❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کوڕان لەگەڵ خوشکەکانیاندا ناگەڕێن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-26 14:57:50

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

کوڕان لەگەڵ خوشکەکانیاندا ناگەڕێن

■ ئا: عه‌باس ره‌سوڵ

به‌شێك له‌كوڕه‌ گه‌نجه‌كانی‌ كوردستان پێیان شه‌رمه‌ له‌گه‌ڵ‌ خوشكه‌كانیاندا بچنه‌ده‌ر، كچێك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ "هه‌موو براكانی‌ هه‌میشه‌ وه‌ك دوژمن ته‌ماشایان كردوه‌".
هێمن ئه‌كره‌م كه‌ گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌‌و هاوسه‌رگیریی‌ نه‌كردووه‌‌و له‌ئه‌نجامی‌ ساڵانی‌ دوورودرێژی‌ بێ‌ دایكی‌‌و بێنازیی‌و ماڵی‌ چۆڵ‌و خامۆشدا خوشكه‌كانی‌ كردووه‌ به‌ئازیزترین‌و نزیكترین هاوڕێی‌‌و هه‌میشه‌ حه‌زده‌كا بۆ ئه‌ملاولا له‌گه‌ڵیاندا بێت. زۆرجار تێبینی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ هاوڕێكانی‌ پێیان سه‌یره‌ له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانی پیاسه‌بكات‌و باسی‌ دنیابكات‌و گوێیان لێڕاگرێت، ئه‌و وتی‌ "هه‌ر زۆر زوو هه‌ستم به‌وه‌كرد كه‌ له‌ماڵ ده‌رچووم هه‌ر زوو به‌سه‌ر دنیایه‌كی‌ پێچه‌وانه‌‌و كۆمه‌ڵگایه‌ك دووڕو‌و ناڕاستگۆدا كه‌وتم، كه‌م كه‌س خوشكه‌كه‌ی‌ خۆی‌ به‌باشی‌ ده‌ناسێ‌‌و گوێی‌ لێده‌گرێت".
هێمن به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ربڕی‌ زۆرجار كاتێك له‌بازاڕ یه‌كێك له‌خوشكه‌كانی‌ له‌گه‌ڵدایه‌، كه‌ توشی‌ براده‌رێكی‌ ده‌بێت، لێده‌پرسێت "ئه‌وه‌ خێزانته‌ یان ده‌زگیرانته‌؟".
ئه‌م دیارده‌یه‌ نه‌ك هه‌ر له‌شارۆچكه‌‌و قه‌زاو ناحیه‌كاندا، به‌ڵكو له‌شاره‌ گه‌وره‌كانیشدا به‌دیده‌كرێت، هه‌ر كوڕێك كچێكی‌ له‌گه‌ڵدا بێت، یه‌كسه‌ر خه‌ڵك وا تێده‌گات ئه‌مه‌ ده‌زگیرانیه‌تی‌، ئه‌گه‌رنا به‌لایانه‌وه‌ سه‌یر خه‌ڵكێك له‌گه‌ڵ‌ خوشكه‌كانیاندا بچنه‌ پیاسه‌و گه‌ڕان‌و بازاڕ.
ناز كه‌ كچه‌ خوێندكارێكی‌ ته‌مه‌ن 23 ساڵی كۆلیژی‌ بازرگانی‌ زانكۆی‌ سلێمانییه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ناو زانكۆشدا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كوڕێكدا پیاسه‌كه‌ بكه‌یت براشت بێت، گه‌ر هاوڕێكانت نه‌زانن یه‌كسه‌ر روبه‌ڕوی‌ ئه‌و پرسیاره‌ ده‌بیته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌زگیرانته‌ "زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئێستا له‌گه‌ڵ براكانم پیاسه‌ بكه‌م، چونكه‌ ئه‌وانیش پێمده‌ڵێن دوای‌ خه‌ڵك قسه‌و قسه‌ڵۆكت دواده‌خه‌ن‌و له‌م وڵاته‌شدا خه‌ڵكی‌ له‌چاوو قسه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ تره‌وه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، واته‌ زۆر ناخۆشه‌ كه‌ نابێ‌ براكه‌شم هاوڕێم بێ‌؟".
توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی هیوا ساڵح هۆكاری‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ به‌ده‌ره‌نجامی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ نادروست‌و زاڵبوونی‌ نه‌ریتی‌ خێڵه‌كی‌ ده‌زانێت، ئه‌و به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند "هه‌رده‌م كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌‌و ئه‌و په‌روه‌رده‌ ته‌قلیدییه‌ی‌ له‌دایك‌و باوكمان وه‌رمانگرتووه‌ ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی‌ تێدا نه‌بووه‌ بمانكات به‌هاوڕێی نزیكی‌ خوشكه‌كانمان".
ئه‌و پێیوایه‌ "هاوڕێیه‌تی‌ خوشك‌و برا بنه‌مای‌ پێشكه‌وتنه‌، چونكه‌ "تا ئێستا ئینسانی‌ كۆمه‌ڵی‌ كورده‌واریی‌ خوشك‌و ئافره‌ت وه‌ك هاوڕێ‌ ناناسێ‌، ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت دوای‌ به‌شوودانی‌ كچیش زاوا وه‌ك بێگانه‌یه‌كی‌ خراپ سه‌یر ده‌كرێ‌‌و له‌هه‌ندێ‌ ناوچه‌ی‌ كوردستانیشدا عه‌یبه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زاوادا پیاسه‌یه‌ك بكه‌یت یان نێوانت له‌گه‌ڵی‌ باش بێت!".
هه‌رچه‌نده‌ خوشكان هه‌میشه‌ ئاواته‌خوازن براكانیان نزیكترین هاوڕێیان بێت، به‌ڵام زۆر جار كلتووری‌ خێڵه‌كی‌‌و باوی‌ خێزان‌و كۆمه‌ڵگای‌ كورده‌واریی‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌.
شۆخانی‌ ته‌مه‌ن 31ساڵ، خاوه‌نی‌ دوو منداڵه‌و شه‌ش ساڵه‌ شووی‌ كردوه‌، ئه‌و باسی‌ له‌وه‌ كرد هه‌موو براكانی‌ هه‌میشه‌ وه‌ك دوژمن ته‌ماشایان كردوه‌و هیچ بایه‌خێكیان پێنه‌داوه‌، ته‌نها برای‌ پێنجه‌می‌ نه‌بێت كه‌ زۆر لێوه‌ی‌ نزیك بووه‌ "هه‌ر تێگه‌شتنی‌ براكه‌م بۆ من وایكرد بوو كه‌ ئه‌و زیاتر له‌ئافره‌ت تێبگات، بۆیه‌ ئێستا ئه‌و برایه‌م له‌هه‌موو براكانی‌ ترم به‌خته‌وه‌رتره‌و له‌ژیانی‌ خێزانیشدا سه‌ركه‌وتووتره‌".


sarchawa:awene

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-26 16:44:37

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کوڕان لەگەڵ خوشکەکانیاندا ناگەڕێن

هاوڕێیه‌تی‌ خوشك‌و برا بنه‌مای‌ پێشكه‌وتنه‌، چونكه‌ "تا ئێستا ئینسانی‌ كۆمه‌ڵی‌ كورده‌واریی‌ خوشك‌و ئافره‌ت وه‌ك هاوڕێ‌ ناناسێ‌، ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت دوای‌ به‌شوودانی‌ كچیش زاوا وه‌ك بێگانه‌یه‌كی‌ خراپ سه‌یر ده‌كرێ‌‌و له‌هه‌ندێ‌ ناوچه‌ی‌ كوردستانیشدا عه‌یبه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زاوادا پیاسه‌یه‌ك بكه‌یت یان نێوانت له‌گه‌ڵی‌ باش بێت!".

ده ست خوش بو ئاماده كردنى بابه ته كه ت به راستى وه ك نوسراوه خوشكان هه‌میشه‌ ئاواته‌خوازن براكانیان نزیكترین هاوڕێیان بێت، به‌ڵام زۆر جار كلتووری‌ خێڵه‌كی‌‌و باوی‌ خێزان‌و كۆمه‌ڵگای‌ كورده‌واریی‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ به داخه وه كه زوور مان هه رله سه  بيرو بوجونى كون ده روين

شادبيت خوشكم

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-26 19:14:29

جاو مه ست
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-09
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 929
WindowsMSIE7

Re: کوڕان لەگەڵ خوشکەکانیاندا ناگەڕێن

dastt xosh bet babateki grnga

Kurdzhin
تؤ ئه ستيرةى شه وانى تةنهاى منى
ئا لةم شاره بى رؤزه دا بؤجى وونى

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8610b04af8.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-12-31 13:38:29

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsXPMSIE7

Re: کوڕان لەگەڵ خوشکەکانیاندا ناگەڕێن

8ده ستت خؤش بيت زؤرجارمن خؤم رووبه رووي ئه و جوره حاله ته بوومه ته وه

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net