❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فینلاند، ئاهەنگی سەریساڵ لەسایلۆی گەنم وجۆدا کرا؟؟!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-27 10:53:30

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

فینلاند، ئاهەنگی سەریساڵ لەسایلۆی گەنم وجۆدا کرا؟؟!!

پێنجشەممە ٢٠٠.١٢.٢٤ بەبۆنەی سەریساڵی زاینەوە، لەشاری هێلسنکی، بۆ گۆڕانبێژی بەناوبانگ بەختیار ساڵح ئاهەنگێک سازکرا.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f5ecb0230c.jpg

جەنابی گۆرانیبێژ تەنها دوو کاتژمێر سترانی شادی ووت! بەڵام سەرو هەزار کەسی لێ بوو، کە زوربەی گەنجی کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات بوون. بەیەکێ لەقەڵەباڵغترین ئاهەنگەکان دەژمێررێت.

هەر یەکێک لەوانە ٢٠ ئێرۆیان لێوەرگیراوە، ئەمە وێڕای بلیتی مناڵ کە بە ١٨ ئێرۆ بوو! جا بزانن چەند دەکات؟
کەچی خزمەتگوزاری لەنرخی نەبوواندا بوو! بۆ نموونە شوێنی نانخواردن نەبوو! گەر بیوسترایە نانبخۆیت، دەبوایە لەسەر زەوی پان ببیتەوە!

تەنها ٢٠٠ کورسییەکیش بۆ دانیشتن بەرانبەر شانۆکە دانرابوو، ئەو عالەمە بەپێوە بوون، شوێنی دانیشتنیان دەست نەدەکەوت! ئەمە لای خۆی ئەورووپایە.

هۆڵەکەش لەسایلۆیی گەنم جۆ و کارگەی چۆڵکراو دەچوو! هەرچیت دەبینی ناڕازی بوو. کەسێک بەگاڵتەجاڕییەوە، وتی:
دەبوایە لەڕیکلامەکە بیاننووسیایە وەک سەیرانەکانی کوردستان کورسی مێز لەگەڵ خۆتاندا بهێنن!

بادینییەکانی هەرێمی کوردستان حەزیان دەکرد بەختیار ساڵح گۆرانیش بەشێوەزاری ئەوان بڵێ، بەڵام داواکەیان فەرامۆشکرا!

بەڕێوەبەرانی ئاهەنگەکە خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون، بەهەمان ئالییەتی ئەوێ، ئەم کارەیان ئەنجامدا، بەوەی زۆرترین پارە وەربگرن و کەمترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن! وێرای ئەوە  زۆر بێباک بوون لەبەرانبەر نارەزایەتی و گلەیی و گازندەی خەڵکەکەدا!

هۆی قەلەباڵغییەکە بۆ ئەوە دەگەڕایەوە؛ لەدوو ڕۆژە ٢٤ و ٢٥ دا زووربەی پیزەرییەکان دادەخرێت، چوونکە فینلاندییەکان هەموو لەماڵن و خۆیان خواردن دەکەن و جەژنیانە.

هاوکات لەم ساڵدا کوردێکی زۆر ڕوویان کردۆتە ئەم وڵاتە، لەزۆربەی ئەو شارانەوەی کەمپی پەنابەرانی لێیە، پاسیان بۆ گیرابوو، هاتبوون.

خۆشبەختانە شەری و دڵیەشانی تێدا نەبوو. ئیتر کوڕان و کچان بەجۆرەها شێوەی جوان بەبەرگی کوردی و ئەورووپی خۆیان ڕازاندبووە. ڕێژەی کوڕان لەچاو کچاندا زۆر زیاتر بوو!

chra.tv

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net