❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دۆزینه‌وه‌ی دوو جین که کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنی شێرپه‌نجه‌ی مێشک‌دا هه‌یه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-30 14:30:36

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

دۆزینه‌وه‌ی دوو جین که کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنی شێرپه‌نجه‌ی مێشک‌دا هه‌یه

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-007bd192f3.jpg
- دۆزینه‌وه‌ی دوو جین که کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنی شێرپه‌نجه‌ی مێشک‌دا هه‌یه 
PNA- زانایان هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی دوو جین‌یان راگه‌یاندووه که کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنی شێرپه‌نجه‌ی مێشک هه‌یه.


"گلایو بلاستوما مۆڵتی فۆڕم"، جۆره شێرپه‌نجه‌یه‌که که به خێراییه‌کی زۆر، مێشک ده‌گرێته‌وه و عه‌مه‌لیات ناکرێت.


پزیشکان هێشتا هۆی خێرایی گه‌شه کردنی خانه‌کانی ئه‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.


به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، توێژه‌رانی زانکۆی کۆڵۆمبیا له ئه‌مریکا، راپورتێکیان له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی دوو جینی تایبه‌ت بڵاو کردۆته‌وه و به‌م دۆزینه‌وه‌یه ئومێدیان هه‌یه چاره‌سه‌ریی ئه‌م نه‌خۆشییه به زووترین کات بدۆزرێته‌وه.


به گوته‌ی ئه‌م توێژه‌رانه، جینه‌کانی C/EPB و Stat3، له 60له‌سه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشیی "گلایوبلاستوما مۆڵتی فۆڕم"یان هه‌یه، دۆزراوه‌ته‌وه.


پێده‌چێت ئه‌م دوو جینه، جینه‌کانی تر که ده‌بنه هۆی شێرپه‌نجه‌ی مێشک، چالاک بکه‌ن.


ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌م دوو جینه‌یان تێدا بووه و له لێکۆڵینه‌وه‌کانی زانکۆی کۆڵۆمبیا له ژێر چاودێری‌دا بوونه، له ماوه‌ی 140رۆژ گیانیان له‌ده‌ست داوه.


ئه‌مه له کاتێک‌دایه، نیوه‌ی ئه‌م نه‌خۆشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مێشکیان هه‌بووه و ئه‌م دوو جینه‌یان تێدا نه‌بووه، زۆرتر ژیاون.


"ئانتۆنیۆ ئه‌یاوارونه" سه‌رپه‌رشتی ئه‌م لێکۆڵینه‌ویه له زانکۆی کۆڵۆمبیا گوتوویه‌تی، ئێستا که ئه‌م دوو جینه‌ دۆزراونه‌ته‌وه، ده‌توانرێت هه‌ندێک رێگا بۆ په‌ک‌خستنیان بدۆزرێته‌وه و رێگه له په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌ی مێشک بگیرێت.


توێژه‌ران توانیویانه به له‌کار خستنی ئه‌م دوو جینه‌ و دانانه‌وه‌یان له‌ناو جه‌سته‌ی مشکه‌کان، رێگه له به‌ربڵاو بوونه‌وه ئه‌م دوو جینه‌ بگرن.


ئێستا توێژه‌ران خه‌ریکی دیتنه‌وه‌ی ده‌رمانێکن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ به‌کار بێنن.


دکتۆر ئه‌یاوارونه ده‌ڵێت، ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م دوو جینه‌یه، چونکه تاکو ئێستا که‌س بیری له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه که ئه‌م دوو جینه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی مێشک هه‌بێت.



                            peyamner

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net