.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















هاوبه‌شیكردن كارێك نییه منداڵ ئاشنابێت پێی، به‌ڵكو كارێكه پێویسته دایك‌و باوك منداڵی له‌سه‌ر ڕابهێنن، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی یارییه بچووكهكانو مه‌شقكردنه سهرنجڕاكێشهكانهوه كه وا له منداڵ ده‌كه‌ن له‌و چه‌مكه پێویسته تێبگات.
ڕۆژانه هه‌مان نمایشی شانۆ دووباره‌ده‌بێته‌وه! منداڵه بچكۆله‌كه‌ت حه‌زده‌كات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی خۆیدا یاری بكات، كه‌چی پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی 5 خولهك ده‌ست به‌گریان دهكاتو هانات بۆ ده‌بات، چونكه یه‌كێك له هاوڕێكانی یارییه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی لێسه‌ندووه‌و ئه‌ویش نایه‌وێت هاوڕێكه‌ی له‌و یارییه‌دا هاوبهشبكات.
هه‌موو منداڵێك حه‌زده‌كات یاری له منداڵی تر بخوازێت، به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان به پرنسیپی هاوبه‌شكردن قاییل نابێت. ئه‌وه‌ی جێی پێكه‌نینه، منداڵه بچكۆله‌كه‌ت هه‌فته‌ی پێشوو داوای لێ كردبوویت ئه‌و یارییه فڕێبده‌یته ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه كه ئیمڕۆ داوای ده‌كاته‌وه، چونكه كاتێك بینی هاوڕێكه‌ی حه‌زی لێیه‌تی، یارییه‌كه‌ی به‌لاوه خۆشه‌ویست بووه‌و ته‌نیا ده‌یه‌وێت یاری به‌و بكات. شاره‌زایان ده‌ڵێن، منداڵ ههركاتهو ساته‌وه‌ختی خۆی به‌سه‌رده‌بات، بۆیه ده‌شێت ئه‌و یارییه‌ی منداڵێكی تر حه‌زی لێیه‌تی، به‌لایه‌وه ببێته یارییه‌كی پڕبههاو گرنگ‌و بیپارێزێتو ڕازیی نه‌بێت بیداته منداڵێكی دیكه.
ڕۆحی به‌چكه موڵكدارێك
ئایا منداڵه‌كه‌ت زۆر خۆپه‌رسته، كاتێك له‌ئێستادا هاوبه‌شیكردن ڕه‌تده‌كاته‌وه؟ شاره‌زیان وایان پێ چاكه وشه‌ی خۆپه‌رست لێره‌دا بهكارنههێنرێتو وشه‌ی خواستی به‌ده‌ستهێنان له‌جێی دابنرێت، چونكه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دانی یارییه‌ك به منداڵێكی تر، مانای ئه‌وه‌یه منداڵه‌كه‌ت ده‌ستی به موڵكی خۆیه‌وه گرتووه، هه‌روه‌كو گه‌وره‌كان، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌وره‌كانه‌وه، چونكه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شیكردنی منداڵه‌كه‌ت بێ قین‌و دوور له دوژمنكارییه. شایانی باسه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خواستنی یارییه‌ك له‌لایه‌ن منداڵێكه‌وه، قۆناغێكی پێویستی گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تیی منداڵه، نیشانه‌ی گه‌شه‌كردنی تێگه‌یشتنی ئه‌وه، چونكه له ته‌مه‌نی 6-8 مانگی‌دا، كاتێك شتێك له‌به‌رچاوی منداڵ ونده‌بێت، منداڵه‌كه هه‌ستده‌كات ته‌نیا بۆ ئێستا ونبووه‌و هێشتا له‌ئارادایه. هه‌روه‌ها ده‌رك به‌وه ده‌كات، ئه‌م شته هی ئه‌وه‌و شته‌كانی تر هی ئه‌و نین. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه (بۆ نموونه) هه‌میشه هۆشداریی ده‌درێت به منداڵ كه ده‌ستكاریی شته‌كانی سه‌ر مێزی ته‌والێتی ژووری نووستن یان هۆڵی دانیشتن نه‌كات. منداڵ پێیوایه شته سه‌ره‌تاییه‌كانی زۆر گرنگن، چونكه ده‌زانێت مافی بهكارهێنانیانی هه‌یه، به‌وپێیه‌ی موڵكی خۆین. منداڵ له ته‌مه‌نی 3ساڵیدا ده‌رك به خواستنی شته‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وانی تره‌وه دهكاتو له گرنگیی ڕازیكردنی كه‌سوكار تێده‌گات، بۆیه دایك زۆر دڵخۆشده‌بێت كاتێك منداڵه‌كه‌ی ده‌ست به‌وه ده‌كات شته‌كانی خۆی بداته منداڵی تر هه‌تا یارییان پێ بكات.
ترسی له‌ده‌ستدان
ئه‌گه‌ر منداڵ ده‌رك به گرنگیی ڕازیكردنی دایك بكات، كه‌واته بۆچی كه‌لله‌ڕه‌ق ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی شته‌كانی خۆی بداته هاوڕێكانی؟ مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندیی به ترسی له‌ده‌ستدانه‌وه هه‌یه. واته منداڵه‌كه‌ی تر شتی له‌و زیاتردهبێتو ئه‌ویش شتی كه‌متری ده‌بێت. منداڵ زۆر په‌رۆشی شته‌كانی خۆیه‌تی، چونكه ئه‌وه هه‌ستی دڵنیایی پێ دهبهخشێتو به‌هۆیه‌وه كه‌سایه‌تیی خۆی دهسهلمێنێتو جه‌خت له‌سه‌ر موڵكه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه. وێڕای ئه‌وه، یارییه‌كان به‌لای منداڵه‌وه وه‌ك نیشانه‌ی هێزو میهره‌بانییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر دایكێك هه‌ست به‌وه ده‌كات هه‌ندێك شت مانای سۆزداریی تایبه‌تیان هه‌یه به‌لای منداڵه‌كه‌یه‌وه. بۆ نموونه، ئه‌و ورچه بچكۆله‌یه‌ی منداڵ كه به‌بێ ئه‌و خه‌وی لێناكه‌وێت. كه‌واته ورچه‌كه شتێكی زۆر تایبه‌تیه‌و بێگومان منداڵ ڕازی نابێت ده‌سبه‌رداری بێت‌و بیداته كه‌سێكی تر. هه‌روه‌ها هه‌ندێ شتی تر هه‌ن كه بایه‌خی سۆزدارییان بۆ منداڵ هه‌یه‌و پێویسته ڕێز له‌و هه‌سته‌ی منداڵ بگیرێت.
پێویستبوون به‌دڵنیایی
هه‌ندێك جار ڕه‌تكردنه‌وه‌ی منداڵ بۆ هاوبه‌شیكردنی هاوڕێكانی له به‌كارهێنانی شته‌كانیدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌زموونی ناخۆشی پێشووتر: یارییه‌كه‌ی دایه هاوڕێكهیو شكاندی یان ونیكرد. كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ ئاماده‌بێت یارییه‌كانی خۆی بداته هاوڕێكانی، پێویسته هه‌ستی دڵنیایی به‌رامبه‌ر به‌شته‌كانی تێدا به‌هێزبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی ده‌یداته هاوڕێكه‌ی، دواتر بۆی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێت دڵنیابێت له‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی بهسهلامهتیو بێ كه‌موكوڕی ده‌گاته‌وه ده‌ستی. لێره‌دا ڕۆڵی دایك‌و باوك دێته پێشه‌وه كه منداڵه‌كه‌یان دڵنیابكهنهوهو باشیش سه‌رپه‌رشتیی پڕۆسه‌ی یاریكردنی منداڵه‌كان بكه‌ن. له‌دواییشدا بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ ڕازیبێت له‌سه‌ر هاوبه‌شیكردنی هاوڕێكانی له یارییه‌كاندا، پێویسته پێشوه‌خت له‌سه‌ر ئه‌زموونی ئالوگۆڕكردن ڕابهێنرێت، له‌م ته‌مه‌نه‌شدا گرنگیی یاریكردنی به‌كۆمه‌ڵ‌و په‌یوه‌ندیكردنی منداڵ به منداڵانی تره‌وه لێره‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت. پێویسته هێما بۆ ئه‌وه بكه‌ین، ئه‌و منداڵه‌ی ده‌چێته دایه‌نگه، به‌كرده‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ئه‌و ئه‌زموونه ده‌بینێت، هه‌ستده‌كات ناچاره منداڵه‌كانی تر له به‌كارهێنانی شته‌كاندا به‌شداربكات، به‌ڵام گه‌ره‌كه ئه‌و ئه‌زموونه به ئه‌زموونی تری ناوماڵ به‌هێزبكرێت، واته دایك‌و باوك ده‌رفه‌تی گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ ڕاهێنانی منداڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر پرنسیپی هاوبهشیكردنو ئاڵ‌وگۆڕكردن، به‌تایبه‌تی پێش ئه‌وه‌ی منداڵ بچێته قوتابخانه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا منداڵه‌كه له قوتابخانه چۆن ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر ههڵبكاتو به‌رگریی له شته‌كانی خۆی بكات.
ئه‌زموونی ئاڵ‌وگۆڕكردن
پێویسته منداڵ له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابهێنرێت كه له ماڵی خۆیان پێشوازیی منداڵه‌كانی تر بكات، به‌مه‌رجێك دایكی منداڵه‌كه، دایكی منداڵه میوانه‌كان ڕاسپێرێت هه‌ندێك یاریی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن. به‌م شێوازه منداڵی پێشوازیكه‌ر هه‌ست ناكات ناچاره ئه‌وانی تر له به‌كارهێنانی شته‌كانی خۆیدا هاوبهشبكات. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه ڕادێت چۆن شت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا ئاڵوگۆڕبكات. بۆ ئاسانكردنی كاره‌كه، واچاكه دایكه‌كه خۆی به‌دووربگرێت له كاتی مردوو و چالاكیی ههمهجۆر بخاته‌گه‌ڕ، هه‌تاكو له ڕێگه‌یانه‌وه منداڵه‌كان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی یاری ڕابهێنرێن. به‌وجۆره منداڵه‌كه فێری دان به‌خۆدا گرتن‌و پشوودرێژی دهبێتو ده‌رك به‌وه ده‌كات وه‌ك هاوڕێكانی تری كاتێكی دیاریكراوی هه‌یه بۆ یاریكردن. پێویسته ئه‌م پرنسیپه دواتر له ژیانی ڕۆژانه‌دا به‌كاربهێنرێت، بۆ نموونه كاتی دانیشتن له‌سه‌ر مێزی نانخواردن، كه ده‌بێت پێش ئاماده‌بوونی هه‌موان خواردن نه‌كاته قاپه‌كه‌یه‌وه. هه‌روه‌ها نابێت به‌بێ له‌پێكردنی پێڵاوی تایبه‌تی بچێته باخچه بۆ یاریكردن. سه‌ره‌نجام منداڵ فێری گوێگرتن له‌وانی تر دهبێتو ڕێزیاندهگرێتو پابه‌ندده‌بێت به ڕێساكانی ژیانی كۆمهڵایهتیهوهو ورده‌ورده كه‌سایه‌تیی ده‌خه‌مڵێت.
سه‌رچاوه dangubas
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن namo_rose (2009-12-29 18:36:16)

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بابه‌تێكی زۆر زۆر به‌سووده ، هه‌ر سه‌ركه‌وتووبیت ..


له‌سه‌ر هێڵ نییه







له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی ئێوه‌ش خؤش هاوڕێیان سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ئازیزان سه‌رکه‌وت و سه‌رفرازبن هیوام وایه سودتان له بابه‌ته‌که وه‌رگرتبێت به هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریتان کاتتام شاد،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه