.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











فیلمی"ئه‌ڤاتار" به‌بێ ركابه‌ر لوتكه‌ی فیلمه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌ده‌ست هێنا
ئا: عه‌بدوڵلا چنگیانی
-به‌به‌رهه‌مهێنانی فیلمی ئه‌ڤاتار جیلی هه‌زاره‌ی سێیه‌مى فیلم دروست بوو
فیلمی ئه‌ڤاتار "Avatar" به‌یه‌كێك له‌و رۆمانه فیلمانه ده‌ژمێردرێت كه بیرۆكه‌كه‌ی له‌خه‌یاڵی زانستی وه‌رگیراوه، له‌رووی ئهكشنهوه باڵاده‌ستییه‌كی ته‌واوی پێوه دیاره، و دیمه‌نی زۆر سه‌رنج راكێشى له‌خۆگرتووه كه به‌پێشكه‌وتوترین جۆری كامێرا گیراون، ئه‌مه جگه له به‌كارهێنانی ته‌كنیكی كۆمپیوته‌ر به‌به‌رزترین هونه‌ركاری، فیلمه‌كه له‌نێوان راستی و ئهنیمێشندایه، وردبینییه‌كی زۆر كراوه بۆیه گرته‌كانی فیلمه‌كه ناوازه و ده‌گمه‌نه، له‌لایه‌ن پسپۆرِانی سینه‌ماوه به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه واته له‌دایكبونی جۆرێكی تازه‌ی فیلم له هه‌زاره‌ی سێیه‌م. له‌روی تێچونییهوه زۆرترین خه‌رجیی كردووه كه‌ده‌گاته برِی 300 ملیۆن دۆلار، كه‌به‌مه‌ش ژماره پێوانه‌یی ده‌شكێنێت.
ئه‌ڤاتار باس له سه‌ربازێكی مارێنزی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات، كه‌به‌هۆی توشبونی ئیفلیجییه‌وه خانه‌نشینكراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و توانا ده‌گمه‌نانه‌ی هه‌یه‌تی، هه‌ڵده‌بژێردرێت تا به‌كارێكی تایبه‌ت بچێته هه‌ساره‌ی "باندورا"... له باندورا جۆره زینده‌وه‌رێك ده‌بینێت كه‌له‌زۆر رووه‌وه له مرۆڤ نزیكن، به‌ڵام ره‌نگیان شینباوه، باڵایان له‌سێ مه‌تر زیاتره، ئاشتی خوازن و شهرِیان نه‌زانییه‌وه، تا ئه‌و ساته‌ى مرۆڤ بۆ دۆزینه‌وه‌ی كانزا روویان كردۆته هه‌ساره‌كه‌یان و بێ به‌زه‌ییانه له‌ناویان بردوون. ئه‌م سه‌ربازه‌ش هه‌ست و سۆزی بۆیان ده‌جوڵێت و ئاشناییان ده‌كات تاوای لێدێت ده‌بێته ئه‌ندامێكی ئه‌و بونه‌وه‌رانه، و حاشا له مرۆڤ بوونی خۆی ده‌كات.
فیلمه‌كه له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگ"جیمس كامیرۆن" كه به‌ده‌رهێنه‌ری فیلمه مه‌زنه‌كان ناوزه‌ند ده‌كرێت له‌وانه فیلمی"تایتانیك"و پاڵه‌وانێتی "سام ۆرسینگتۆن، زۆی ساڵدانا، سیگۆرنی وێڤه‌ر، میشێل رۆدرێگز".
ئه‌مه‌ش ته‌واوی باشترین فیلمه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌پێی په‌یداكردنی زۆرترین داهات:
1- (Avatar) 77,025 ملیۆن$، كۆى داهات: 77,025 ملیۆن$، به‌یه‌ك هه‌فته.
2- (The Princess and the Frog) 12,185 ملیۆن$، كۆى داهات: 44,717 ملیۆن$، به4 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:1.
3- (The Blind Side) 10,021 ملیۆن$، كۆى داهات: 164,725 ملیۆن$، به5 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:2.
4- (Did You Hear About the Morgans?) 6,616 ملیۆن$، كۆى داهات: 6,616 ملیۆن$، به‌یه‌ك هه‌فته.
5- (The Twilight Saga: New Moon) 4,407 ملیۆن$، كۆى داهات: 274,598 ملیۆن$، به5 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:4.
6- (Invictus) 4,203 ملیۆن$، كۆى داهات: 15,877 ملیۆن$، به2 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:3.
7- (Disney's A Christmas Carol) 3,443 ملیۆن$، كۆی داهات: 130,813 ملیۆن$، به7 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:5.
8- (Up in the Air) 3,210 ملیۆن$، كۆى داهات: 8,215 ملیۆن$، به3 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:11.
9- (Brothers) 2,889 ملیۆن$، كۆى داهات: 22,350 ملیۆن$، به3 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:6.
10- (Old Dogs) 2,340 ملیۆن$، كۆى داهات: 43,625ملیۆن$، به4 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:7.
gulan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
