی بوو، شه‌رِێكى زۆر گه‌وره روویدا ".
"ته‌نیا به‌ناو مێردم بوو، به ته‌نیا له‌ماڵێك ده‌ژیام و دواى ماوه‌یه‌ك ژنه گه‌وره‌كه‌ى به تاوانى كوشتنى پیاوێك كه‌وته به‌ندیخانه گوایه له‌سه‌ر نامووس بووه، مێرده‌كه‌شم هه‌موو ماڵ و موڵكى بۆ فرۆشت و هات و به‌زۆر هه‌رچى ئاڵتونه‌كانى منیش هه‌یه بردی و فرۆشتى، شه‌ش منداڵى ژنه گه‌وره‌و پێنج منداڵى ژنه‌كانى دیكه‌ى بۆ من هێنا كه په‌روه‌رده‌و چاودێرییان بكه‌م، ژنه بچوكه‌كه‌یشى تۆرابوو، ئێستاش نه‌كارێك ده‌كات و نه هاوكاریم ده‌كات رۆژانه به سه‌رخۆشى ده‌گه‌رِێته‌وه ماڵ كه ئه‌ڵێم بۆ واده‌كه‌ى پێم ده‌ڵىَ :خه‌فه‌تبارم ".
"منیش توانام نه‌ما، به منداڵه‌كه‌ى خۆمه‌وه دوانزه منداڵ و ده‌وامى خۆم و شه‌رِه‌كانى نێوان خۆم و مێرده‌كه‌م تواناى له‌جه‌سته‌م برِیوه ".
سه‌رچاوه hewalnews

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه