❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / (جۆرج)ی ئه‌مركایی و جێژنی قوربان و سه‌ری ساڵ!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-27 14:39:01

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

(جۆرج)ی ئه‌مركایی و جێژنی قوربان و سه‌ری ساڵ!!

(جۆرج)ی ئه‌مركایی و جێژنی قوربان و سه‌ری ساڵ!!

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-21ee7775dd.jpg



(جۆرج)ی ئه‌مركایی و چیرۆكی جێژنی قوربان!!
ئاماده‌كردنی: باوكی موحه‌ممه‌د (*)

جۆرج پیاوێكی ئه‌مریكاییه‌و په‌نجاساڵی ته‌مه‌نی تێپه‌ڕاندووه‌.
.... له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و كچ و كوڕه‌كه‌ی له‌ واشنتۆن‌ی پایته‌خت ده‌ژی.
.. هه‌موو ساڵێك هه‌ركه‌ مانگی (ذي الحجة) دێته‌ پێش،جۆرج و منداڵه‌كانی گوێقوڵاخی هه‌واڵ و ده‌نگ و باسن تاكو بزانین كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، جۆرج گوێ له‌ رادێوو ئیزاعه‌كان ده‌گرێت، خێزانه‌كه‌ی سه‌رقاڵه‌ به‌ هه‌واڵی ته‌له‌فزێون و كه‌ناڵه‌كانه‌وه‌.
... كوڕه‌ش له‌ پێگه‌ ئیسلامییه‌كاندا خه‌ركی گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌.
... هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌می (ذي الحجة)یه‌، ئیتر خێزان هه‌مووی خه‌ریكی خۆكۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌باشییه‌ بۆ به‌خێرهاتنی جێژن، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژی ده‌یه‌می (ذي الحجة)، كه‌ به‌ڕۆژێك دوای وه‌ستانی حاجی له‌ كێوی عه‌ره‌فه‌و پاڕانه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

... هه‌ر له‌ ڕۆژی دووه‌مه‌وه‌ خێزان كه‌وتنه‌ گه‌ران بۆ لادێكانی ده‌ورووبه‌ر بۆ كڕینی مه‌ڕی قوربانی (كه‌ نابێت له‌ڕو لاواز نیشانكراوو له‌كه‌دارو كه‌م ته‌مه‌ن بێت)، تاكو هه‌ر له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا قوربانییه‌كه‌ بكه‌ن.

مه‌ڕه‌یان خسته‌ پاشی سه‌یاره‌كه‌وه‌و به‌ دڵخۆشییه‌وه‌ به‌ره‌و ماڵ كه‌وتنه‌ ڕێ.
.. له‌ ڕێگه‌ ده‌نگی باعه‌ باعی مه‌ڕه‌كه‌ گوێچه‌كه‌ی ده‌له‌راندنه‌وه‌، ئه‌وكات كچه‌ بچكۆله‌كه‌یان كه‌ ته‌مه‌نی له‌ پێنج ساڵان تێ نه‌ده‌په‌ڕی، به‌ده‌نگی ناسك و زوڵاڵی بۆی ده‌سانده‌وه‌و به‌ باوكی ده‌گوت: بابه‌ گیان!! ئای چه‌نده‌ جه‌ژنی قوربان خۆش و قه‌شه‌نگه‌، ئیتر جل و به‌رگه‌ نوێیه‌كانم له‌به‌ر ده‌كه‌م و جێژنانه‌ وه‌رده‌گرم و بوكه‌ شوشه‌یه‌كی جوانیشی لێ ده‌كڕم.
.. پاشان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیشمدا به‌ره‌و یاریگاكان ده‌ڕۆین و ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ یاری و گه‌مه‌و خۆشی به‌سه‌رده‌به‌ین.
ئای كه‌ چه‌ند خۆشه‌ جێژنی قوربان و چه‌ند حه‌ز ده‌كه‌م به‌خێرایی بێت، خۆزگه‌ هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ جه‌ژنی قوربان بوایه‌.

..جا كاتێك گه‌یشتنه‌وه‌ ماڵێ و له‌به‌رده‌رگا وه‌ستان.
.. خێزانه‌كه‌ی بانگی جۆرج.ی كردو وتی: هاوسه‌ری خۆشه‌ویستم: ئه‌وه‌نده‌ی له‌ سه‌ر قوربانی بزانم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت بكرێته‌ به‌سێ به‌شه‌وه‌:
به‌شێكیان به‌سه‌ر هه‌ژارو نه‌داره‌كاندا ده‌به‌خشینه‌وه‌.
به‌شێكیشی ده‌كه‌ینه‌ دیاری بۆ دیفید و ئێلێزابێت و مۆنیكا ی دراوسێمان.
به‌شی سێیه‌میشی ده‌خوێن و هه‌ندێكیشی لێ په‌زمه‌نده‌ ده‌كه‌ین بۆ ڕۆژانی داهاتوو.



.. جا كاتێك ‌ڕۆژی جه‌ژن هات
جۆرج و خێزانه‌كه‌ی سه‌ریان لێ تێك چوو نه‌یانزانی ڕوو بكه‌نه‌ كۆێ و ئاراسته‌ی قیبله‌ له‌ كۆییه‌ تا قوربانییه‌كه‌یان ڕوو به‌ قیبله‌ سه‌ربڕن.
ئیتر مه‌زنه‌یان كرد كه‌ باشتر وایه‌ ڕووی بكه‌نه‌ سعودییه‌و سه‌ری بڕن، به‌و جۆره‌ جۆرج چه‌قۆكه‌ی ئاماده‌ كردو مه‌ڕه‌ی دا به‌ زه‌ویداو نییه‌تی قوربانی لێ هێناو پارچه‌ پارچه‌ی كرد.
ئه‌وجا خێزانه‌كه‌شی وه‌ك چۆن سوننه‌ته‌ ئاوه‌ها كردییه‌ سێ به‌شه‌وه‌و هه‌ر به‌شه‌ی بۆ مه‌به‌ستی خۆی ئاماده‌ كرد.

.. ئیتر لێره‌دا جۆرج هاواری كرد: ئه‌هـ، كوره‌ خۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌یه‌و دوا كه‌وتین له‌ چونمان بۆ كه‌نیسه‌!
خێراكه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌له‌ نه‌كه‌ین فریا قودداسی یه‌ك شه‌ممه‌ ناكه‌وین.
.. جا جۆرج هیچ كاتێك قودداسی یه‌ك شه‌ممانی ته‌رك نه‌كردووه‌و هه‌موو جارێكیش خێزان و منداڵه‌كانیشی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات.

.. ئه‌حمه‌د چیرۆكی جۆرج و جێژنی قوربان لێره‌دا كۆتایی پێ هێنا.

!!! یه‌كێك له‌ ئاماده‌بووان پرسیارێكی ئاراسته‌ی ئه‌حمه‌د كردو وتی: به‌راستی سه‌رسامت كردین به‌م چیرۆكه‌ سه‌یره‌و سه‌مه‌ره‌یه‌!!
سه‌رمان لێ تێك چوو كه‌ ئایا جۆرج مه‌سیحییه‌ یان موسڵمان؟؟
قسه‌كه‌ره‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌: به‌ڵكوو جۆرج و خێزانه‌كه‌ی هه‌موویان مه‌سیحین و باوه‌ڕیشیان به‌وه‌ نییه‌ كه‌ خوا تاك و ته‌نهایه‌وه‌ و ده‌ڵێن خوا سیانه‌وه‌ ڕۆڵه‌شی هه‌یه‌.

.. باوه‌ڕیشیان نییه‌ به‌وه‌ی كه‌ موحه‌ممه‌د –صلی الله علیه وسلم- كۆتایینی پێغه‌مبه‌رانه‌.

ئیتر ژاوه‌ژاو كه‌وته‌ دانیشتنه‌كه‌وه‌، ده‌نگه‌ ده‌نگ به‌رز بۆیه‌وه‌، له‌ پاشاندا یه‌كێكیان وتی: ئه‌حمه‌د: بڕوا بكه‌ هیچ كه‌س باوه‌ڕ به‌م چیرۆكه‌ی تۆ ناكات، كێ باوه‌ڕ ده‌كات كه‌ جۆرج و خێزانه‌كه‌ی كه‌ هه‌موویان مه‌سیحی بن شتی وا بكه‌ن؟؟

وه‌ چۆن كابرای مه‌سیحی هه‌ڵده‌ستێت به‌ به‌جێهێنانی دروشمی مسوڵمانان، به‌ دوای گۆڤارو ئیزاعه‌و كه‌ناڵه‌كاندا بگه‌رێت بۆ به‌ پیره‌وه‌هاتن و خۆشی ده‌ربڕین بۆ جێژنی موسڵمانان له‌ كاتێكدا ئه‌و خۆی مه‌سیحی بێت؟!!
له‌ ماڵ و پاره‌ی خۆی مه‌ڕێك بكرێت و به‌سه‌ر خه‌ڵكیشدا دابه‌شی بكات؟!!
ئه‌م كاره‌ به‌هیچ جۆرێك ناچێته‌ عه‌قڵ و سه‌لیقه‌ی كه‌سێكی هۆشیارو ژیره‌وه‌.

ئه‌وكات ئه‌حمه‌د به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌و سه‌رسامییه‌كه‌وه‌ وتی: ئه‌ی براو خۆشه‌ویستانم، بۆچی باوه‌ڕ به‌ چیرۆكه‌كه‌م ناكه‌ن؟؟
بۆچی باوه‌ڕ ناكه‌ن كارێكی وا له‌ خێزانێكی مه‌سیحییه‌وه‌ ڕوو بدات؟!

..... ئایا ئه‌مه‌ له‌ وڵاتی موسڵماناندا ڕووی نه‌داوه‌!!!!عبدالله و موحه‌ممه‌و كارزان و ڕاژان و ئه‌ڤین و سه‌ردارو سرووه‌و ....هتد، هه‌ر ئه‌وانه‌ نین له‌ وڵاتی ئیسلام و موسڵماندا ئاهه‌نگ به‌ جێژن و بۆنه‌ی كافران و بێاوه‌ڕان و مه‌سیحییه‌كانه‌وه‌ ده‌گێڕان.
ئایا ئێمه‌ ئاهه‌نگ ناگێڕین به‌ هاتنی سه‌ری ساڵی زایینی و جێژنی كریسمس و‌ جێژنی خۆشه‌ویستی و‌ جێژنی هه‌لوین و وه‌ جێژنی لێبورده‌یی و جێژنی و جێژنی...؟!!

ده‌ی بۆچی مه‌سیحییه‌كان ئاهه‌نگ به‌ جێژنه‌كانی ئێمه‌وه‌ نه‌گێڕن و له‌ چی سه‌رسامن؟!!

بۆچی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی (جۆرج)مان پێ نامۆ بێت و ئینكاری بكه‌ین و پێمان قه‌بوڵ نه‌كرێت، به‌ڵام پێمان سه‌یر نه‌بێت كه‌ ئێمه‌ به‌ ماڵ و سامانی خۆمان و به‌كاتی خۆمان، خۆمان و ماڵ و منداڵمان به‌رێن بۆ ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌وان و به‌وپه‌ڕی خۆشی و ئاره‌زووه‌و ئاهه‌نگ به‌ بۆنه‌وه‌ یاده‌كانی ئه‌وانه‌وه‌ بگێڕین، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش زیاتر بازاڕی ره‌قس و سه‌ما گه‌رم كه‌ین و به‌ گۆرانیبێژو كه‌سانی فاسق و خراپه‌كار شه‌وانی سه‌ری ساڵ برازێنینه‌وه‌؟؟!!!

جا ئه‌حمه‌د لێره‌دا‌ سه‌ری باداو وتی: من زیاتر له‌ ده‌ ساڵ له‌ ئه‌مه‌ریكا ژیاوم، سوێند به‌خوا نه‌مبینی مه‌سیحییه‌ك یان جووله‌كه‌یه‌ ئاهه‌نگ و خۆشی بۆ جێژنێك له‌ جێژنه‌كانی ئێمه‌ بگێڕێت.

نه‌مدی كه‌سێكیان پرسیار له‌ كات و شێوازی بۆنه‌و موناسه‌بات و خۆشییه‌كانی ئێمه‌ بكات.
.. تانه‌نه‌ت كاتێك له‌ شوققه‌كه‌ی خۆشمدا ئاهه‌نگم گێڕاو دراوسێكانم ئاگادار كردوه‌، كاتێك زانییان ئاهه‌نگه‌كه‌ ئیسلامییه‌ هیچ كامیان نه‌هاتن به‌ ده‌ممه‌وه‌و گوێیان پێ نه‌دا.

من كاتێك له‌ ڕۆژئاوا نیشته‌جێ بووم، نه‌مبینی هیچ كه‌سێك له‌وانه‌ نه‌ك هه‌ر ئاهه‌نگ، به‌ڵكوو به‌ جێژن و بۆنه‌كانی ئێمه‌ دڵخۆشیش بن، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت ڕێگه‌شمان پێ بده‌ن ئه‌و ڕۆژه‌ پشومان بێت له‌ كارگه‌و شوێنی كاره‌كانماندا، بینیم ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و به‌تاڵ و بێ ئایینییه‌ی خۆیانه‌وه‌، بۆنه‌كانی خۆیانیان زۆر پێ مه‌به‌سته‌و هیچ ئایین و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر به‌ شیاو نازانن كاتی خۆیانی بده‌نێ و ئاهه‌نگی بۆ بگێڕن، به‌ڵام سه‌د مه‌خابن، كاتێك گه‌ڕامه‌وه‌ وڵاتی خۆم، سه‌یر ده‌كه‌م زۆرێك له‌ به‌ناوموسڵمانانی ئێمه‌، وه‌ك هه‌نگوینیان له‌ داردا دۆزبیێته‌وه‌، ده‌كه‌ونه‌ ئاهه‌نگگێڕان و سه‌یرو سه‌ما به‌ جێژن و بۆنه‌و خۆشی مه‌سیحی و جووه‌كانه‌وه‌!!

ئایا ئه‌م چیرۆكه‌ جێی سه‌رسامی و دۆش دامان نییه‌ كه‌ حاڵی ئوممه‌تی ئیسلام به‌چی گه‌یشتووه‌؟
ف(لا حول و لا قوة الا بالله)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(*) هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م چیرۆكه‌ داڕێژراوه‌، به‌ڵام گوزارش له‌ واقیعی زۆرێك له‌ به‌نێو موسڵمانانی ئه‌مڕۆی ئێمه‌‌ ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كه‌ تووشی گرێی پاشكۆیی و خۆبه‌كه‌مزانین بوون له‌ به‌رامبه‌ر ژیارو كلتوری گه‌لانی ڕۆژئاوا، من خۆشم زیاتر له‌ 12 ساڵ له‌ ڕۆژئاوا ژیاوم و هیچ كاتێك نه‌مبینی هیچ كام له‌وانه‌ نه‌ك هه‌ر ئاهه‌نگ به‌ جێژن و بۆنه‌و خۆشییه‌كانی ئێمه‌وه‌ بگێڕن، به‌ڵكوو هه‌ر سه‌نگێكیشی بۆ دابنێن و به‌لایانه‌وه‌ شتكێی به‌هه‌ند بێت، به‌ تایبه‌ت بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌ ئایینه‌كانمان.



ده نگی ئیسلام

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net